به‌سه‌رهاتی (1)
رۆژى 7ی ئابى 2014 داعش مه‌خموری گرت و له هه‌ولێر نزیك بوونه‌وه ((65 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێر دووربوون)، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هاته پێشه‌وه، سه‌ركردایه‌تی كورد به تایبه‌ت پارتی شپرزه بوون و پێشره‌ویی خێرای داعش توشی شۆكی كردن، كه به لای خودی بارزانییه‌وه زۆر قورس و چاوه‌رواننه‌كراو بوو، كه دواتریش له دانیشتنێكدا كاك مه‌سعود به مه‌رحومی نه‌وشیروان مسته‌فای وتبوو:"هه‌رگیز پێشبینی نه‌كردووه پێشمه‌رگه به‌وشێوه‌یه توانای به‌رگریی نه‌بێت به‌رامبه‌ر داعش".
داعش چه‌ندین تۆپهاوێژیان هێنابوو، كه به نیازبوون تۆپبارانى وێستگه‌ی كاره‌بای پیرداود بكه‌ن و به‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر ته‌خت بكه‌ن كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه.
بارزانی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له كه‌وتنی هه‌ولێر بگرێت، له‌مه‌شدا به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بوو.
به هاتنی شه‌و كاك مه‌سعود داوای ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به قاسم سوله‌یمانییه‌وه ده‌كات تا فریای بكه‌وێ، حاجی قاسم به بارزانی ده‌ڵێت ئه‌و ئێستا له شارى كرمانه (زێدی له دایكبوونی) و ده‌بێت سبه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ تارانى پایته‌خت و ئه‌نجا به‌رێ بكه‌وێت.
كاك مه‌سعود پێداگیریی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌بێ به‌و شه‌وه بگاته كوردستان، دوای مشتومرێك بارزانی حاج رازیی ده‌كات هه‌مان شه‌و خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر، خۆی و یه‌كه‌یه‌كی هێزی صابرین كه نزیكه‌ی 70 پاسدار بوون (صابرین ـ راهێنراوترین به‌شی فه‌یله‌قی قودسى سه‌ر به سوپای پاسدارانه) ده‌گه‌نه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
چه‌ند گێرانه‌وه‌یه‌كی پشت‌راست نهكراوهش باس له‌وه ده‌كات پێش كه‌وتنی مه‌خمور داعش قاسم سوله‌یمانی بارزانی له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه داعش ئاراسته‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و كوردستان ده‌گۆرێت.
ده‌مه‌وبه‌یان هێزه‌كه‌ی حاجی ده‌چنه نزیك مه‌خمور و ده‌توانن ڕێ له پێشره‌وی داعش بگرن به‌ره‌و هه‌ولێر، له‌و به‌یانیه‌دا دوو پاسداری هێزى صابرین ده‌كوژرێن و ده‌وترێ قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر ته‌رمی هه‌ردووكیان به كوڵ گریاوه.
له‌و به‌یانیه‌دا دوو پاسداری هێزى صابرین ده‌كوژرێن و ده‌وترێ قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر ته‌رمی هه‌ردووكیان به كوڵ گریاوه
رۆژی دواتر، له‌گه‌ڵ هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی به فه‌رمانده‌یی لاهور شێخ جه‌نگی دژه هێرش بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێده‌كه‌ن (دژه تیرۆری یه‌كێتی هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر داوای بارزانی گه‌یشتبوونه هه‌ولێر و له باره‌گای یه‌كێتی ـ كۆشكی سپی جێگیر كرابوون)، له 10ی ئابدا مه‌خمور رزگار ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی 9ی ئابدا فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به قورسی چه‌كداره‌كانی داعش له مه‌خمور بۆردومان ده‌كه‌ن.
له رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌خموردا هێزێكی پارتی كرێكارانی كوردستان ـ په‌كه‌كه رۆڵێكی باشی گێراوه، كه ئه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ر داوای كاك مه‌سعود هاتبوون، كه دواتر بارزانی سه‌ردانی كردن و به گه‌رمی سوپاسیی كردن، هه‌مان رۆژ هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتیش به ئاراسته‌ی گوێر جوڵان و پێشره‌وییان كرد و كۆنترۆڵیان كرده‌وه.
كاتێك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، مه‌سعود بارزانی كه ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو:" وتی ئێران یه‌كه‌م وڵات بوو پاش په‌لاماره‌كه‌ی داعش به هانای ئه‌وانه‌وه هاتووه و هه‌رگیز ئه‌وه له بیر ناكه‌ین".
تێبینی: به‌سه‌رهاته‌كانى نێوان قاسم سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كانی كورد به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك له ماڵپه‌ری پۆلهتیكهوه بڵاوده‌كرێته‌وه.