هه‌واڵده‌ره‌كه‌ی CIA زانیاریی سه‌یر ده‌خاته‌ڕوو

ئیدوارد سنودن: كوشتنی بن لادن سیناریۆیه‌كی ساختەی CIA و هه‌واڵگریی پاكستان بوو

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.30 10:30 PM
4299 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

و: به‌همه‌ن كه‌ریم

ئیدوارد سنودن ئەندامی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و هەواڵدەر لە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هەڵا و مشتومڕێکی دیکەی هێنایەوە بەرباس، کە باس لەوەدەکات کە هەندێ زانیاری نهێنی بەدەستهێناوە کە دەیسەلمێنێ (بن لاندن) لە ژیاندا ماوە.
سنودن، کە لە ئێستادا لە ڕوسیا دەژی دوای ئەوەی دزەی بەهەندێ بەڵگەنامەی پرۆگرامی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کردووە، هەندێ بەڵگەنامە و ئاماژەی نوێی دەربارەی بن لادن لە ڕۆژنامەی (تریبیون)ی ڕوسی خستۆتە ڕوو کە پێشتر باسی لێوەنەکراوە.
بەپێی قسەکانی ناوبراو بن لادن نەک تەنها لە ژیاندا ماوە بەڵکو لەلایەن CIA وە موچە و ژیانێکی شایستەی لە دورگەکانی باهاماس لە دەریای کاریبی بۆ دابین کراوە.
سنودن دەڵێ بەڵگەم لایە کە تا ئێستاش بن لادن ناوی لە لیستی موچەی CIA دایە و بە بڕی 100 هەزار دۆلار مانگانە موچە وەردەگرێت و لەڕێگای هەندێ کۆمپانیا و ڕێکخراوەوە دەخریتە سەر هەژماری بانکییەکەی لە بانکی (ناساو) کە پایتەختی دورگەکانی باهاماسە.

ئوسامه‌ بن لادن

سنودن دەڵێ هەرچەندە لە ئێستادا بە دیاریکراوی و وردی شوێنی نیشتەجێبوونی بن لادن نازانم، بەڵام تا ساڵی 2016 لە ڤێلایەک لەگەڵ 5 لە ژنەکانی و ژمارەیەک لە مناڵەکانی ژیانێکی ئارامی بەسەر دەبرد.
لە درێژەی باسەکەیدا، سنودن دەڵێت، ئوسامە بن لادن کە سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدە بووە و CIA دەڵێت لە لایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە لە 2ی مانگی ئایاری 2011 دا کوژراوە، لە ژیاندا ماوە و لە دەوروبەری ناساوی پایتەختی دورگەکانی باهاماس دەژی.

ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە دەیسەلمێنێ بن لادن لە ژیاندا ماوە لە ماوەی داهاتوودا و لە مانگی ئەیلول لە دووتوێی کتێبێک دەیخاتەڕوو

سنودن دەڵێت، CIA سیناریۆیەکی ساختەی دەربارەی کوشتنی بن لادن نمایش کردووە و لەڕاستیدا لەگەڵ خێزانەکەی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی نادیار لە دورگەکانی باهاماس لە دەریای کاریبی.

هەندێک بە پاڵەوان و هەندێکی تر بە خۆفرۆش ناوزەندی دەکەن

دەشڵێت، بن لادن بەکرێگیراوێکی گرنگی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بووە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ، هەروەها دەڵێت بن لادن بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی پاکستان و CIA نمایشی کوشتنی ساختەیان بۆ ڕێکخستووە و شاردویانەتەوە تا ئەو کاتەی خەڵک بڕوا بە کوشتنەکەی دەهێنن وهیچ کەسێک باسوخواسی ناکات، بەڵام لە ئێستادا ئاسانە کە بەبێ ڕدێن و چاکەتی سەربازییەوە دەربکەوێت و کەسیش نەیناسێتەوە.
سنودن دەڵێت، ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە دەیسەلمێنێ بن لادن لە ژیاندا ماوە، لە ماوەی داهاتوودا و لە مانگی ئەیلول لە دووتوێی کتێبێک دەیخاتەڕوو.
سنودن، کە لە ئێستادا خانەنشینکراوە، پێشتر هەواڵدەر بووە لە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و CIA، هەندێک بە پاڵەوان و نیشتمانپەروەر و هەندێکی تر بە خائین و خۆفرۆش ناوزەندی دەکەن، لە دوای هەڵهاتنی لە ئەمریکا لە ڕوسیا مافی مانەوەی پێدراوە و ژیان بەسەر دەبات.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزیی..

https://worldnewsdailyreport.com/bin-laden-is-alive-and-well-in-the-bahamas-says-edward-snowden/comment-page-3/?fbclid=IwAR1ctRfNw49tAuYtXICgnIuSBn2r-PwksrmC_Eae8mLfb_e8b3jEWE_qRJs


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ