به‌سه‌رهاتی (4)
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی كورد زۆر موعجه‌بی كه‌سایه‌تی قاسم سوله‌یمانیی بووه، تا ئه‌وه‌ی بڵێت:" ئێران 80 ملیۆن كه‌سه به‌ڵام حاجی قاسم له نێویاندا كه‌سایه‌تییه‌كی تاقانه بوو، بۆیه شه‌هیدبوونی دڵی ته‌زاندم".
به كه‌سێكی هێمن و گوێگر وه‌سفی ده‌كات، به موجاهید و قاره‌مان ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت :" به شه‌هیدبوونی شیعه‌ی یه‌كخست و به قه‌ناعه‌تی من حاجی جێگه‌ی به‌هه‌شت ده‌بێت". كاكه حه‌مه ده‌ڵێت قاسم سوله‌یمانی هه‌میشه دانوستانه‌كانی ده‌گه‌یانده ئه‌نجام و زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و خه‌ڵكی كورد هه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی تێیدا ژیا بێت. له‌م ساڵانه‌ی دوایش قاسم سوله‌یمانی خه‌تی هاوكارییه‌كانی ئێران بوو بۆ كاكه حه‌مه و حزبی سۆسیالیست.
ئاشنایه‌تی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ حاجی قاسم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی بووه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس پاش لادانی ئه‌حمه‌د وه‌حیدی له‌و پۆسته له ساڵی 1998، له‌وه به‌دوا له تاران و سلێمانی و كه‌ركوك چه‌ندین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بووه، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامیی كه ئه‌وكات محه‌مه‌د باقر حه‌كیم (2003.8.23 له نه‌جه‌ف تیرۆركرا) سه‌رۆكی بووه و هێزه‌كانیان له ئێران بوو، مانۆرێكی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات و قاسم سوله‌یمانی و ئه‌فسه‌ره ئێرانییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، محه‌مه‌دی جاحی مه‌حمودیش بانگهێشتی مانۆره‌كه كرابوو، له‌وی بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی ده‌كات و دۆستایه‌تی په‌یدا ده‌كه‌ن.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان) پێكه‌وه له لیستێكدا بوون به ناوی (چاكسازیی و خزمه‌تگوزاریی ـ ژماره 59)، سه‌ركرده‌كانیان ( عه‌لی باپیر، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، قادر عه‌زیز) له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی دانیشتنێك ده‌كه‌ن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئێران ئاگای لێیان بێت و یارمه‌تیان بدات و حاجی قاسمیش رێگه نه‌دات پارتی و یه‌كێتی گێچه‌ڵ و ته‌زویریان دژ ئه‌نجام بده‌ن، له دانیشتنه‌كه‌دا قسه‌كانی حاجی قاسم دڵی سه‌ركرده‌كانی چوار حزبه‌كه خۆش ناكات و هیچ به‌ڵێنێكیان پێنادات، حاجى قاسم پێیان ده‌ڵێت:"من دۆعای خێرتان بۆ دەکەم تاوه‌كو سەرکەوتوو بن"، له‌م كاته‌دا كاكه حه‌مه‌ش به پێكه‌نینه‌وه پێی ده‌ڵێت:" حاجی ئەگەر پێویستمان بە دۆعای خێر بێت ئەوە دوو مەلامان لەگەڵە"، وه‌ك ئاماژه بۆ عه‌لی باپیر و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین.
هه‌ر له وه‌سفی قاسم سوله‌یمانیدا، سكرتێری حزبی سۆسیالست ده‌ڵێت، جاری وه‌ها هه‌بووه شتێك ته‌رح ده‌كرا به دڵی حاجی قاسم نه‌بوو به‌ڵام هیچی نه‌ده‌وت".
به‌پێی قسه‌كانی كاكه حه‌مه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی مێهر، کاتێک داعش موسڵی گرت وه‌فدێكی ئێرانی دێنه هەولێر و پارتی له مەترسییەکانی داعش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بەڵام ئه‌وان ئەو هۆشدارییە بە هەند وەرناگرن و ده‌ڵێن داعش مەبەستیەتی بەرەو بەغدا بچێت و کاری بە هەولێر نییه، كاكه حه‌مه ده‌ڵێت:"کاتێکیش داعش گەیشتە مەخمور و کەرکوک و گوێر، یەکەم وڵات کە گەیشتە هەولێر ئێران بوو، حاجى قاسم بە یاوەریی 70 پسپۆڕی سەربازیی هاتن و هاوکاریی پێشمەرگەیان کرد و تەنانەت لە ناوچەی مەخمور شەهیدیشیان دا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له بیروه‌رییه‌كی تری‌دا له‌گه‌ڵ حاجی ئاغا ده‌ڵێت: هه‌واڵیان بۆ هێنام كه پێشمەرگە هێرشی کردووە و نەیتوانیوە بەرگریی داعش بشکێنێت و 30 پێشمەرگە شەهید بوون، دەستبەجێ خۆم گەیاندە ئه‌وێ و بینیم حاجى قاسم و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس لەوێن، قاسم سوله‌یمانی پێی وتم بۆچی هاتووی منیش وتم پێشمەرگە شەهیدی داوە بۆیە لێره‌م، حاجى قاسمیش لە وەڵامى كاكه حه‌مه‌دا ده‌ڵێت: من بە برایانی یەکێتیم وتبوو بەبێ هەماهەنگیی من هێرش نەکەن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ری داعشدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، حاجی قاسم تەنها لە 1500 کیلۆمەترى سنوری هەرێمی کوردستان نەبوو بەڵکو لە نەفتخانە و خەسرەوی و خانەقینەوە تا سنورەکانی سوریا دەوری کارای بینی، خۆشی وەک پێشمەرگەیەک لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا بوو".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، كاكه حه‌مه ده‌ڵێت:"به ڕای من ئەگەر ئێران و حاجى قاسم نەبوونایە بەغدا و دیمەشق ئێستا لە بندەستی داعشدا بوون".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به شه‌هید ناوی قاسم سوله‌یمانی ده‌بات و ده‌ڵێت:" شەهیدبوونی شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو چونكه ڕۆژانە لە یەمەن و لوبنان و دیمەشق و بەغدا و هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بوو، خۆی نەدەشاردەوە بەڵام هەواڵی شەهیدبوونەکەی لای من گران بوو و دڵی تەزاندم، بە تایبەت کە وەک میوانێک لە عێراق شەهید بوو".