ئاژانسی هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى و نزیك له سوپای پاسداران، لایه‌نێكی شاراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مێرگه‌پان له نێوان به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌رهه‌م ساڵح له رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه په‌یامێكی ناردووه بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌رباره‌ی گۆرانكارییه تازه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر له داهاتوودا.
وه‌ك ئاژانسه ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سعود بارزانی، به‌رهه‌م ساڵح باسی ئه‌وه‌ی كردووه یه‌كێتی له رابردوودا ناكۆكى و كێشه‌ی زۆری تێدابووه، به‌ڵام پاش كۆنگره‌ی چواره‌م و هه‌ڵبژاردنی لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆك، یه‌كێتی له ئێستادا جیاوازه و به ئاسانی مل نادات بۆ بریاره‌كانى پارتی و تیمی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتى ناچنه ژێرباری هیچ بریارێكی سه‌پێنراو و قبوڵى ناكه‌ن، به تایبه‌تی لاهور شێخ جه‌نگى.
ئاژانسى ته‌سنیم باسی ئه‌وه‌ی كردووه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی بۆ به‌رهه‌م ساڵح كردووه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكات بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ته‌سنیم هاتووه، به‌رهه‌م ساڵح پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به باسكردنی به‌غدا، ئاژانسی ته‌سنیم ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پارتی سووربێت له‌سه‌ر كاندیدكردنی فواد حسێن بۆ پۆستى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وا لایه‌نه شیعه‌كان قبوڵی ناكه‌ن و له په‌رله‌مانیش متمانه‌ی پێ‌نادرێت.
به‌وشێوه‌یه به‌رهه‌م ساڵح به نێچیرڤان بارزانی وتووه كه راسپارده‌كه‌ی ئه‌و بگه‌یه‌نێته مه‌سعود بارزانی به‌وه‌ی كه‌سێكی تر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كاندید بكه‌ن.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه (2020.5.11)، نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌ینراو گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری مێرگه‌پان له نزیك سلێمانی، له ڤێلا تایبه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، میدیاكانی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌خسته‌ڕوو، جگه له هه‌ندێ قسه‌ی گشتی و دووباره.