یه‌كێتی ئه‌زمونێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

یه‌كێتی و فه‌لسه‌فه‌ی هاوسه‌رۆكیى

هونەر تۆفیق 2020.02.11 04:46 PM
101 جار خوێندراوەتەوە

لە ناو زماندا (سەر) باڵاترین پلەی دەستەڵاتە بۆیە پێشگری سەر بۆ پلەکانی دەستەڵاتداری بەکارهاتووە : سەر-ۆک ، سەر-کردە ، سەر-دار ، سەر-هەنگ .. هتد.
کەسی سەرۆک، ڕابەری سیاسیی و ئیداریی و بریاردانە لە کۆمەڵگە و سیستەمدا.
بەپێی گۆڕانکاریەکان لە شێوازی ژیان و بەڕێوەبردندا، گۆڕانکاریی بەسەر تیئۆری سەرۆکبوون و دەستەڵاکانیشدا هاتووە، دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا و فیدراسیۆنی وڵاتەکانی ئەو یەکێتییە، تیئۆری هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردن زیاتر هێنایە پێشەوە، لە ناوەندە فیکریی - سیاسییەکاندا مۆدێلی بەرێوەبردنی هاوبەشیان بە یەکێک لە چارەسەرییە ئیداریی و سیاسییەکان پێشنیار کردووە. 

سەرکردەکانی پەکەکە، ئەو مۆدێلەیان دەمێکە پراکتیزە کردووە، بە شێوازی سەرکردایەتی هاوبەش کەجەکە بەڕێوەدەبەن.

هاوسەرۆکی لە پێناو چارەسەری ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستەکان نییە بەڵکو لە پێناو گەیشتنە بە ئامانجی هاوبەش

ئەزموونی سەرۆکایەتی هاوبەش لەگەڵ ئەوەدا کە تازەیە، پرۆسەیەکی مەرجدارە لە پراکتیداکردندا، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی مەرجەکانی بوونی هەماهەنگیی و یەک ئامانجی هاوبەش لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا. واتە هاوسەرۆکی لە پێناو چارەسەری ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستەکاندا نییە، بەڵکو تیئۆری هاوسەرۆکی لە پێناو گەیشتنە بە ئامانجی هاوبەش لە ڕێگەی تیمی بەرێوەبردنی هاوبەشەوە.

یه‌كێتی ئه‌زمونێكی نوێ له‌ سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ حزبه‌كه‌ی تاقیده‌كاته‌وه‌

 

هاوسەرۆکەکانی کەجەکە جەمیل بایک، قەرەیلان، قەرەسو، کاڵکان، بەسێ هۆزات  پێکهاتەی سەرکردەی چەند دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانێکی سیاسیی جیاوازن بە هاوبەشی سەرۆکایەتی گەورەتر لە پارتێکی سیاسی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن.
هەریەکێکیان بەجیا دەتوانن ئیدارەی ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوچەکە بکەن، بەڵام پێکەوە بە هاوبەشی لە پێناو وەرگرتنی بریارێکی سیاسیی بەهێز کۆنسەکەیان پێکهێناوە، بە جیاوازیی ئەرک و ئیشکردن، هاوشێوەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی ئەوروپا، پێکەوە یەک یەکێتی و بە جیاش هەریەکەیان وڵاتێک لەو یەکێتییە بەرێوەدەبەن لە چوارچێوەی سیاسەت و ئامانجی هاوبەشدا.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش دەیەوێت لە پێناو چارەسەری کێشەکانی سەرۆکی حیزبەکەدا ئەزموونی هاوسەرۆکی بکات، ئەگەر سەرکردەکانی ئەو هاوسەرۆکییە لە ستراتیژ و توانای سیاسیدا هەریەکێکیان قەرەیلان و بایک و کاڵکانێک نەبێت، ئەزموونەکەیان خراپتر لە شکست، حیزبەکەش دووچاری هەڵوەشاندنەوە دەکات.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ