
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی بڕیاربه‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران له تارانه‌وه ده‌گه‌نه سلێمانی و له ده‌باشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه و له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌گه‌ری كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك، وه‌فده‌كه‌ی ئێران له لایه‌ن ئاغای مسگه‌ریان به‌رپرسی مه‌له‌فی عێراق له فه‌یله‌قی قودس سه‌رۆكایه‌تی كراوه.
فه‌یله‌قی قودس یه‌كێكه له پێنج فه‌یله‌قه‌كه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌ركی ئاراسته‌كراوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه.
سه‌ردار عه‌بدولڕه‌زا مسگه‌ریان كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو و بڕیارده‌ره له پرسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له دوای 8ی ته‌موزیشه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ره ناكۆكه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر خه‌ت بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك، سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاغای مسگه‌ریان داوای له یه‌كێتی كردووه كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه نه‌بن و وه‌ریبگرنه‌وه و وتویه‌تی ئێران خوازیاره پۆسته‌كه بۆ یه‌كێتی بێت ئه‌مجاره‌ش.
داواكاریيه‌كه‌ی مسگه‌ریان زیاتر وه‌ك ئامۆژگاری بووه نه‌ك ئه‌مركردن و باسی ئه‌و زیانانه‌شی كردووه كه یه‌كێتی به له‌ده‌ستدانی پۆسته‌كه دووچاری ده‌بێته‌وه.
مسگه‌ریان وتوويه‌تى: سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌ك وایه بۆ دیپلۆماسیه‌تی یه‌كێتی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی.
ماڵپه‌ری پۆله‌تیك ئه‌وه‌شی زانیووه، مسگه‌ریان و ئێرانییه‌كان له ئێستادا پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن تاوه‌كو بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار و ئه‌مه‌شیان به بافڵ تاڵه‌بانی وتووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسگه‌ریان یه‌كێتی بیروڕای گۆڕاوه و پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه ببێت بۆ پارتی. وه‌ك پێشتر باسده‌كرا و ناوی نێچیرڤان بارزانیش ده‌هات وه‌ك كاندیدی پارتی.
هه‌روه‌ك له ئێستادا ئه‌وه‌ش یه‌كلابوه‌ته‌وه، كه له حاڵه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ش له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته تاكه كاندیدی بافڵ تاڵه‌بانی.
له كاتێكدا پێشتر ناوی هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار و د.له‌تیف ره‌شید (هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ده‌هات وه‌ك ڕكابه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
دوێنێش (دووشه‌ممه) له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سلێمانی، بافڵ تاڵه‌بانی خۆی چووه پێشوازیكردنی له فڕۆكه‌خانه و باوه‌شی گه‌رمی پێداكرد و هه‌رخۆشی شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كرد به‌رهه‌م ساڵحی تێدابوو تا چوونه سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال.
ئه‌وه‌ش ئاماژه ناردنی بافڵ تاڵه‌بانی بوو بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، به‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات تاوه‌كو ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار.
زیاتر له 15 ساڵه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به ده‌ست یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌یه، مام جه‌لال دوو خول (2005 ـ 2014)، فواد مه‌عسوم خولێك (2014 ـ 2018) به‌ڕێوه‌یان بردووه. تائه‌مڕۆش 3 ساڵ و 3 ڕۆژه پۆسته‌كه لای به‌رهه‌م ساڵحه (2018.10.2).