
جه‌وله‌یه‌كی مه‌كۆكی كه ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران پێیهه‌ستا له عێراق له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، له به‌غداوه ده‌ستیپێكرد و ڕۆیشت به‌ره‌و باشور و له باكور كۆتاییهات.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌شته كه له نه‌جه‌فه‌وه ده‌ستیپێكرد به دیداری موقته‌دا سه‌در له گه‌ڕه‌كی حه‌نانه، پاشان به‌غدای پایته‌خت، له كۆتایشدا له هه‌ولێر به دیداری له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی بریتی بوو له یه‌كخستنی ناو ماڵه پهرتهوازهكهی شیعه‌كان.
قائانی هات و رۆیشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت ورده‌كاری پشت په‌رده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی چی بوون، ئه‌وه‌شی میدیاكان باسیان كرد ته‌نها ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بوو له‌سه‌ر داوای قائانی.
به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، قائانی زۆر نیگه‌ران بووه له سه‌در، به‌هۆی پێداگری له په‌رتكردنی ماڵی شیعه و سوربوونی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه به‌بێ به‌شداریی ئیتاری ته‌نسیقی (مالیكی و عامری و خه‌زعه‌لی و عه‌بادی و حه‌كیم).
سه‌در به‌رامبه‌ر قائانی
ئیسماعیل قائانی تووشی شۆك بووه كاتێك سه‌در پێی وتووه سه‌رۆكی (هاوپه‌یمانی فه‌تح) هادی عامری كه له ناو ئیتاری ته‌نسیقی دایه پێیوتووه ده‌بێته هاوپه‌یمانی له حكومه‌تی داهاتوودا، دوور له هێزه‌كانی تری ناو ئیتار.
ئیتاری ته‌نسیقی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی نزیك له ئێرانی تێدایه، گرنگترینیان: ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، كوتله‌ی سادقون به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی فه‌رمانده‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق.
موقته‌دا سه‌در پێشوازیی له به‌شداری ئیتاری ته‌نسیقی كردووه له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوودا، به‌ڵام به مه‌رجی دوورخستنه‌وه‌ی مالیكی و كه‌نارخستنی له ڕووی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی ئیتار ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی ناو ئیتار، دوای ئه‌وه‌ی سه‌در
نزیكبوونه‌وه‌ی عامری پێراگه‌یاندووه قائانی چووه‌ته به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیتار.
قائانی له به‌غدا و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كانی ئیتار به ئاماده‌بوونی هادی عامری، ئه‌وه‌ی سه‌در باسی كردووه بۆی ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌مه عامری دووچاری ئیحراجبوون ده‌كاته‌وه له ناو كۆبوونه‌وه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی قائانی و سه‌ركرده‌كانی تری ئیتار سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، قائانی نیگه‌ران بووه له هادی عامری و خه‌زعه‌لی و پێی وتوون ئێوه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق كردووه، كه بووه‌ته هۆی زیاتر دابه‌شبوونی ماڵی شیعه‌كان.
پاساوی عامری..
هادی عامری پاساوی بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی ویستویه‌تی كه سه‌در هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رگا به‌ڕووی ئیتار دانه‌خات، هه‌وڵیداوه لێكتێگه‌یشتنی هه‌بێت له‌گه‌ڵی، وه‌ك ڕێگه‌خۆشكردن تا قه‌ناعه‌ت بكات به به‌شداری هه‌موو هێزه‌كانی تری ئیتاری ته‌نسیقی.
به‌هۆی سوربوونی سه‌در له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مالیكی، قائانی به سه‌ركرده‌كانی ئیتار ده‌ڵێت ده‌چێته هه‌ولێر بۆ دیداری مه‌سعود بارزانی.
به‌پێی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، قائانی وتویه‌تی كه داوا له بارزانی ده‌كات دهستپێَشخهرییهك بكات بۆ قایلاندنی سه‌در تاوه‌كو گرێكوێری پرۆسه‌ی سیاسی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بارزانیش ڕازیی بوو ئه‌وا راسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران، ئه‌گه‌ر ره‌تیشیكرده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
كاتێك قائانی له هه‌ولێر چاوی به بارزانی ده‌كه‌وێت، ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن پارتیه‌وه و ده‌یخاته ناو كێشه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
هه‌ڕه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی
قائانی هه‌ڕه‌شه‌ی له بارزانی كردووه، به‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانێ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستبهێنێ، ئێران ده‌توانێ سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان جیابكاته‌وه و بیكاته ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كێتی به‌رێوه‌ی ببات.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دووه‌می قائانی كردووه له‌گه‌ڵ ئیتار، قائانی داوای له بارزانی كردووه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ قایلكردنی سه‌در بكات به ئاراسته‌ی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی ئیتار له حكومه‌تدا، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڕه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌كشێنێته‌وه.
بارزانیش به قائانی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كات، ئه‌وه بوو رۆژی دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی نارده نه‌جه‌ف و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م موقته‌دا سه‌در.
سه‌در قائانی بێ ئومێد كرد
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی ئه‌نجامی نه‌بوو چونكه سه‌در سوربوونی ڕه‌های خۆی به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیتار به به‌شداری مالیكی دووپاتكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام وتویه‌تی هه‌ندێك پۆستی وه‌زاری ده‌دات به هێزه‌كانی ئیتار له حكومه‌تی داهاتوودا.
به‌وشێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت، موقته‌دا سه‌در به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكی و گۆشه‌گیركردنی له ڕووی سیاسییه‌وه، تاوه‌كو ناچاری بكات ببێته ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی حكومه‌تی داهاتوو له ناو په‌رله‌مانه‌وه.
سه‌در و مالیكی، خاوه‌ن باگراوندێكی سیاسی ئیسلامین، یه‌كه‌م رێبه‌رایه‌تی ره‌وتێكی شه‌عبی شیعی ده‌كات كه له باوكیه‌وه محه‌مه‌د سادق سه‌در بۆی ماوهتهوهـ دووه‌میش سه‌رۆكایه‌تی حزبی ده‌عوه ده‌كات كه كۆنترین حزبی شیعه‌ی عێراقه.
كاتێك مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بوو، له ساڵی 2006 شه‌ڕێكی فراوانی دژی چه‌كداره‌كانی جه‌یشی مه‌هدی سه‌ر به سه‌در ده‌ستپێكرد لە پرۆسەی "سوارچاکاندا" جەیشی مەهدی نیوە مردوو کرد، له‌وساوه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و شه‌خسی نێوان سه‌در ـ مالیكی بچڕاوه.