كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ قه‌یرانێكی قوڵ دایه‌

ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م توڕه‌یی خه‌ڵكی شاردا

باست عوسمان 2020.02.11 02:14 PM
153 جار خوێندراوەتەوە

باست عوسمان

نوسه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان

باست عوسمان

لای هەموولایەک روونە لەئێستادا کوردستان بەقەیرانێکی قولی ئابوریی و سیاسیی و کۆمەلایەتیی و تەندروستییدا دەروات! هەلەبجەش وەک پێنج هەمین پارێزگای کوردستان، پشکی شێری لەم قەیرانانەدا بەردەکەوێت! سەرەرای ئەوەی دەبوو حکومەتی هەرێم جیاواز لەسەرجەم پارێزگاکانی دیکە، گرنگییەکی تایبەتی بدایە بەهەلەبجە بەلام زۆر بێباکانە ئەم شارە نەک گرنگی بەلکو پشتگوێ خراوە! 
ئەگەر کەرتی تەندروستی لە هەلەبجەدا بەنمونە وەربگریین دەبینین بە قەیرانێکی قولدا تێپەر دەبێت! کەمی دەرمان و نەبوونی پزیشکی پسپۆر ، دەرمانی ماوە بەسەرچوو! لەدیارتیریین کێشەکانی تەندروستی هەلەبجەن! ئەمە جگە لەنەبوونی جیهازی پێویست لە نەخۆشخانەکانی هەلەبجەدا!بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لەئێستادا لەناو گەواری پارێزگای هەلەبجە، کۆمەلێک جیهازی گرنگی تەندروستی بوونیان نییە! لەئەنجامی ئەمەشدا زۆرتریین نەخۆش ئاراستەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکرێت! لەکاتێکدا سەرەتاییتریین مافی شارێکە لەناو نەخۆشخانەکانییدا ئەم جیهازانە بوونیان هەبێت!

ئەو جیهازانەی لەنەخۆشخانەی هەڵەبجە ( گەواری ) بوونیان نییە!
_ جیهازی فەحسی گوێ
_ جیهازی بۆری هەناسە
_ جیهازی گەرم کردنی خوێن
_ جیهازی دانانی کانۆلا
_ تیوبی قەفەزەی سینگ
_ چەقۆی عەمەلیات.

كه‌رتی ته‌ندروستیی شاره‌كه‌ له‌ دۆخێكی خراپدایه‌

 

بەرپرسانی ئەم شارە وەک هەمیشە بێدەنگییان هەلبژاردووە!
بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەسالی ۲٠۱۹ بلاوکرایەوە سەبارەت بەکێشەکانی هەلەبجە و قەیرانەکان! رێژەی کۆچکردنی خێزانەکانی هەلەبجە بۆ دەرەوەی هەلەبجە لەبەرزبونەوەدایە! نزیکەی ٦٤٠ خێزان لەسالی ۲٠۱۹ هەلەبجەیان جێهێشتووە! رێژەی بێکاری لەم شارەدا لەئاستێکی بەرزدایە و زۆر بونی کافتریا و چا خانەکان ئاماژەیەکی روونن بۆ زیادبوونی بێکاری لەم شارەدا! ئەمە جگە لەوەی بەپێی هەمان راپۆرت، نزیکەی ۳٠٠ گەنج کۆچییان بۆ دەرەوەی وولات کردووە و نزیکەی ۳٠٠٠ خانوو لەم شارەدا چۆلن!
سەرباری هەموو ئەو قەیرانانە حکومەتی هەرێم لەدیاریکردنی ئەو بودجەی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان دیاریکردبوو، پشکی هەلەبجە ٪ ۲ پارەی بۆ تەرخان کرابوو! بێجگە لەوەی حکومەتی عێراقی لەدیاریکردنی یاسای هەلبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراقدا، هەلەبجەی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ دیاری نەکردووە! 

هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو راستییەن سەرجەم حکومەتە یەکلەدواییەکەکان و حیزبەکان بێمنەتن بەرامبەر ئەم شارە! بەتایبەتی یەکیەتیی و پارتیی بەرپرسیارەتی یەکەمیان دەکەوێتە ئەستۆ لە وێرانبوونی ئەم شارەدا! هەلەبجە لەبەرچاوی حکومەت و حیزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنیدا لەسەرخۆ ئەکەوێت! رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنیش بێدەنگییان هەلبژاردووە!
هەمیشە رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی لەکۆمەلگاکانی دنیادا رۆلێکی بەرچاویان دیوە لەخزمەتکردنی کۆمەلگە و فشار خستنە سەر حیزبەکان و حکومەتەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەلگاکانیان! بەلام بەداخەوە لەهەرێمی کوردستاندا بەگشتیی و لە هەلەبجەدا بەتایبەتی نەیان توانیوە بەرۆلی خۆیان هەستن!هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆئەوەی سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی لەم شارەدا سەربە حیزبەکانن! بەپێی راپۆرتێکی شیکاری لەسەر ئەنجومەنی رێکخراوەکانی هەلەبجە ئەنجامدرابوو لەسالی ۲٠۱٥ دا ، سەرجەم رێکخراوەکان بەحیزبی دانراون کەژمارەیان لەو سالەدا لەناو ئەنجومەنەکەدا ۲۹ رێکخراوبوون! بەجۆرێک ئەو پرسیارانەی ئاراستەی خەلک و فەرمانگە حکومیەکان و نوێنەری رێکخراوەکان کراوە! لە وەلامدا ٪ ۱٠٠ باوەریان وابووە ئەم رێکخراوانە سەربە حیزبەکاننوو ئینتیمای حیزبییان هەیە! 

هێشتا سیمای پارێزگای پێوه‌ دیار نییه‌

 

بۆیە ناکرێت خەلکی هەلەبجە چاوەرێی ئەم رێکخراوانە بکات بۆ فشار خستنە سەر حیزبەکان و حکومەتەکان بۆ خزمەتکردنی ئەم شارە! وەک چۆن گەنجانی دوزخورماتو خۆیان بەرامبەر داعش وەستانەوە ! وەک چۆن گەنجانی شیلادزێ بەرامبەر داگیرکەری تورکیا وەستانەوە! ئاواش با خەلکی ئەمشارە بەرامبەر بێمنەتی حکومەت و حیزبەکان بوەستیتەوە!
یادی ۳۲ هەمین کارەساتی هەلەبجە باشتریین دەرفەت دەبێت بۆ خەلکی ئەم شارە تۆلە لە حکومەت و حیزبەکان و سەرجەم لایەناکان بکاتەوە! چۆن لە سالی ۲٠٠٦ دا و لەسالیادی کیمبارانکردنی هەلەبجەدا سەرجەم حیزبەکان و کاربەدەستانی حکومیان لەم شارە کردە دەرەوە!  ۱٦ / ۳ ی ئەمسال دەرفەتێکی زێرین دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانی خەلکی ئەمشارە! لەبەرئەوەی ئەم یادە نەک لەناوخۆ و عێراقدا گرنگی تایبەتی پێدەدرێت بەلکو لەجیهاندا بەگرنگییەوە لەم کارەساتە ئەروانن! چاوی زۆربەی میدیاکانی جیهان لەسەر هەلەبجە دەبێت لەم سالدا!

بۆ ئەوەی رەنجوماندونەبوونی خەلکی هەلەبجە بە فیرۆ نەروات! بۆئەوەی خوێنی شەهید کوردە و بریندارەکانی سالی ۲٠٠٦ بەفیرۆ نەروات! بۆ ئەوەی ئەو بێباکییەی حکومەتوحیزبەکان هەیانە بەرامبەر هەلەبجە ریسوا بکرێت! با خەلکی هەلەبجە وەک سالی ۲٠٠٦ لەم سالدا بەهیچ جۆرێک رێگە بە یادکرنەوەی ۳۲ هەمین سالیادی کیمبارانکردنی هەلەبجە نەدات! نوێنەرەکانی حکومەتوو سەرجەم لایەنەکان لەو یادەدا بکاتە دەرەوە، تورەیی خەلکی ئەمشارە و گەنجی ئەم شارە با لە یادی ۳۲ هەمین سالیادی کارەساتی هەلەبجەدا برژێت بەسەر حکومەت و حیزب و  سەرجەم لایەنەکاندا!
هانا ئارێنت، لەباسکردنی تێگەشتن لەدەسەلاتدا دەلێت: جەماوەر و خەلک بەهێزتریین ئامێر و ئامرازی نێو سیستەمێکی تۆتالیتاریین، چونکە هیچ دەسەلاتێکی تۆتالیتار سەرکەوتونابێت، ئەگەر جەماوەرێک نەبێت پالپشتی بکات!
باخەلکی ئەم شارە و جەماوەری ئەم شارە نەبێتە ئامێر و ئامرازی پارێزەری ئەم سیستەمە تۆتالیتارەی کوردستان!

 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ