گۆڤاری (توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران) به‌شی دووه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، هاوكات وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه بڵاویكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو به ئه‌نقه‌ست ده‌سكاری قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه، گۆڤاره‌كه له وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه:" بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی ئەو کەسە لە گەڵی گفتوگۆ کراوە، لە بڵاو کردنەوەی قسەکانی سەرەنجی پێویست دراوە."
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی گۆڤاره ئێرانییه‌كه به 3 خاڵ وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه:
١.بەرپرسى (سه‌رنوسه‌ر) وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران (حسێن سه‌فده‌ریی) لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٨ لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ستراتیژییەکانی ڕۆژاوای ئاسیا گفتوگۆیەکی بەربڵاوی ئەنجام داوە و دەقی ئەو گفتوگۆیە لە ژمارەی ١٣ ی وەرزنامەکە بڵاو کردووەتەوە.
٢. ئەو گفتوگۆوە بە زمانی فارسی و لە کەشێکی بە تواوەتی دۆستانە ئەنجام بووە و بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی ئەو کەسە لە گەڵی گفتوگۆ کراوە، لە بڵاوکردنەوەی قسەکانی سەرەنجی پێویست دراوە.
٣. ئەگەر وتەبێژی بەڕێزی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بخوازێت، گرتە دەنگییەکەی ئەو گفتوگۆیە بڵاو دەکەینەوە.
بەرپرسی پەیوه‌ندییە گشتییەکانی گۆڤاره‌كه ئاماژه‌شی به‌وه كردووه:" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ئەو کەسایەتییانەیە کە خاوەن ڕا و شرۆڤەی تایبەتە و کەسێکی بە ئەزموونە کە لە لێکدانەوەی دۆخی ناوچەکە، شرۆڤەی هاوکێشه‌ی دەسەڵات و داهاتووی گۆڕانکارییەکانی ئێستا، ڕای ژیرانە و خاڵی تێبینی بە نرخیان هێناوەتە ئاراوە کە ئەو گفتوگۆگەلە دەتوانن چرای کەسکی بەرەکانی داهاتوو بێتە ئەژمار".
گۆڤاره‌كه دەسخۆشی و سوپاسی لە میوانداری دۆستانەی نێچرڤان بارزانی له حسێن سه‌فده‌ری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاركه ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه کە "نابێت ئیزن بدرێت کەس یان کەسانێک بە ئەنقەست لە ڕا ستراتیژییەکانی ئەوان لە بەرژەوەندی حزبی یان سیاسی کەڵک وەربگرن و بەم شێوە ڕێگری بکەن لە بەردەوام بوونی گفتوگۆ و وتووێژەکان".
به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه https://ku.mehrnews.com/news/30743
به‌شی دووه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه https://ku.mehrnews.com/news/30773