ئه‌ردۆغان دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كاتێك له كێڤ به‌ته‌نیشت فولودیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕاوه‌ستا بوو، ئه‌یزانی له كوێیه به‌ڵام پێده‌چێت بیری چوبێته‌وه په‌یام بۆ كێ ئه‌نێرێت!
له‌كێڤ دوایی ئیمزاكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكی سیاسی و بازرگانی و له‌نێویاندا گرێبه‌ستێك بۆ پشتیوانی هێزی سه‌ربازی ئۆكرانیا كه شه‌ڕیان دژی هێزه لۆكاڵییه‌كانی نزیك له ڕوسیا و خودی هێزی سه‌ربازیی ڕوسی كردووه، ئه‌ردۆغان له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئیدلیب و كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێكی توركی له‌و شاره، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كرده‌وه و هه‌ر به‌هه‌مان تۆن په‌یامی نارد بۆ ڕوسه‌كان كه له‌سه‌ر ڕێگه‌یان نه‌وه‌ستن! ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر نیوه دورگه‌ی قرم كرد و پشتیوانی بۆ تاتاره‌كانی ئه‌و نیوه دورگه‌یه ده‌ربڕی و دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نیوه‌دورگه‌یه دان پیانانێن، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نزیك له ڕوسیا كۆنترۆڵكراوه!
ئه‌ردۆغان له ڕۆژێكدا دوو جار هه‌ڕه‌شه‌ی له كرملین كرد، جارێك كه ڕوسه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌یان نه‌وه‌ستن كاتێك له سوریا ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانیان ده‌بێته‌وه، جارێكیش به تاتاره‌كانی قرم و كێشه‌ی ئه‌و دورگه‌یه، كه بۆ ڕوسه‌كان ئه‌مه‌ی دوه‌میان زۆر هه‌ستیارتره!
كه‌متر له ٢٤ كاتژمێر تێپه‌ڕی بوو به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان كاتێك سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، ڕووه گرژه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی دووباره پیشانی ئه‌ردۆغان دایه‌وه و له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا بۆ یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وتی: به‌داخه‌وه‌م له‌م قۆناغه‌دا توركیا نه‌یتوانیووه پابه‌ندی به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه ببێت كه ئامانجیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی قه‌یرانی ئیدلیبه و توركیا نه‌یتوانیووه گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریای نزیك له خۆی و گروپه تیرۆریستیه‌كان له یه‌كتر جیابكاته‌وه. ناوبراو داوای له توركیا كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان پۆتین و ئه‌ردۆغان ببێت.
په‌یامه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ زوو ده‌گات به ئه‌ردۆغان و ناوبراو به‌هۆش خۆی ده‌هێنێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ له ئاسمانه‌وه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كێڤ و پێش گه‌یشتنه‌وه‌ی به فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌ی په‌یامێكی نه‌رم و ته‌واو جیاوازی نارد بۆ ڕوسه‌كان و داوایكردن كه كێشه‌ی ئیدلیب به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و پێویست به توڕه بوون ناكات!
ئه‌ردۆغان له به‌شی زۆری وتار و لێدوانه‌كانی هه‌ڕه‌شه و زمانێكی تونده به‌رامبه‌ر یار و نه‌یاره‌كانیشی به‌كارده‌هێنێت، وێڕای وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌مریكا و زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و خودی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كه‌وتونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و لێدوانه تونده‌كانی. له به‌رامبه‌ردا ئه‌و وڵاتانه یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه یان به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانیان داوه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته به‌شێكی به‌رده‌وامی ناوبراو له‌وشێوازی وتاردانه په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامی به‌رامبه‌ره‌كانییه‌وه هه‌یه. به‌هه‌ر حال ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حه‌وسه‌ڵه‌ی نییه به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی، ڕوسیایه، هه‌ر بۆیه ناوبراو ته‌واو به به‌ئاگاییه‌وه قسه له‌سه‌ر وڵاته‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پوتین ده‌كات.
لە ٢٤ی ١١ی ٢٠١٥ ھێزی دژە ئاسمانی توركی، فڕۆكەیەكی Su-24 ی ڕوسی لە نزیك سنوری وڵاتەكەیان لەگەڵ سوریا خستەخوارەوە، سەرەتا ئەردۆغان بەشانازییەوە دەستخۆشی لە تیمی تەقەكەر كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌مانكاردانه‌وه‌ی كرد له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و وتی "به‌زاندنی سنوری ئاسمانی" وڵاته‌كه‌یان.
بەڵام شاڵاوی كاردانەوەكانی پۆتین و ڕوسیا كه خۆی له بایه‌كۆتی كاڵای توركی و ئامۆژگاری گه‌شتیارانی ڕوسی كه گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن ده‌بینیه‌وه، ئەردۆغانی ناچار بە پۆزشھێنانەوە و قەرەبووكردنەوەی فڕۆكەكە و فڕۆكەوانەكانیش كرد و دواتر ناوبراو بێبه‌ری خۆی له‌و هێزه ده‌ربڕی كه فڕۆكه‌كایان خسته‌خواره‌وه و تۆمه‌تباریكردن كه سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نن.