كۆمارێكی دانپێدانه‌نراو

سۆماڵیلاند.. به‌بێ نه‌وت و غاز له‌ پێش كوردستانه‌وه‌یه‌

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.05.14 10:57 PM
935 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

كاروان عه‌لى ـ مامۆستای زانكۆ

سۆماڵ، هاوشێوەی عێراق، پێش جەنگی ناوخۆیی کە لە نێوان 1988 و 1990 بەردەوام بوو، لە 18 پارێزگا پێکهاتبوو.
ساڵی 1991 دوای شکستی رژێمی دیکتاتۆری محەمەد سیاد بەڕی، بەشی باکوری سۆماڵ کە ناوچەیەکی نیمچە بیابانیە، جیابووەوە و ناوی لێنرا سۆماڵیلاند، ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی ئارام بوو لەکاتێکدا ناوچەکانی تری ئەو وڵاتە بەردەوام لەشەڕو ناکۆکیدا بوون. 
ساڵی 1995، هێزە ئاشتی پارێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە کشانەوە و دەسەڵاتی ناوەند نەماو لەجێگەیدا خێڵ و عەشایەر و میلیشیاکان لە ناوەڕاست و باشور دەسەڵاتیان گرتەدەست.

هه‌رجیسا پایته‌ختی سۆماڵیلاند


ساڵی 1998 هەرێمی ناوەڕاست بە ناوی پونتلاند یەکلایەنە سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، باشورەکەشی هەر ناوی سۆماڵی بۆ مایەوە و پایتەختەکەشی مەقادیشۆیە.
ئارامترین بەشی ئەو کۆنە وڵاتە، باکورەکەیەتی، واتا سۆماڵیلاند یاخود کۆماری سۆماڵیلاند، ئەو هەرێمە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، ناوچەیەکی جێناکۆکیی بەرفراوانی لەگەڵ هەرێمی ناوەڕاست هەیە، پێشتریش لەلایەن هێزەکانی دیکتاتۆر محەمەد سیاد بەڕی دەیان هەزار کەسیان لێکوژراو و سەدان شارۆچکە و دێهاتیان تەختکرا. 

نه‌خشه‌كه‌ كۆماری سۆماڵیلاند له‌ باكوری سۆماڵ پیشان ده‌دات


کۆمارى سۆماڵیلاند، ئەگەرچی بەڕەسمی دانیشی پێدانەنراوە، بەڵام سیستمی سیاسیی و دامودەزگای حکومیی خۆی هەیە، سەرۆک وەزیرانی نییە و تەنها سەرۆکی هەیە، لەوانەش گرنگتر دراوی تایبەت بەخۆی هەیە بەناوی شیڵینگ.
ژمارەی دانیشتوانی کۆماری سۆماڵیلاند، سێ ملیۆن و نیو کەسە، زمانی سەرەکیشی سۆماڵی و عەرەبی و ئینگلیزییە.

زۆرینەی خەڵکەکەی موسوڵمانن و ئاڵای تایبەت بەخۆی هەیە.

صۆماڵیلاند ساڵانه‌ هه‌زاران سه‌ر حوشتر و ئاژه‌ڵی تر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات


گرنگترین سەرچاوەی داهاتی نیشتمانیی بریتیە لە ئاژەڵداریی و کشتوکاڵ و خۆراکە دەریاییەکان و ئەو چەند بەندەرە دەریاییەی کە دەکەونە سەر کەنداوی عەدەن.
واتا نە نەوت و نە غاز نافرۆشن.
لە بواری میدیاو چەندینی تر لە هەرێمی کوردستان دەچن کە ڕەنگە لێرەدا بواری ئەوە نەبێ هەمووی باس بکرێت، کێشەی گەندەڵیی لەوێش هەیە، بەڵام بەو ڕادەیە نییە کە لەهەرێمی کوردستان هەیە.



دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ