
ڕاپۆرتی تایبهتـى ماڵپه‌ری پۆله‌تیك
پۆل‌و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ریی، کە ناونیشان و وەزیفەکەی نەنوسیووە لە نوسینەکەیدا زیاتر وەک دەستلەکارکێشاوە و ناڕازیی لە سیاسەتی یه‌كێتی دەرکەوتووە، هەروەها بە ناڕاستەوخۆش دەیەوێت بڵێت ئەگەر لە کێکەکەی 8 تەموزدا قاشێكی گه‌وره‌ی خۆیان وەرنەگرن ئه‌وا تێکی دەدەن.
دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو پۆل‌و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ریی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی ناڕێكوپێكی ڕێزمانی بڵاوكرده‌وه به‌ڵام ناوهرۆكهکەی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و توندبوو، زۆرتر له بانگه‌وازی شه‌ڕ و پلانی پێشوەختەی كوده‌تا ده‌چوو له لایه‌ن ژهنەڕاڵێکی دەرکراوی سوپاوە، نه‌ك ڕاوێژكارێكی سیاسی.
پۆل‌و کە لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەموزەوە خۆی بە مەغدور دەزانێت، ڕووی قسه‌كانی ڕاسته‌وخۆ له بافڵ تاڵه‌بانی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بوو كاتێك وتی:" هاتوونەتە سەر حازری، نازانن قیمەتی شەهیدان چیە، باوەڕیان بە هێزێ کۆماندۆ و هەندێک هێزی تازە و علوج هەیە، نازانن ئەم هێزانە سەرە خۆرەن، بۆیە لە حەفتەی داهاتودا هەڵوێستی بنەماڵەی علی عسکەری و تەواوی شەهیدانی کورستان بلاو دەکەینەوە، کێش خۆی بە پیاو دا ئەنێت بەرامبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پیشانی ئەدەین کەسوکاری شەهیدان و ماڵە شەهید چیە .. چاوەڕوان بن".
پۆل‌و، خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدییه و زاوای كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه.
پۆل‌و هێزی عه‌سكه‌ریی هه‌یه..؟
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی گوایه خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازیی چه‌ند هه‌زار كه‌سییه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، به‌ڵكو پۆل‌و خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی سكیوریتییه و ئه‌ندامه‌كانی چه‌ند سه‌د كه‌سێكن و چه‌ند سه‌د چه‌ك و ده‌مانچه‌یه‌كی ئاساییان هه‌یه، له‌م دواییانه‌ش 150 كه‌سێكی تری بۆ كۆمپانیاكه‌ی دامه‌زراندووه.
پۆل‌و به پشتی كێ هه‌ڕه‌شه ده‌كات..؟
شه‌وی ڕابردوو په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و بۆ به‌یانیه‌كه‌ی سه‌ردانی لیواكانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵی كرد (لیوای 3و7 كه ئه‌یوب یوسف سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات) له فه‌رمانده‌یی یه‌كێتی له تاسڵوجه، هاوكاتیش وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و لیوا ئه‌یوب یوسف بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه بوو له خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه ناكات و هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له پشتیه‌وه ڕاوه‌ستاون.
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له بنه‌ڕه‌تدا په‌یامه‌كه‌ی پۆل‌و به گڵۆپی سه‌وزی خه‌ڵكی تره و یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا.
شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌ی لیوای كۆماندۆیه، پڕچه‌كترین و تۆكمه‌ترین هێزی سه‌ربازیی یه‌كێتییه، به‌هۆی نزیكایه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر له پارتی، ئه‌م هێزه بایه‌خی ته‌واوی پێده‌درێت و زۆر پۆشته‌وپه‌رداخن، هه‌روه‌ها ژوری عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م هێزه ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوو له سه‌رگرتنی نه‌خشه‌ی ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موز.
ده‌ركه‌وتنی ته‌كه‌تولی عه‌سكه‌ریی نوێ
له دوای 8ی ته‌موزه‌وه پرۆژه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه، كۆتایی به‌هێزی ئه‌شخاس و باڵه‌كان بهێنێ له ناو یه‌كێتی و هه‌موویان ڕێكبخاته‌وه و یه‌ك چه‌تر و سه‌رچاوه‌ی فه‌رمانیان هه‌بێت كه خۆیه‌تی، وادیاره ئه‌مه‌ش له لایه‌ن گروپه خاوه‌ن هێزه‌كانی تری ناو یه‌كێتییه‌وه به ئاسانی قبوڵ ناكرێت.
پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10ی10، ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین هه‌ڵه‌بجه‌یی (ناوی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌لمانه) فه‌وجێكی تایبه‌تی بۆ خۆی دروستكرد، هه‌روه‌ها له دوای 8ی ته‌موزه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی زۆر بایه‌خ به هێزی ئاڵتونی ده‌دات (ڕاهێنراوترین هێزی ناو لیوای كۆماندۆیه).
هێزی ئاڵتونی فه‌رمانده‌كه‌ی شێخ به‌رهه‌م شێخ محه‌مه‌ده (خوشكه‌زای شێخ جه‌عفه‌ر)، جێگره‌كه‌شی ئاكام عومه‌ره.
ئاكام عومه‌ر له دوای ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موز له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه بایه‌خی تایبه‌تی پێده‌درێت، به‌جۆرێك ئێستا وه‌ك خاوه‌ن باڵێكی سه‌ربازیی به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت ئێستا خۆی و هێزه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵ و فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانیدان، هه‌روه‌ها به‌م دواییه‌ش چه‌ند هه‌زار كه‌سێك له لیواكانی سكرتاریه‌ت گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كه‌ی بۆ قورسكردنی تای هێزه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هێزی فه‌رمانده‌كانی تری ناو كۆماندۆ.
پۆل‌و داوای چی ده‌كات..؟
له ناو ده‌ركه‌وتنی ئه‌م باڵه سه‌ربازیه تازانه‌شدا، ئاماژه به‌وه ده‌درێت پۆل‌و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ریی داوای كردووه هێزێكی تایبه‌تی بۆ دروست بكرێت هاوشێوه‌ی ئه‌وانی تر، هه‌ندێك زانیاری نافه‌رمیش ده‌ڵێن گوایه داوای كردووه بكرێته به‌رپرسی هێزی دژه تیرۆر (شوێنه‌كه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی).
به‌پێی په‌یامه‌كه‌ی بێت، پۆل‌و وه‌ڵامی نه‌فی دراوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته تونده‌ی ڕاگه‌یاندووه، پشتیوانیشی له‌م ململانێیه‌دا ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه به‌رامبه‌ر ماڵی مام جه‌لال.
شه‌ڕ له‌سه‌ر میراته‌كه‌ی 8ی ته‌موز..
یه‌كێتی پێشتر به هه‌بوونی چه‌ند باڵ و به‌ره‌ی سیاسی جیاواز له هه‌ناویدا ناسرابوو، به‌ڵام وادیاره ئێستا ئه‌و حزبه له كوتله و باڵی سیاسیه‌وه به‌ره‌و كوتله و باڵی عه‌سكه‌ریی جیاواز ده‌ڕوات، هه‌ر سه‌ركرده و بنه‌ماڵه‌یه‌كیش ده‌یه‌وێت به زووترین كات هێزی چه‌كداری خۆی دروست و ته‌یار بكات، تاوه‌كو له ململانێ سیاسیه‌كانی داهاتووی حزبه‌كه‌دا عه‌رزی عهزهڵاتی پێ بكات و به‌هۆیه‌وه زۆرترین پۆستی ئه‌منی و سیاسی بۆ خۆیان ببچڕێت.
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، له قۆناغی ئایندهی یه‌كێتی، هێزی سه‌ربازیی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له ململانێ ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه، به‌جۆرێك زۆرتر كێشه‌كان به كاریگه‌ری هه‌بوونی قورسایی هێز یه‌كلا بكرێته‌وه نه‌ك مفاوه‌زات و مناوه‌راتی سیاسیی، بۆیه هه‌مووان له ئێستاوه خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژه پڕچه‌ك ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێستی بافڵ تاڵه‌بانی چییه..؟
له‌م ململانێ تازه سه‌ربازییه‌دا، ئێستا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانین، ئه‌و كه له دوای 8ی ته‌موزه‌وه كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتییه، تائێستا هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی بكات به سه‌ركرده كۆن و تازه‌كان و خاوه‌ن هێزه‌كانیش، وه‌ك فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتیش ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام نازانرێت له داهاتوودا ڕێگه ده‌دات به قوتبوونه‌وه‌ی چه‌ندین باڵ و به‌ره‌ی عه‌سكه‌ریی جیاواز به‌رامبه‌ری یان هه‌موویان ده‌خاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆى و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سیاسیی، سه‌رده‌مێكی تازه‌ش له هێزی عه‌سكه‌ری یه‌كێتی ده‌هێنێته ئاراوه..؟