دۆسیەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا 2020

جۆ بایدن.. به‌ره‌و كۆشكى سپى

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.06.27 11:38 AM
1266 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن سه‌عید فه‌ره‌ج
جۆزێف رۆبینت ( Joseph Robinette)، ناسراو بە (جۆ بایدن)ی كوڕ، كاسۆلیكیە و لە ساڵی 1942 لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لەدایكبووە، سیاسیەكی لیبراڵی راسترەوە، لە ساڵی 1968 بڕوانامه‌ی بەكالۆریوسی بەدەستهێناوە لە یاسا، دكتۆرای هەیە لە یاسا، پیشەی سیاسی و پارێزه‌ر و مامۆستای زانكۆ بووە.
- ساڵی 1969 بووە بە ئەندامی حزبی دیموكراتی ئەمریكا.
- ساڵی 1970 هەڵبژێردرا بۆ ئەنجومەنی كەرتی نیوكاسڵ.
- ساڵی 1973 هەڵبژێردرا بۆ ئەنجومەنی پیران و هەتا ساڵی 2009 وەك سیناتۆری ویلایەتی دیلاویر بەردەوام بوو.
- شەش جار هەڵبژێردرایەوە لەو پۆستەدا.
- شەشەمین منداڵترین سیناتۆر بوو لە میژووی ئەمریكادا.
- چوارەم سیناتۆری بە تەمەن بوو كاتێك دەستی لەكار كێشایەوە.
- ساڵی 1973 پاش چەند مانگێكی كەم لە بوون بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، ژن و منداڵێكی لە ڕووداوێكی هاتۆچۆی ئۆتۆمبیلدا مردن، ساڵی 1975 دووبارە هاوسه‌رگیریى  كردەوە و لە ساڵی 1977 لێی جیابویەوە.
- ساڵی 1987 و 2008 پاڵیوراوی حزبەكەی بوو بۆ سەرۆكی ئەمریكا، بەڵام هەردوو جارەكە شكستیهێنا.

جۆ بایدن به‌ منداڵیى

- 47 مین جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوو، لە ساڵی 2009 -2017 واتە بۆ ماوەی دوو خول جێگری سەرۆكی ئەمریكا (باراك ئۆباما) بوو.
- شارەزایەكی زۆری هەیە لە بوارەكانی سیاسەتی دەرەوە و بەرگریی و دادوەریی، سەرۆك و ئەندامی ئەو لیژنانە بووە لە ئەنجومەنی پیران.
- چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە كە گەوەرترین و دواترینیان خەڵاتی ئازادیی بوو لە كۆتایی ئیدارەكەیدا، ئۆباما پێی بەخشی.
- رۆلێكی زۆری هەبووە لە داڕشتنی سیاسەتی ئەمریكا بە تایبەتی لەو ماوەی كە وەك جێگری سەرۆك كاری كرد.
- دژی شەڕی كەنداوی دووەم 1991 بوو.
- دەنگیدا بۆ بڕیاری شەری ئەفغانستان و عێراق 2002.
- داوای دەكرد عێراق ببێتە 3 هەرێمی فیدراڵیی (كورد- سوننە- شیعە)
- داوای كرد ئەمریكا هێز بەكاربهێنیت لە كێشەی دارفور.
- لە كێشەی فەڵەستین- ئیسرائیلدا بە پاڵپشتیەكی توندی ئیسرائیل دادەنرێت.
- لەگەڵ رێكەوتنە لە كەیسی ئەتۆمی ئێران بە رێگای چارەسەری دیبلۆماسی.

- دژی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بوو لە سوریا و وتی: ترەمپ كوردەكانی جێهێشت بۆ ئەوەی توركیا لە ناویان ببات.
- پاڵپشتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بوو لە عێراق لە ساڵی 2011.
- لەگەڵ پێدانی ڤیزایە بە زیارەتكارانی ئەمریكا، بەڵام لەگەڵ دروستكردنی دیوار بوو لە نێوان وڵاتەكەی و مەكسیك.
- بە 1991 ده‌نگی ئەندامانی حزبەكەی، بوو بە پاڵیوراو بۆ ركابەری ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا.
- رایگەیاندووە ئەگەر دەربچێت ژنێك دەكات بە جێگری خۆی و ئەگەری میشێل ئۆباما زۆرە بیكاتە جێگری خۆی (داش بە داش ئەكات لەگەڵ ئۆباما)

ڕەخنەكانی لە تره‌مپ:
- له‌ وەڵامی پرسیاری یەكێك لە خوێندكارەكانی لە ساڵی 2017 سەبارەت بە ترەمپ وتی: پێویستە ترەمپ عاقڵ بێت و واز لە تویتەكانی بهێنیت و ئاگای لە نوسینگەكەی بێت.

ده‌یه‌وێ میشیل ئۆباما بكاته‌ جێگری خۆی واته‌ داشبه‌داش له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما ده‌كات

- ترەمپ وەك سەرۆكی وڵاتە دیكتاتۆرەكان ڕەفتار دەكات، وەك سعودیە و ڕوسیا و كۆریای باكور و فلیپین.
- لە ساڵی 2019 بایدن وتی: بازرگانی ترەمپ لەگەڵ چین ئەمریكا وێران دەكات.
- ترسێكی زۆری لە ترەمپ هەیە، تەزویرات بكات لە هەڵبژاردنەكاندا و وتی: ئەگەر ترەمپ بیدۆرَێنێ و نەڕوات بەهێز پێی چۆڵ دەكەم.
لە بەرانبەردا:

ـ ترەمپ، بایدن بە خەواڵو ناو دەبات، هەروەها بایدن كێشەی تەندروستی هەیە و لەكاتی قسەكردندا ژمارە و ناوی لەبیردەچێتەوە.

ـ هەروەها 8 تۆمەتی روبەروكراوەتەوە لەسەر دەستدرێژی سێكسیی.
ـ راپرسیەكان تائێستا لە بەرژەوەندیی جۆ بایدنن.

 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ