راپۆرتی په‌یمانگه‌ی (برۆكینگز)ی ئه‌مریكی
نزیكه‌ی ده‌یه‌یه‌كه، هاوڵاتیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ڕاپه‌ڕیون و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له میانه‌ى ئه‌وه‌ى كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناونراوه، بوون به هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری سیاسی و ئابورى كه به‌رده‌وام هه‌ست به كاریگه‌ریییه‌كانی ده‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، له‌و ساڵانى كه به‌دوای یه‌كدا هاتن، ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ره‌نگاری و ململانێ و په‌ستانی ئابوری به‌هێز و داپڵۆسینى زیاد له پێویست بوویه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی چه‌ندین دینامیاتى(جوڵان) جیۆسیاسی كه تاماوه‌یه‌ی دوور‌و درێژ له شوێنى خۆیاندا بوون. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2020 له سه‌ره‌تایه‌كی پڕ له ڕووداو، شاره‌زایانی ناوه‌ندی(برۆكینگز) جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ده‌یه‌ی داهاتوو، بیركردنه‌وه‌یان چڕ ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له سیاسیانه‌ى كه به گرنگترین داده‌نرێت له دیاریكردن و نه‌خشاندنی تۆبۆگرافیای ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له‌م ده ساڵه‌ى كه‌له پێشمانه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه پێویسته له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌سته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بیده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و ئاریشانه.به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، شاره‌زایان باس له ئاڵنگاری گرنگ و پێویست ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ستن به حوكمه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه‌مانی یه‌كسانی و ئاسایش و ئۆتۆقراتى و گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌واو به‌شداریكردنی هاوڵاتیان و هاونیشتمانیان. له كاتێكدا شیكردنه‌وه‌كانیان جۆراوجۆره، ئه‌وان چه‌ند ئامۆژگاری و ڕێنماییه‌ك ده‌خه‌نه ڕوو كه سه‌رنجڕاكێشه ده‌رباره‌ى سیاسه‌ته‌كانی ده‌یه‌یه‌ى داهاتوو، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌م ناوچه شێواو نائارامه داهاتوویه‌كی ئارامتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له كاتێكدا ناڕه‌زاییه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2010 ده‌ستپێكرد له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵا‌و دینامیاتی سیاسی تایبه‌ت بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا بۆ شكسته‌كانی حوكمه‌ت.
له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زیاد له پێویست له ده‌ستى نوخبه‌یه‌كی(كه‌مینه‌یه‌ك) بچوكدایه، له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌رتی گشتی زۆر سسته و به‌ده‌م پێداویستیه‌كانی گه‌له‌وه نیه به گشتی. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی یاسایی جێ به‌جێ ناكرێت وه‌ك پێویست و گه‌نده‌ڵیش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌م هه‌ستكردن و به‌رپرسیاریه‌تیه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی گرته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ و هه‌زارانی هاندا له هاوڵاتیه ئاساییه‌كان به هه‌ستان به كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌وپه‌ڕی ئازایی و بوێری دا بوو.
به درێژایی ده‌یه‌ی ڕابردوو، ئه‌و بارودۆخه سیاسی و ئابوریه خراپه كه بوو به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌رده‌وام نه‌بوو، به‌ڵكو خراپتر بوو، كه ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ناڕازایی به‌رفراوان به‌م دواییه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌م جاره چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تری گرته‌وه كه كه‌له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕابردوودا نه‌یگرتبوونه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كان زیاد ده‌بوون بۆ كه ئاماژه‌یان ده‌كرد به ژماره‌ى هه‌ژاره‌كان و ده‌سته‌و تاقمی دانیشتوانی داڕماو به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه نه‌وتیان تێدانه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ڕسوڕهێنه‌ر له زیاد بووندا بوون له ده‌یه‌ی ڕابردوودا. داڕمانی ئابووری زۆر له‌لایه‌ن چینی ئاسایی و ناوه‌نده‌وه(الگبقه الوسگى) هاوكار بوو، به هۆی سیستمی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تى شكستخواردوو و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوكاری هه‌ڵبژێراو و دیاریكراو و ئامانج بۆ دانراو، له‌گه‌ڵ جیاوازی و هه‌ڵكشان و داكشانی به‌رهه‌می زۆر بوو و گواستنه‌وه‌ى سنوردار و له نێوان جیله‌كاندا، له بڵاوبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی سیاسی و ته‌نانه‌ت توندڕه‌وی، له میانه‌ى ئه‌وه‌دا، بۆچوونى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به جۆری خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، له نێویشیاندا ته‌ندروستى و فێركردن، به تایبه‌ت له ناوچه لادێنشینه‌كان، سه‌لبی و نه‌رێنی ده‌بوو به شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌رده‌وام تا ئێستاش كاره ڕێكخراوه‌ییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كه‌مترین شه‌فافیه‌ت و گشتگیرى و ڕوونی پێوه‌یه له جیهاندا.
له هه‌مانكاتدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند جیاكاریی و جیاوازیه‌كی كه‌م، نیشانه‌كانى حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه نه‌وت به‌رهه‌م ناهێنن به‌ره‌و باشی نه‌ده‌چوو له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵكو قه‌باره‌ى كه‌رته گشتییه‌كان فراوان بوو كورتهێنانێكی دریژخایه‌نى تێكه‌وت و چالاكییه‌كان كشانه‌وه‌ى زیاتر‌و زیاتر به‌خۆیه‌وه بینى. بارودۆخی ئه‌م وڵاتانه ململانێی هه‌ره‌خراپی به‌خۆوه ده‌بینی، به شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی داڕمانی دامه‌زراوه‌یی به‌رفراوان بوویه‌وه و شكستێكی گشتگیر له‌سه‌رمایه‌ی مرۆیی دا. ئۆتۆقراتیه‌كان پاكێتی و ڕوونى دامه‌زراوه‌كانیان كه‌مكرده‌وه كه لیپرسراوێكی سه‌ربه‌خۆی بچوك بوون، زۆر به كه‌مى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی دیاریكراو به‌ربه‌ره‌كانی و لێپرسینه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كرده‌وه. هه‌روه‌ها بریكاری وردبینى باڵا داماڵرا له سه‌ربه‌خۆیی بوونى و، كردارى وه‌گه‌ڕخستن و به‌كارهێنانی بیرۆقراتی بڵاو بوویه‌وه، توانای گه‌شتن به زانیاری زۆر سنووردار بوو به‌شێوه‌یكی گه‌وره ئه‌و مه‌ودا وه‌گه‌ڕخراوه‌ى كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نى له چوارچێوه‌دراو به‌رته‌سك كرایه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به‌هێز.
له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ى داهاتوودا، حوكمه‌ته‌كان ئاسته‌نگی وپه‌ستانیان زیادی كرد له‌سه‌ریان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیاندا و ڕێگاو پێشهاتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییان، له‌هه‌مان كاتدا زۆر قورسه پارێزگاریكردن له بیرۆقراتیاتی تێچوو و ناچالاك و ملكه‌چ نه‌بوو بۆ به‌رپرسیاریه‌تى. له‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنى ناڕه‌زایی سیاسی وبڵاوبوونه‌وه‌ى ناڕزاییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا به‌م دواییه. له ڕابردوودا، حوكمه‌ته‌كان پشتیان به چاكسازی ده‌به‌ست زۆر به گرنگی یه‌وه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى له وه‌ستانی و چه‌قبه‌ستووی ئابوورى و ئه‌زمه‌ی سیاسی. شایه‌نى باسه زۆربه‌ی ئه‌و چاكسازییانه مۆركی ته‌كنۆكراتی پێوه بوو،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى هه‌ندێكیان بۆ پشتیوانی شه‌فاغیه‌تى زیاتر و به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى بوون. هه‌ندێك له‌و چاكسازییانه سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا ئه‌وانی دی شكستێكی ئابڕوبه‌رانه‌ى به‌خۆیه‌وه بینی، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا كاره‌كه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه‌و فه‌وزا كۆتایی ده‌هات. ده‌رس و وانه‌یه‌كی وه‌رگیراوى له هه‌وڵه‌كانی ڕابردوو ده‌به‌خشی وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ ئه‌جیندایه‌كی نوێ بۆ چاكسازی حوكمه‌ت بۆ ده‌یه‌ی داهاتوو. پێویسته له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ئه‌مه وه‌ربگرن كه ئه‌جیندایه‌ك وه‌ك ئه‌مه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تى یه له هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ئاڵنگارییه گه‌شه‌سه‌ندووه ئاڵۆزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌یه‌ی ڕابردوو كه تیایدا چه‌ندین كارى ئابڕوبه‌رانه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌خۆوه بینی ئاستێكی به‌رز كه پێشووتر به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو له داپڵۆسین و سه‌ركوتكردن له زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا، به‌ڵام به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى و هاوڵاتییه ئاساییه‌كان به به‌هێزى و وره به‌رزیی و به گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه مابوونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ركوتكردنه گه‌وره بۆ ڕۆژنامه نوس و چالاكوانانی مافی مرۆڤ و بیرمه‌ند و پارێزه‌ران ویاساناس و هونه‌رمه‌نده‌كان، زۆرێك له‌و كه‌سه كاریگه‌رو چالاكانه توانیان چه‌ندین ڕێگا بدۆزنه‌وه نه‌ك به ته‌نها بۆ به‌دواداچوونى كاره‌كانیان به‌ڵكوو بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێو خه‌ڵكێكی فراوان و زیاتردا. ئه‌مه‌ش كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر سیاسیه‌كان قورس كرد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیاتر كه نه‌توانن ده‌نگه ناڕازییه‌كان به ته‌واوى كپ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌دان هه‌زار له بێ‌تاوان و هه‌ژاروو ڕاگواستن و كۆچكردنی ملیۆنان و ئازاردان وئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌یان هه‌زار و ونكردنی به‌زۆریان، پێویسته كه ڕاوێژكاری سیاسه‌تمه‌داره‌كان ئه‌و كاره گه‌وره‌و به‌رچاو سه‌رسوڕهێنه‌ر و بوێرانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى به‌هه‌ند وه‌ربگرن به گرنگییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای بكرێت له ده‌یه‌ی داهاتوودا، ئه‌و یه‌كگرتوویه به‌رده‌وامه‌ی كه لایه‌نه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامیان ده‌دا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له ماندووبوون و هه‌وڵدان سووره له‌سه‌ر پاراستنى مێژوو و یاده‌وه‌رییه‌كان. هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی حه‌شدی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌داته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تى جنائی(تاوانكاری) و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌ره‌ڕێگاو شه‌قامه‌كاندا، سه‌ره‌ڕۆیی سیاسییه‌كان و دروستبوونی كه‌ڵنێك له دیواری ده‌سه‌ڵاتداكه به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌وڵی ڕوخاندنی دا له میانه‌ى نزیكه‌ی 10 ساڵدا.
له كاتێك لایه‌نه‌كاریگه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگری ململانێكان و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌كانیان داده‌مركێننه‌وه‌و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه له وڵاتانی وه‌ك لیبیا‌و سوریا‌و یه‌مه‌ن، پێویسته له‌سه‌ریان ڕۆڵێكی گرنگ ببینن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه مرۆییانه‌ى كه ئه‌م ململانێكان ده‌بنه هۆكاری. هه‌روه‌ك چه‌ند داواكارییه‌كی زۆری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وانی دی له‌ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كان ئه‌مه‌یان
خستۆته ڕوو، ئه‌م ڕۆڵه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى خۆیده‌بینێته‌وه له چوارچێوه‌ی وه‌ستاندنی پاڵپشتى سه‌ربازی بۆ لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان. له چه‌ندین ساڵه‌وه تا ئێستا ململانێكان له لیبیا‌و یه‌مه‌ن ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه چاره‌سه‌ر له مساوه‌مه‌و ڕێكه‌وتنى سیاسی‌دا خۆیده‌بینێته‌وه نه‌وه‌ك له په‌نابردن بۆ هێز.
به‌ڵام مساوه‌مه سیاسیه‌كانی كه له‌ده‌ره‌وه ئاماده كرا بووه، جگه له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى هاریكاری كه‌نداو له یه‌مه‌ن، هه‌موویان شكستیان هێنا شكستێكی به‌رچاو. ئامۆژگارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌تانه‌ى كه لایه‌نه كاریگه‌ره ناوخۆییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له نێوانیشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى، بریتیه له‌وه‌ى كه چ شتێك پێویسته كه ئه‌م چاره‌سه‌ر سیاسیانه پێشكه‌شی بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م كاره پێویسته مه‌رجێك یسه‌ره‌كی و به‌دیهی كرداری بونیاتنانی ئاشتی ناوه‌ڕۆكدار بێت، به زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى لایه‌نه كاریگه‌ره ناوخۆییه‌كان پشتگوێده‌خات و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه ژیاون یاخود چاویان لێداده‌خات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پشت به چاره‌سه‌ری خێرا ببه‌ستێت كه چاره‌سه‌ری بنچینه‌و ڕه‌گ وڕیشه‌ى هه‌یكه‌لیه‌ت و پێكهاته‌ى ململانێكان و داپڵۆسن نه‌كات له ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى مساوه‌مه سیاسیه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن هێزه ده‌ره‌كییه‌كان پێویسته له‌سه‌ریان كه خۆبه‌دووربگرن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان و پاڵپشتى بونیاتنانی ڕوبه‌رێكی ئارام بكات كه سوری و لیبی و یه‌مه‌نی یه‌كان زۆربه‌ى ئه‌وانی تریش بتوانن له ناوچه‌كه‌دا بڕیار بده‌ن سه‌باره‌ت به داهاتوویان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌زمه‌یه‌ك له ئه‌زموون به‌دیار ده‌كه‌وێت له بواری دروستكردنی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌ش بریتیه له پشتبه‌ستن به شیكردنه‌وه‌ى خێرا كه "شاره‌زایان_شیكه‌ره‌وه‌كان_" ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هیچ شتێكیان له هه‌گبه‌دا نیه له شوێنی ململانێكه‌دا له بری چوونه پاڵ و هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى به شێوه‌یه‌كی به‌سود كه ڕۆچون له‌و شوێن و پێگه‌یانه‌دا ئه‌وانه‌ى كه چه‌ندین ئه‌زموونیان به‌ڕێكردووه كه ده‌كرێت سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ دروستكردنی بڕیار. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتى پێویسته له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان و ڕاوێژكاران كه هه‌وڵی زۆر بده‌ن سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كان به تایبه‌تى هه‌وڵێكی ڕاسته‌قینه بۆ سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونه ڕۆڵێكی گه‌وره‌و سه‌ركردانه ببینێت له وێناكردنی تۆبۆگرافیای(معالم)ی سیاسی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا.
به‌سه‌رناونیشانه‌كاندا سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، ئه‌و ململانێیانه‌ى ڕووده‌ده‌ن وتایفه‌گه‌ری و كۆچڕه‌وی جیاجیا و توندڕه‌وی زاڵه.به‌ڵام ده‌رباره‌ى نه‌مانی یه‌كسانی و مه‌سه‌له‌ى سیاسه‌تى بنه‌ڕه‌تی كه هاریكاره بۆ هه‌موو كێشه‌وئاریشه‌كان، بڕێكی كه‌متر له گرنگیدان و به‌ئاگالێبوونى پێدراوه.
له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، تاكه‌كان ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له نه‌بوونى یه‌كسانی بچڕبچڕو لێكئاڵاو بوونه‌ته‌وه، كه له نێویاندا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به به‌رهه‌م و سامان و فێركردن و جێنده‌ر و ئه‌رك و وه‌زیفه‌و چاودێری ته‌ندروستى. ئه‌م نایه‌كسانییه به‌رده‌وامه ئه‌سته‌نگ ده‌خاته به‌ر نه‌وه دوای نه‌وه‌ی جوڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنى ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ئابووری و ئه‌گه‌ری ئاسایش و ئارامی هه‌رێمیبۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ.
به پێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، چه‌مكی نایه‌كسانی به درێژایی ده‌یه‌ی ڕابردوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌له ڕوانگه‌ی بۆچونێك سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌كان، تیایدا به‌رهه‌م ئاماژه ده‌كات بۆ خۆشگوزه‌رانی،به‌ره‌و تێڕوانین و دیدگایه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌لی كار، كه پێشنیار ده‌كات كه بارودۆخی له دایكبوون بنه‌ڕه‌ت و بنه‌مایه بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی ژیان و پێی وایه كه هیچ هه‌لێكی دادپه‌روه‌رانه‌و یه‌كسان بوونى نیه به‌بێ پیشكه‌شكردن و خستنه‌گه‌ڕی خاڵی ده‌ستپێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موان.
له ڕواڵه‌تدا، به تێڕوانین له پێوه‌ره‌كانی داهات، نایه‌كسانی پاشه‌كشێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له جیهانی عه‌ره‌بیدا. له‌كاتێكدا ئاماره‌كانی سه‌رژمێری خێزانه‌كان ده‌كرێت ناڕوون و نادیار بێت،به پێی بانقی نێوده‌وڵه‌تى،خراپی پێوانه‌كردنی داهاته باڵاكان ده‌بێته هۆی كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى له هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌بوونى یه‌كسانی(نایه‌كسانی).
شایه‌نى باسه ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی(لیژنه‌ى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى) ڕۆژئاوای ئاسیایی(ئیسكوا)و (كۆڕبه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابورى) كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیدار ده‌خه‌نه‌ڕوو.یه‌كه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستكه‌ت و به‌رهه‌مه‌كان له سه‌رمایه‌ى مرۆیی‌دا له جیهانی عه‌ره‌بی، ململانێ و ناكۆكییه‌كانی فراوانتر كردوه له چوارچێوه‌ی نه‌بوونى یه‌كسانی له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا. دووه‌م، له كاتێكدا نایه‌كسانی پاشه‌كشێی به‌خۆیه‌وه دیوه له ده‌ره‌نجامه‌كان له نێو ده‌وڵه‌ته‌كان له هه‌ردوو بواری ته‌ندروستی و فێركردن، ئاستی نایه‌كسانی له فێركردن زۆر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌و جۆری فێركردنی خراپ بووه به ئاسته‌نگێكی زۆر گه‌وره. سێهه‌م، نایه‌كسانی گشتى له هه‌لی كار به‌رده‌وام ده‌بێت له زیادبوون له جیهانی عه‌ره‌بی،به ئاست و پله‌ی جیا جیا.
ئاماده‌گی ئابوری و سیاسی چین له له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بووه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى ڕابردوودا.
ئاماده‌گی ئابوری و سیاسی چین له له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بووه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى ڕابردوودا. شایه‌نى باسه بووه به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی و وه‌به‌رهێنی بیانی ڕاسته‌وخۆ له زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كاندا له ناوچه‌كه‌دا، له نێویشیاندا جه‌زائیر، كه له ڕوی ته‌قلیدی و كلتوره‌وه" له به‌شی" یه‌كیه‌تى ئه‌وروپی و، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسایه. ئه‌وه‌ى ماوه ڕۆڵی چینه له مه‌سئه‌له‌ئه‌منى یه هه‌رێمییه‌كان له سنوره‌كانی جیهان تاوه‌كو ئێستا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناچار ده‌بێت كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر ببینێت له چاره‌سه‌ری ناكۆكی و ململانێكان به‌درێژای ده‌یه‌ی داهاتوو، به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی خۆی.
هاوكارییه وزه‌ییه‌كان نمونه‌یه‌كی زیندوه بۆ گه‌شه‌ى چین و نوێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه به‌رده‌وامه‌كانی، وڵاته‌كه له ئێستادا نزیكه‌ى نیوه‌ی پێداویستیه نه‌وتییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاورده ده‌كات. به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام پشت ده‌به‌ستێت به ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، له ده‌یه‌ی داهاتوو و دواتریشدا.و به‌تێڕوانین له پێداویستى نه‌وتى چین له داهاتوودا، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه هاوبه‌شیه ئابورییه‌كانی به‌هێزتر بكات له‌گه‌ڵ گرنگترین ده‌وڵه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا،هه‌روه‌ك له پێشوتردا له‌گه‌ڵ سعودیه و ئێران و ئیماراتی عه‌ره‌بی و میسر و جه‌زائیر ..هتد دا ئه‌نجامی دا، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌فریقایه" بواری هه‌ژموون"ی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ چین، ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا. وه‌ك سه‌رچاوه‌ى وزه‌ی سه‌ره‌كی چین ده‌مێنێته‌وه.
له پێشوتردا چین ئامانجه‌كانی ده‌رباره‌ى سیاسه‌ته‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا داناوه، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ندو قه‌واڵه‌ى گرنگ، له نێویشیدا" دیدگا‌و جوڵان بۆ چوونه‌پێشه‌وه‌ى هاوبه‌ش له بونیاتنانی پشتێنه‌ى ئابوری بۆ ڕێگای ئاوریشم ڕێگای ئاوریشمی ده‌ریایی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك" و" په‌ره‌پێدانی ڕۆحی ڕێگای ئاوریشم و قوڵكردنه‌وه‌ى هاریكاری چینی عه‌ره‌بی"و"كارته سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی". له كاتێكدا ڕووبه‌ڕوی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، له‌وانه‌ش شه‌ڕو ململانێی سوریا‌و روسیا‌و یه‌مه‌ن، ئه‌مه جگه له ناكۆكیه جیاجیاكانی له نێوان لایه‌نه‌كاریه‌ره هه‌رێمییه‌كانو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان( ئێران و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و سعودیه و ئێران، هتد)، له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، چین ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌مامه‌ڵه‌ی پێده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاسته‌نگانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ پێگه‌كه‌ی وه‌ك هێزیكی گه‌وره.
ڕكابه‌رى و ئاڵنگاری هه‌ره قورس بۆ چین له ده‌یه‌ی داهاتودا بریتیه له پابه‌ندبوونى به یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین مه‌بده‌ئه‌كانی له سیاسه‌ته‌ده‌ره‌كیه‌كانیدا: ده‌ستێوه‌رنه‌دان. له‌م نێوه‌نده‌شدا چین هه‌وڵ ده‌دات كه پارێزگاری بكات له نزیكی له هاوسێكانی له ناوچه‌كه‌دا به دڵنیاییه‌وه، له كۆتایی دا پێویسته له‌سه‌ری كه دیبلۆماسیه‌تى نێوه‌ندگیری كاریگه‌ر به‌كاربهێنێت. ئایا ده‌توانێت وه‌ك بێ لایه‌ن بمێنێته‌وه له نێوان تاران و ریازدا، كاتێك ئه‌و دوانه گه‌وره‌ترین دوولایه‌نن كه وزه ده‌به‌خشن به چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا؟ پێویسته له‌سه‌ر چین كه بڕیارى قورس ده‌ربكات كاتێك ڕوبه‌ڕوی ئاڵنگاری جۆربه‌جۆر و جیاواز ده‌بێته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تى ئه‌وروپادروستى ده‌كه‌ن، وله‌سه‌ریه‌تى كه بڕیاربدات كه ئایا ڕێگایه‌كی هاریكاری هه‌ڵده‌بژێرێت یاخود به‌ربه‌رانیكار له‌گه‌ڵ ڕوسیاكه بووه به هێزێك كه زۆرترین چالاكی هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
پرسیارێكی زۆر گرنگ دێته ئاراوه كه ئایا چین توانای پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی هه‌یه به‌بێ توندكرن و به‌كارهێنانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی( هه‌روه‌ك له جیبۆتی ئه‌نجامیدا له ساڵی 2017)، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك هێزێكی فراوانخواز ده‌رنه‌كه‌وێت، به بێ گومان، چین هێزه نه‌رمه‌كانی زیاد ده‌كات بۆ دڵنیابوونى له مه‌ترسی وه‌ك ئه‌مانه و سورده‌بێت له سیاسه‌ته جیاوازه‌كانی جاواز له سیاسه‌تى ده‌ستێوه‌ردانیویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ندێ هێزی ئه‌وروپی، به‌كورتی صین به‌رده‌وام ده‌بێت به ڕوی ئابورى و سیاسی یه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى به هۆشدارییه‌وه له‌به‌ر كورتهه‌ڵنه‌هێنانی بونیادی ئه‌منى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بونیاتیان ناوه‌و خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چین ده‌كات.
ساڵی ڕابردووشه‌پۆلی دووه‌می به‌خۆیه‌وه بینى له " كرداری شۆڕشگێڕی ماوه‌درێژ" كه له‌گه‌ڵ" به‌هاری عه‌ره‌بی" ده‌ستیپێكرد. كرداری گردبوونه‌وه‌ى گه‌روه‌و فراوانی گه‌ل بڵێسه‌ی سه‌ند به‌هۆكاری شه‌ڕوشۆڕی دوانه‌یى كه هه‌ردووكیان هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى وێنای ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو توندوتۆڵ به سیاسه‌ته‌كانی چینى ده‌سه‌ڵاتدار، دروشمی دیار‌و ناسراوی دوپات ده‌كرده‌وه‌كه له نێوان ساڵانی 2010بۆ 2011. به‌دیاركه‌وت، واته" گه‌ل ڕوخانی ڕژێمی ده‌وێت". ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوبویه‌وه كه كاریگه‌ر نه‌بون به به‌هاری عه‌ره‌بی یه‌كه‌م، واته سودان و جه‌زائیرو عێراق و لوبنان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ناعه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك ئێران، كه ڕاپه‌ڕینه‌كانی تێدا سه‌ركوتده‌كرا/كه گه‌وره‌ترین بوو له مێژووی كۆماری ئیسلامی به درێژای چوار ده‌یه، به توندوتیژییه‌كی بكوژانه كه پێشتر به‌خۆیه‌وه‌ی نه‌دیبوو.
هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م دواییه‌نیشانه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یكه‌لی كه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه. به به‌راورد به ناوچه‌كانی تر له جیهاندا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، أ:به‌رزترین ڕێژه‌ی بێكاری له نێوان گه‌نجان و ژنان، كه ئه‌وه‌ى زیاتر مه‌ترسیداره ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی له هه‌ژاری و نایه‌كسانی له‌گه‌ڵدایه، ب: چڕترین ڕێه‌ی ڕێكخراوه‌یی ئۆتۆقۆراتیه‌ت له‌كۆتایی دا، ج: به‌رزترین ڕێژه‌ى توانای ئاوی. به‌ڵان ئه‌م " ئه‌زمه سیانیه"(كۆمه‌ڵایه‌تى ئابوری و سیاسی و ژینگه‌یی) ه ناوچه‌كه‌یان نوقم كردووه له بارودۆخێكی له شێوانی به‌رده‌وام كه كڕینی ڕێژه‌یه‌كی زۆرله چه‌ك تێكه‌وت و ناكۆكی جیۆسیاسی له نێوان زلهێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تى یه‌كان و ئه‌زمه شه‌رعی یه نیمچه شه‌رعییه‌كان بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار كه زیاده‌ڕه‌وییه‌كی ڕه‌هایان كردووه له سه‌ركوتكردن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هۆكارانه، نه‌بونی هه‌یكه‌لیه‌تى ئه‌منی گشتگیر و ناوچه‌ى دوور له چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بیته هۆی شپرزه‌یی ئاسایشی نیشتمانی و هه‌رێمی. ئاماده‌نه‌بوونى هه‌یكه‌لى ئه‌منى هه‌ڕه‌شه ده‌كات له كردنی ناوچه‌كه به شوێنى ململانێ و ناكۆكی به‌رده‌وام، كه ئه‌بێته هۆی ده‌ستێوه‌ردانی بیانی و بێبه‌شی ده‌كات له تۆڕی ئارامی گرنگ بۆ پاراستنى له به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى ئاستى توندوتیژی.
له ناوچه‌كه‌دا، پارێزگاریكردن له پله‌ی دڵه‌ڕاوكێی جیۆسیاسی یه‌كێك له ته‌كنیكه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار داده‌نرێت بۆ دابینركدنی به‌رده‌وامبوونى، له ڕێگه‌ی لادانی ئاگالێبوونى و به‌دوورگرتنی له ڕاپه‌ڕینه نه‌ته‌وه‌ىى و داواكارییه شۆڕشگێڕییه‌كانی.به‌م شێوه‌یه‌ش، ساڵی 2020ساڵێكی بنه‌ڕه‌تى یه له زانینیئاڕاسته‌ى ڕاپه‌ڕینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناوچه‌كه‌دا، له نێوه‌ندی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان له نێوان هێزه شۆڕگیره‌كان و هێزه دژ به شۆڕشه‌كان.
به‌درێژایی ده‌یه‌ی داهاتوو، به په‌ند وه‌رگرتن له شكسته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی سیاساتى ده‌یه‌ی پێشوو،پێویسته له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌دران به وردی بڕوانن له ئاڵنگارییه دیاره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به‌واتای ئاڵنگاری یه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ژینگه‌یی یه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگای بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌رده‌وام، له كۆتایی دا، له وانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ڵام زۆر پشتگوێخراوه‌كان وه‌رگیراو له "به‌هاری عه‌ره‌بی" بریتیه له‌وه‌ى كه "ئاسایشی حوكمداری(ده‌سه‌ڵاتدارى)" وه‌همه و، ناكرێت ئاسایش و ئارامی به‌رده‌وام وه‌دیبهێنرێت له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوری و سیاسییه‌وه نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خۆی ڕێكبخات له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى دیموكراتیانه‌ى زیاتر‌و دادپه‌روه‌رانه تر له ڕوی ئابوریه‌وه، له‌گه‌ڵ چاندنی هه‌یكه‌لیه‌تیه‌كی ئه‌منى گشتگیرترو ناوچه‌یه‌كی ته‌واو به‌هێزتر.
ده‌یه‌ی دووه‌م له هه‌زاره‌ى سێهه‌م به بومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی ده‌ستیپێكرد كه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای هه‌ژاند.خه‌ڵی هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داوای ئاسایشی زیاتری ئابوری و ئازادی سیاسی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌كرد. به‌درێژای ئه‌و ساڵانه، ده‌وڵه‌ته‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌و ناوچانه‌دا چێشكه‌شكردنی سود و و و خزمه‌تگوزاری و وه‌زیفه‌ی گشتیان كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام هه‌لی به‌شداریكردنی ئابورى یاخود سیاسی پینه‌به‌خشین وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌ك. زۆر به‌خێرایی له‌بری سازانی سیاسی كه ڕێكخراوه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كرد له سه‌ره‌تاوه به‌دیاركه‌وت بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵانی 2010 و2011گه‌ڕانه‌وه‌ى حوكم و هه‌ژموونى ده‌سه‌ڵات.به‌هاتنى ساڵی 2018، زۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا مافی سیاسی و ئازادی مه‌ده‌نى كه‌متریان هه‌بوو له پێش ساڵی2011، جگه له وه‌دیهێنانی تونس به‌ته‌نها بۆ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى به‌رچاو له په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه دیموكراتیه‌كان.به‌ڵام هه‌روه‌ك خوله‌كانى كۆتایی له تێكچونى كۆمه‌ڵایه‌تى له سودان و میسر و جه‌زتئیر و عێراق و ئێران و لوبنان، به‌رده‌وام باردۆخی كۆمه‌ڵایه‌تى له‌م ناچانه‌دا له ژێر قورساییه‌كی گه‌وره ده‌ناڵێنێت. به‌م شێوه‌یه‌ش, پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌وه‌ى كه به‌ڵێنی داوه جێبه‌جێی بكات یاخود ڕێكه‌وتنێكی تر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیدا ببه‌ستێت.
له ده‌یه‌یه‌ى داهاتوودا، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانى ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى داواكارییه ئابورى و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌شروعه‌كانی هاوڵاتیانیان. به‌ڵام ڕێگای به‌ره‌وپێشچوون ئاسان نیه. ئاڵنگاری یه‌كه‌م بریتیه له بونیاتنانى توانای بیروقراتى گه‌وره و چه‌سپاو كه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات بۆ وه‌ڵامدانه به كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ پێداویستى هاونیشتمانیان. ئاڵنگاری دووه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستى هاوڵاتیان به سود و هاوكاری و وه‌زیفه‌ى گشتى. بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵاته‌كانیان و دابینكردنى ئه‌م هه‌لانه، پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا چاره‌سه‌ری ئاڵنگاری سێهه‌م و قورسترینیان بكه‌ن كه خۆی مه‌ڵاس داوه له دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌ك بۆ سنوردانان بۆ ڕه‌فتارى به‌خێرهێنان و تێر نابن كه سه‌ردانیكه‌رانى ده‌وڵه‌ت پێی ده‌ناسرێنه‌وه.ئاڵنگاری چواره‌م بونیاتنانی ڕوبه‌رێك بۆ به‌شداری سیاسی و مه‌ده‌نى ڕاسته‌قینه و ڕێگه‌دان به هاوڵاتیان بۆ كارلێككردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و په‌ستانی زیاتر له‌سه‌ریان به كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌تر.
ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانكارده‌كه‌ن، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه تونس و ئوردن و كوه‌یت، بۆ زیادكردنی توانای دامه‌زراوه‌یی وبه‌ده‌مهاتنه‌وه به كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌تره‌وه بۆ پێداویستى هاوڵاتیان.له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌وڵه‌تانى تر په‌نا ده‌به‌ن بۆ سه‌ركوتكردن و كۆنترۆڵكردنی زیاتر و زیاتر، به بی هیچ باش بوونێك شایه‌نى باس بێت له بواری سیاسی و ئابورى. هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه شپرزه‌یی وناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تى به‌خۆیانه‌وه‌ده‌بین، به‌ڵام به تێپه‌ڕینى كات، كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له بارودۆخێكی باشتردا ده‌بێت بۆ گونجان و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیدا و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، له كاتێكدا كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م زیاتر دووچاری ناڕه‌زایی توند ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت گۆڕانكاری له ڕژێمه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ڕێگای هاوڵاتیان ، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی گه‌وره‌تری ده‌وێت له‌مڕۆدا، پاڵپشتى په‌یوه‌ندییه‌كی باش و گونجاو ده‌كات له نێوا ده‌سه‌ڵاتداران وهاونیشتمانیان له‌مڕۆدا و له داهاتوودا به یه‌كسانی.
له پێشتردا شێوازی نوێی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستیپێكردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشسازی ده‌رباره‌ى مرۆڤ بونیاتنراوه، سه‌ره‌ڕای تاقیكردنه‌وه و تاقیگه‌ى سیاسییه‌كان و یه‌كه‌بینایی ڕه‌فتارییه‌كان، به هاوكاری بڕیاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌داران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی كاریگه‌رتر بۆ پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان. به‌ڵام ئه‌م داهێنانانه له سیاسه‌تدا ئاماده‌گی نیه جگه له دوبه‌ى.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ىبارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی په‌ره‌پێدان به‌م دواییه تاقیگه‌ی خێراكردنى كرداره‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه هه‌رێمییه‌كانی خسته‌ڕوو. وڵاتانیڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه ده‌یانه‌وێت هه‌یكه‌لیه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان باش بكه‌ن پێویستیان به پاڵپشتى و ئامۆژگاری هه‌ی بۆ دانانی ڕێگایه‌كی په‌ره‌پێدانی گشتگیرترو به‌رده‌وامتر بۆ ئه‌وه‌ى هاونیشتمانیان و ده‌وڵه‌تانی تر شوینی بكه‌ون و پابه‌ند بن پێوه‌ى. پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه كاریگه‌ره په‌ره‌پێده‌ره هه‌رێمییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تى كه‌له ئاماده‌گی دا بێت بۆ هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تانی ڕژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه ئاره‌زووى ته‌واوى هه‌یه بۆ زیادكردنی هه‌لی ئابوری و دۆزینه‌وه‌ى ڕووبه‌رێكی بۆ به‌شداریكردنی هاونیشتمانیان و هاوڵلاتیان.
وه‌رگێرانی وریا غوڵامـى