ئاینه‌ ئاسمانییه‌كان چی ده‌ڵێن له‌سه‌ر دانانی دڵی به‌راز؟

محه‌مەد محێدین.. ئه‌و پزیشكه‌ موسڵمانه‌ی دڵی به‌رازی بۆ مرۆڤ دانا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2022.01.15 03:50 PM
1233 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

لە سەرەتای ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار تیمێکی پزیشکی زانکۆی مەریلاند دڵی بەرازێکیان لە مرۆڤێکدا چاند و کەسێکیان لە مردن ڕزگار کرد.
ئەم پرۆسەیە بەڕێگای تەکنەلۆژیای زینۆترانسپلانت (Xenotransplantation) ئەنجام درا. ئەم نەشتەرگەرییە هەستیارە لەسەر بنەی بیرۆکەی زانایەکی بە ڕەچەڵەک پاکستانی بە ناوی دکتۆر محمەد مەنسور محێدین کراوە.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی ئۆردوی دەنگی ئەمەریکا دکتۆر محێدین باس لە پرۆسەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دەکات و دەڵێت " ئێمە چوار جۆری جیناتمان لە دڵه‌کە دەرهێنا کە لەگەڵ دڵی مرۆڤدا جیاوازی هەبوو، چونکە بەبێ دەرکردنی ئەوانە ئەگەر دڵەکەمان بچاندایە دەستبەجێ لەشی مرۆڤەکە ڕەتیدەکردەوە. پاشان شەش جۆر جیناتی ترمان تێکرد بۆئەوەی ئەو بەرازە زیاتر لە مرۆڤ نزیک بکاتەوە."

یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی دڵی به‌راز

پزیشکەکەی دەیڤد بێنت، ئەو کەسەی کە دڵکەی بۆ چێندراوە، دکتۆر بارتلی گریفت دەڵێت دڵی دەیڤد خەریک بوو لە کارکردن بوەستێت بەهۆی هەندێک شتی تایبەتەوە نەتوانرابوو دڵی مرۆڤی بۆ بچێنن ئەو پزیشکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت " ئەو نەخۆشە دوو شتی گرنگی پێ گوتم، ئەو گوتی من نامەوێت بمرم و گوتی ئەگەر ئێوە ئەم کارە بکەن ڕەنگە بۆ خەڵکانێکی تر شتی لێوە فێربن".
هەتا ئێستا هیچ کات ئەندامێکی جەستەی ئاژەڵێک لە مرۆڤدا نەچێندراوە بۆیە دەبوو مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکاش وەربگیرێت و ئەمەش زۆر سەخت بوو.
پاشان FDA لەسەر بنەمای دوو خاڵ مۆڵەتی نەشتەرگەرییەکەی دا. یەکەمیان ئەوە بوو هیچ بژاردەیەکی تر نەبوو بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دەیڤد بێنێت و دووهەمیش باشترین ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی دکترۆ مەحەمەد مەنسور محێدین بوو.

دەیڤد بێنێت له‌ نێوان دكتۆر محه‌مەد محێدین و دکتۆر بارتلی گریفت

لە دیمانەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر محێدین گوتیشی " مەبەستی من ئەوە بوو ئەگەر ئەم کارە سەرکووتووبێت، ئەوەندە ئۆرگان زیاد دەکات کە پشتیوان بە خوا هیچ کەسێک نامێنێت بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەستبدات کە ئۆگانی دەستنەکەوێت."
لە ئاژەڵەکاندا بۆیە بەراز هەڵبژێردراوە چونکە شێواز و قەوارەی دڵەکەی زۆر لە مرۆڤەوە نزیکە. سەبارەت بەوەی کە خۆی پزیشکێکی موسوڵمانە و چۆن ئەم بڕیارەی داوە دکتۆر محێدین دەڵێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم کارە لە ڕووی ئاینی و ئەخلاقییەوە گونجاوبێت بۆچوونی زانایانی ئاینی هەر سێ ئاینە ئاسمانییەکە وەرگیراوە و گوتی " لە کۆتاییدا هەموویان یەک بۆچوونیان هەیە و منیش هەمان بۆچوونم هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە هیچ مەبەستێک گەورەتر نییە لە ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ".
ئەو دەڵێت ئێستا دەیڤد بەبێ ئامێری دەستکرد بەو دڵەی بۆی چێندراوە دەژی. دەشڵێت بۆ ئەم سەرکەوتنەی دەیەوێت شانازی بە پاکستانی بوونی خۆیەوە بکات و دەخوازێت بە پاکستانی بناسێندێت. هەروەها دەشڵێت سەرکەوتنەکەی سەرکەوتنی هەموو تیمەکەیەتی لە بەشی پزیشکی زانکۆی مەریلاند نەک بەس خۆی.

دەیڤد بێنێت له‌ ناو خانه‌واده‌كه‌یدا به‌ دڵی به‌رازه‌وه‌

شایانی باسە میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن دەیڤد بێنێت ئەو کەسەی کە دڵکەی پێبەخشراوە پاشخانێکی تاوانکاری هەیە. 34 ساڵ لەمەوبەر ئەو بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر گەنجێک و ئەو پیاوەی ئیفلیج کردووە. 
لەو ڕاپۆرتەدا کە سەرەتا لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستەوە بڵاوبۆوە گوتراوە ئێدوارد شومێکەری قوربانی ئەو هێرشە زیاتر لە 20 ساڵی لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر برد و جگە لەوەش چەندین کێشەی تری تەندروستی بۆ دروست بوو تا لە ساڵی 2007 کۆچی دوایی کرد. هەروەها ڕاپۆرتەکە دەشڵێت بێنێت لەو کاتەدا سزای 10 ساڵ زیندانی کردن درابوو.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ