جیهان لەنێو گێژاوی سەرکێشی مۆدێلاتی تاوان

جیلى خۆبادان و دانسەر و شەڕکەر و خەمۆک و بازبازێنکەر به‌رێوه‌یه‌

هه‌ڵـۆ ساڵـح 2020.05.12 06:31 PM
1631 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح

نوسه‌ر و توێژه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان

لە زانستی کۆمەڵناسیدا، (دیڤیەنس -لاسار و لادەر) وەسفی ڕفتارێک یان جوڵەیەک دەکات کە نۆرم و بەهای کۆمەڵایەتی تێکدەشکێنێت. لاساری یان لادەری دوو جۆری هەیە سوودبەخش و زیانبەخش، کە جۆری زیان بەخش سەردەکێشێت بۆ تاوان و زیانی گیانی و پێشلکردنی ئازادی مەدەنی. سوودبەخشیش ئەوەیە کە زۆر جار کەسێک کۆمەڵگایەک لە جاهیلیەتێک ڕزگار دەکات بەهۆی ڕفتار و بانگەش و جوڵە جوانیەکەوە. لادەر و لاسار لە ژێر شوناسێکی شەخسی ڕفتار دەکەن، وەک جۆرێک لە یاخیبوون لە دژی گروپ کە ئەمەش پاڵنەری خۆی هەیە کە وادەکات.
دەبێت تێبگەین، نۆرم و بەهای کلتووری هەر کۆمەڵگایەک جیاوازە لە کۆمەڵگایەکی دیکە. ڕفتاری لادەری ڕەنگە بەلای کۆمەڵگایەکەوە ئاسایبێت و بەلای کۆمەڵگایەکی دیکەوە تەواو جێگای نیگەرانبیت. لادەری ناسینەوە بە درێژای مێژوو گۆڕانی بەسەردا هاتووە چونکە نۆرم و بەهاکان گۆڕاوە لە پاش ئەوەی کۆمەڵێک عادات ئاسایبووتەوە لە کاتێکدا لە پێشووتردا زۆر داخراوبووە. بۆ نمونە، کورد گەلێکی خاوەن شەرەفە پێش هاتنی تەوژمی ئیسلامیش بۆ سەری هەمیشە گرنگی زۆری بەوە داوە شەرەفی پارێزراوبێت، هەڵبەت شەرەفی کورد بەو واتا خێڵەکیەکەی کە کورد هەمیشە گرنگی بە پۆشتەی ڕەگەزی مێ داوە و ویستوویەتی کچان قورسبن و ئاگای شەرم و حەیا بزان و سەر بەدەرەوە نەبن، بەڵام ئێستا کچانی تیک تۆک لەنێو ماڵە کوردەکانەوە بەدەم گۆرانی ئنگلیز و فارسی و عەرەبی خۆیان بادەدەن و دانس و هەڵپەڕکێ دەکەن و جلکانیشیان وروژێنەرە. کاتێک کوردێک ئەمە ئەبینیت حەزەکات سەیری بکات بەڵام یەکسەر هەستە دەمارەکانی گرژ ئەبن و تەریقئەبێتەوە چونکە ئەم شەپۆلە وێنەیە نەدیەوە زۆری دەوێت ئاشنایبێت، بەڵام بەلای ئەمریکی و ئەوروپەکە ئاساییە، بۆیە نارکێت مۆدێلی دەرەوە لەناوە تاقکرێتەوە.

دوو جۆر لادەریمان هەیە:-
یەکەم- لادەری ڕەسمی- کە یاسا مەدەنیەکان پێشێل دەکات و تاوان بە ڕاستەوخۆی وەک بەشێک لە شانازی ئەنجامدەدات. دووەم-لادەری ناڕەسمی- بەشێوەیەکی نەرم بەها کۆمەڵایتیەکان دەشکێنێت و هەموو نۆرم و بەهایەک پێشل دەکات، ئەم جۆرەیان لەسەر دەستی تازە-باڵقەکان ئەنجام دەدارێت.

ئه‌م جیله‌ هه‌موو نۆرم و به‌هاكانی پێش خۆی دڕاندووه‌

تیۆرێکمان هەیە بۆ وەسفکردنی لادان و لاساری لە کۆمەڵناسیدا بەناوی ( تیۆری چوارچێوەی بۆ تێگەشتن لە لادان یان لاساری) دەڵێت هەر ڕفتارێکی نامۆ دەکرێت لە تەوەرەیەکدا دەخوێلێتەوە بەم جۆرەیە، سەرەتا خەڵکانێکی زۆر پەیوەستن بە ئەخلاق و نۆرم و بەهایەکی داچەقیەوە، لە پاشان یەکێک لادەدات لە نۆرم و شتێکی نامۆ دەکات کە هێشتا نەبینراوە، ناودەنرێت لادەر، کاتێک کەسی لەگەڵ خۆی فێری ڕوفتارەکە نەکرد و بەردەوام بوو بەجۆرێک ناودەنرێت تاوان و یاساشکێن، ئیتر لەچوارچێوەی سزادان بیری لێدەکرێتەوە و دەبێت سزابدرێت.
ژینگەی مۆدێرنە ژینەگەیەکە هەموو کەس ئێستا لە نێویایەتی، موئامەرەی مۆدێرنەش وایە هەموو عورف و بەهایەک هەڵوەشێنێتەوە بۆ دروستکردنی مرۆڤێکی یەک ڕەنگی، بێکلتووری، بێشعور و بێلایەن. موبایلێکی زیرەکت پێیە، جاران لە ڕۆژنامەکاندا بە ڕفتارێکی جوان خۆت بەناوبانگ دەکرد بەڵام ئێستا لە موبایلدا بەشێوەی گاڵتەجاڕی و ناشرین و جنێوفرۆشتن و خۆسێکسیکردن خۆت بەناوبانگ دەکەیت بۆ بەدەسێنانی لایک و کۆمێنت و بینەری، چونکە ئێستا موبایل دەزگای مێشکی گەندەڵ کردوە مرۆڤ حەزی لە بینینی شتانێکی مێشکی عەزێت نەدات و زانیاری ئامێزیش نەبێت تەنها سەیری بکات و ڕازی بکات یان لایەنی دەردانی هۆررمۆنی خۆشی بۆ پڕکاتەوە، یان بی هەژێنێت.

کورد جنێو فرۆشی و خۆ ڕوتکردنەوە و دانس و سەما و خۆنیشاندان و خۆی سێکسیکەری بەهیچ شێوەیەک نەبووە چونکە کورد پەیوەستبووە بە نۆرم و عورف و عاداتەوە

کورد جنێو فرۆشی و خۆ ڕوتکردنەوە و دانس و سەما و خۆنیشاندان و خۆی سێکسیکەری بەهیچ شێوەیەک نەبووە چونکە کورد پەیوەستبووە بە نۆرم و عورف و عاداتەوە، جنێوی بدایە پیەوەندی تێکدەچوو، خۆی ڕوتبکردایتەوە قسەی خەڵکی سەری دەخوارد، دانس و سەما و جەوی نەبووە چونکە لە ئەنگیزەوە کورد غەمگینە. هەرگیز شتەکانی عەرز نەکردوە چونکە خەڵک لەژێر ناوی فشەکەری ڕقیان لێ هەڵدەگرت، بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاوە، تیک تۆک و سناپ و فەیسبووک و ئنستەگرام ماباقی، جێگای نمایش و خۆ عەرزکردن و خۆ سێکسیکردنە، هەر زەوقێکت هەبێت دەیکەیتە مۆدێل بۆ خەڵکی و ئەویش دێتە سەر ڕفتار. لەم ژینگە منداڵی ئیسلامی و بێدین و ڕەش و سەپی حسابی بۆ ناکرێت، کێ بینەر بێت فێری خۆ بادان و ڕەقس و نمایش دەبێت. ئیتر دایک و باوک با هەر بڵێن مناڵەکەم ئەبێتە محامی و دکتۆر و ئەندازیار. وەڵا مناڵەکەت چیتر دانسەر و شەڕکەر و خەمۆک و بازبازێنکەرە، لاشەی بووتە ملی عەرزی نەکات کەس حەزی لێناکات. جیهان لەنێو گێژاوی سەرکێشی مۆدێلاتی تاوان.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ