
به‌پێی زانیارییه‌كانی (ماڵپه‌ری پۆله‌تێك) پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نێوان ڕێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ڕێكخه‌ری ژووره‌كان، له ئێستادا بۆچوونی جیاواز له ناو گۆران دروستبووه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌مری واقیعه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان له هه‌ڵبژاردن كه‌وتوونه‌ته ناوی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه به‌رپرسانی گۆران تاوتوێی چه‌ند بژاره‌یه‌كیان كردووه له‌وانه:
1ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ی ئێستا گۆران به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
2ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و خانەی راپه‌راندن و کشانەوە لە حکومەتی هەرێم بوون بە ئۆپۆزیسیۆن.
3ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و خانەی ڕاپه‌راندن و کشانەوە لە حکومەتی هه‌رێم و وازهێنانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و كشانه‌وه له حکومەتی خۆجێیش (پارێزگاكان).
(ماڵپه‌ری پۆله‌تیك) ئه‌وه‌شی زانیووه، زۆرینه‌ی ده‌نگه نارازییه‌كانی گرده‌كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك به‌رپرسیاری شكسته‌كه سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام چیا نه‌وشیروان مسته‌فا دەیه‌وێ شكسته‌كه بخاته ملی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و بیكاته قوربانی و خۆی وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچێت و نه‌چێته‌ژێر بەرپرسیاریتی.
هه‌رچی نما نه‌وشیروان مسته‌فایه رۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه له سیاسه‌تی گۆران و زیاتر له ساڵێكه له له‌نده‌نه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به گۆرانه‌وه نییه.
بۆچوونێكی تریش هه‌یه كه زیاتر ڕادیكاڵانه‌یه، ئه‌و كه‌سانه پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فاوه بوونه به‌ره‌ی نارازیی (كۆن و گه‌نجه‌كان) له گرده‌كه و دووركه‌وتنه‌وه له گۆران، ئه‌م گروپه داواده‌كه‌ن گۆڕان له گرده‌كه بچێته ده‌ره‌وه و شوێنێك به‌كرێ بگرێت وه‌ك باره‌گا، واته گرده‌كه بۆ كوڕه‌كان جێبهێڵن.
ئەم گروپه ده‌ڵێن گۆڕانکاریی بەبێ دەرچوون لە داوی کوڕەکانی نه‌وشیروان مسته‌فا کە گردەکەیە مەحاڵە، بۆیه به‌مشێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وان نایەنەوە بۆ ئیش‌کردن له ناو گۆڕان.
یه‌كه‌م به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 2010.3.7 بوو كه گۆران توانی 8 كورسی بهێنی، به‌ڵام دوای 12 ساڵ ئه‌زموونی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2021.10.10 هیچ كورسیه‌كی به‌ده‌ستنه‌هێنا.