ئەمشەو تڕەمپ وتاری ساڵانە (State of the Union) پێشکەش دەکات!!، دەستوری ئەمریکا سەرۆک پابەند دەکات بە وتارێکی ساڵانەی (تێر و تەسەل) سەبارت بە بار و دۆخی ناوخۆ و دەروەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها پێویستە سەرۆک لە وتارەکەیدا بەرچاو ڕوونی و دڵنیایی تەواو بداتە ئەندامانی کۆنگرێس و ڕای گشتی ئەمریکا: کەوا یەکگرتوویی (ولایەتە یەکگرتووەکان) لە هەمووکاتێک تۆکمە ترە، ئینجا سەرۆک تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی لە ماوەی ساڵکێکدا.
ئەمشەو چاوەڕووان دەکرێت تڕەمپ لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆنگرێس ئاماژە بە دەستکەوتەکانی بکات لە سەر ئاستی سیاسەتی ناوحۆیی و سیاسەتی دەرەکیدا.
دەستکەوتە ناوخۆییەکان:
۱- باشترکردنی سێکتەری ئابووری ئەمریکا.
۲- باشترکردنی سێکتەری ئاسایشی ئەمریکا.
۳- باشترکردنی سێکتەری تەندروستی ئەمریکا.
٤- باشترکردنی سێکتەری پەروەردەی ئەمریکا.
٥- باشتکردنی زۆربەی سێکتەرەکانی تر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
دەستکەوتە دەرەکیەکان:
۱- گۆشەگیرکردنی زیاتری ئێران.
۲- کوشتنی دووژمنە سەرسەختەکانی ئەمریکا وەک (بەغدادی و قاسمی و ئەلریمی و موهەندیس).
۳- ڕاگەیاندنی گرێبەستی سەدە یان (ڕێکەوتنی سەدە).
دەکرێت ئەم وتارەی تڕەمپ ببێتە ڕیکلامێکی باش بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مانگی (۱۱) ى ئهمساڵ
٥- پێگەو و هەژموونی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان (لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا) بەهێزتر بووە.
چاوەڕووان دەکرێت تڕەمپ لە پێگەیەکی بە هێز وتاری ئەم شەوی پێشکەش بکات، چونکە لە ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی باشی بۆ ئەمریکا بەدەست هێناوە، هەروەها دەکرێت ئەم وتارەی تڕەمپ ببێتە ڕیکلامێکی باش بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مانگی (۱۱)، چونکە وتارەکەی تڕەمپ لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی دیموکرات لە ولایەتی (ئایەوا) بەڕێوەچوو، هەروەها سبەینێش کۆتا دانیشتنی دادگایکردنی تڕەمپ لە ئەنجومەنی پیران بەڕێوە دەچێت کە لە بەرژەوەندی تڕەمپ تەواو دەبێت.