ته‌نها چین و روسیا پارێزراون

سویسرا.. وڵاتی دروستكردنی ئامێره‌ سیخوڕییه‌كان

عه‌بدول محه‌مه‌د 2020.02.12 04:15 PM
1107 جار خوێندراوەتەوە

عه‌بدول محه‌مه‌د

رۆژنامه‌نووس
ئه‌زموونی 25 ساڵ نوسین و وه‌رگێران و رۆژنامه‌نووسیی
به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

هەر کە باسی وڵاتی سویسرا دەکرێت، سەرنج دەچێتە سەر ئەوەی بەوە ناسراوە وڵاتێکی لاشەڕە و ئەمین و ئەمانە بۆ هەڵگرتنی پارە و داهاتی وڵاتان، تەنانەت کورد لای وایە باشترین پارە کە تا ئێستا مامەڵەی پێوەکردووە پارەی چاپی سویسرایە، کە ماوەیەکیش دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ برەوی زۆر بوو، فڕۆکەکەیەکی جەنگی عێراق هەبوو لە ساڵی حەفتاکان و هەشتاکاندا بۆردومانی کوردستانی کردووە بە ناوی (پیلاتۆز) ئەو فڕۆکەیە دروستکراوی سویسرایە و تا ئێستاش کۆمپانیاکە هەر ماوە.
* ئێستا ئاشکرا بووە، یەکێک بووە لەو دەوڵەتانەی کە ئامێری سیخوڕی و کردنەوەی نامە نهێنی و(موشفەرەکان)ی جیهان، سویسرا بەرهەمی هێناوە و بە زلهێزەکانی جیهانی فرۆشتووە و هاوکاری گەورەی کردوون.
* ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە بە دواداچوونێکدا ئاشکرایکردووە، دەزگا هەواڵگریی (موخابەرات)یەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا بە درێژایی چەندین ساڵ ئامێری کۆمپانیایەکی سویسری تایبەت بە کردنەوەی کۆدی پەیوەندییەکانیان (کریپتۆ) بەکارهێناوە، بە مەبەستی سیخوڕیکردن بەسەر زیاتر لە ١٢٠ دەوڵەتی و دوژمن و دۆستیشەوە.
* ڕۆژنامەکە بەدواداچوونەوکەی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی (ZDF)ی ئەڵمانی و تەلەفزیۆنی (SRF) ی سویسری ئەنجامداوە.
* ئاشکرابووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٧٠ بەشێکیان لە کۆمپانیای (کریبتۆ ئەی جی –CRYPYO) سویسری کڕیوە لە چوارچێوەیەکی هاوبەشیەکی زۆر نهێنی و هەستیاردا بۆ سیخوڕیکردن بەسەر وڵاتانی جیهانەوە.

باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیای كریپتۆ ـ سویسرا

 

* کۆمپانیای کریپتۆ لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە کۆنترۆڵی کەرتی فرۆشتنی ئامێرەکانی کردەوەی کۆدە نهێنییەکانی پەیوەندیە بێتەلەکانی کردووە لە جیهاندا، بەشێوەیەک کۆمپانیاکە بە بڕی ملیۆنان دۆلار لەو ئامێرانەی بە زیاتر لە ١٢٠ دەوڵەتی جیهان فرۆشتووە.
* بەشێک لەو ئامێرانە بە وڵاتانی هاوپەیمان و نەیاری ئەمریکا فرۆشراون، کە سیخوڕەکانی ئەمریکا بە ئاسانی توانیویانە نهێنی پەیوەندیی دەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکانیان بکاتەوە و گوێیان لێبگرێت.
* زۆرجار دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا یاریان بە ئامێر و کەلوپەلەکانی کۆمپانیاکە کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان کۆدی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتانە بکەنەوە کە ئەو جۆرە ئامێرانەیان کڕیووە، لە کاتێکدا نامە و یەیامی نهێنیان ئاراستەی ناوخۆ یا دەرەوە کردووە.
* لە ڕێگەوە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و ئەڵمانیا توانیویانە چاودێری قەیرانی بە بارمتەگرتەگیراوەکانی ئەمریکا بکەن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران لە کاتی بەرپابوونی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩.
* دابینکردنی زانیاریی بۆ سوپای بەریتانیا لەسەر سوپای ئەرژەنتین لە کاتی جەنگی بە ناوبانگی (فۆکلاند) و، چاودیریکردنی هەڵمەتەکانی تیرۆرکردن کە لە کیشوەری ئەمریکای لاتین بەڕێوەچوون.

گرتنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ تاران ـ 1979

 

* لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بەڵگەی دەستکەوت لەسەر تێوەگلانی لیبیا لە هێرشەکەی ساڵی ١٩٨٦ کە کرایە سەر یانەیەکی شەوانە لە بەرلینی ئەڵمانیا و کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکا.
* لە ساڵی هەشتاکاندا هەواڵگریی ئەمریکا توانیویەتی بە ڕێژەی لە ٤٠%ی پەیوەندییەکان لە ڕێگەی ئامێری کریپتۆوە گوێ لێبگرێت و شیانبکاتەوە.
* ڕۆژنامەکە ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکای ئاشکراکردووە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتەکان بە ملیۆنان دۆلاریان داوەتە ئەمریکا و ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی ئامێری کردنەوەی کۆدەکان، بەڵام لە بنەڕەتدا هەموو زانیارییەکان لەبەردەستی ئەو دوو وڵاتەدا بووە، بەشێوەیەک هەندێک جار زانیاری و پەیوەندی زۆر نهێنی ٥٠ دەوڵەت لەبەردەستیاندا بووە.
* پرۆگرامەکە نەیتوانیوە سیخوڕی بەسەر دوو زلهێزو نەیاری ئەمریکاوە بکات، کە بریتی بوون لە چین و ڕوسیا، چونکە هیچکامیان مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیای کریپتۆ نەکردووە.

 دروستکردنی ئامێری کردنەوەی کۆدە نهێنییەکان لە سەردەستی (بۆریس هاگلین) داهێنەری ڕوسی بەرهەمهاتووە

* مەترسییەکە لای ئەڵمانیا بەشێوەیەک گەورە بوو، دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە پشکەکەی خۆی فرۆشتنەوە بە کریپتۆ، چونکە ترس هەبووە واشنتۆن سیخوڕی بەسەر ئەویشەوە بکات، بەڵام ئەمریکا تا ساڵی ٢٠١٨ بە بەردەوامی مامەڵەی لەگەڵ کریپتۆ کردووە.
*چیرۆکی دروستکردنی ئامێری کردنەوەی کۆدە نهێنییەکان کە مرۆڤ بتوانێت لەگەڵ خۆی هەڵیبگرێت لەسەردەستی (بۆریس هاگلین) داهێنەری ڕوسی بەرهەمهاتووە، کاتێک لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا و لە کاتی داگیرکاریی نازییەکان بۆ سەر نەرویج هەڵاتووە بۆ ئەمریکا.
* ئامێرەکە بەسەر ١٤٠ هەزار سەربازی ئەمریکادا دابەشکراوە لە بەرەکانی جەنگدا.
*دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهان هاگلین چووەتە سویسرا، لەو کاتەدا ئەمریکا ترساوە ئامێرەکە بە وڵاتانی نەیاری بفرۆشرێت، بۆیە پسپۆڕێکی کردنەوەی کۆدە نهێنییەکان بە ناوی (ولیام فریدمان) هاگلینی ڕازیکردووە، ئامێرە زۆر پێشکەوتووەکان تەنها بەو وڵاتانە بفرۆشێت کە ئەمریکا ڕەزامەندە لە سەری، لە کاتێکدا ئامێرە کۆنەکان بە زۆربەی وڵاتان فرۆشراوە و ئەمریکا توانیویەتی کۆدەکانی بە ئاسانی بکاتەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ