رۆژنامهنووس
ئهزموونی 25 ساڵ نوسین و وهرگێران و رۆژنامهنووسیی
بهكالۆریۆس له راگهیاندن ـ زانكۆی سلێمانی
*هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە پێکدادانی چڕدان لە هەرێمی ناگۆرنی قارەباغ، هەردوولا یەکتری تاوانبار دەکەن بە بەکارهێنانی چەک قورس لە دژی یەکتری و کوژراو لە هەردوولا هەیە.
*هەرێمی ناگۆرنۆ کارەباخ کە لە ساڵی ١٩٩١ وە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە، بووەتە مایەی ناکۆکییەکی قوڵی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی ئەرمەنن.
*لە ساڵی ١٩٩٤ ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە لە نێوانیاندا، بەڵام ئاڵۆزی هەر بەردەوام بووە.
*ئەو ناوچەیەی ناکۆکی لەسەرە هەستيارییەکی گەورەی هەیە، چونکە ئەرمینیا لە هاوپەیمانێتیەکدایە کە مۆسکۆ سەرۆکایەتی دەکات، ئازەربایجانیش لە لایەن تورکیاوە کۆمەک دەکرێت.
*ژمارەی دانیشتوانی ئەرمینیا ٣ ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٢٤ کەسە، بەڵام ئازەربایجان ١٠ ملیۆن و ٢٠٥ هەزار و ٨١٠ کەسە.
*ئەرمینیا لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ٤.٩%ی سەرجەمی داهاتی نەتەوەیی لەسوپادا خەرجکردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٧ داهاتی نەتەوەیی گەیشتووەتە نزیکەی زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلار.
*ئازەربایجان بڕی لە ٤%ی سەرجەمی داهاتی نەتەوەیی بۆ سوپا خەرجکردووە، بەگوێرەی داتاکانی ساڵی ٢٠١٧ بڕی داهاتەکەی زیاتر بووە لە ١٧٢ ملیار دۆلار.
*ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا ٤٥ هەزار سەربازە، بەردەوام ٤٢ هەزار سەربازی لە خزمەتدایە، لەو ژمارەیەش ٣ هەزاریان سەر بەهێزی ئاسمانین، ئەوانەی خزمەتی سەربازییان تەواوکردووەە ملیۆنێک و ٣٩٦ هەزار و ٧٢٦ هەزار کەسە، لە کاتێکدا ژمارەی هێزی سەربازیی یەدەگ دەگاتە ٢٠٠ هەزار کەس.
ئازهربایجان له ریزی سوپاكانی جیهان پلهی 64 و ئهرمینیا پلهی 111ی گرتووه
*سوپای ئەرمینیا لەڕێزبەندی سوپاکانی جیهاندا پلەی 111ی داگیر کردووە، زۆربەی چەک و جبەخانەکانی ڕوسییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.
*هێزی ئاسمانی ئەرمینیا خاوەنی ٣٧ فڕۆکەی هەلیکۆپترە، ٢٠ دانەیان هیرشبەرە و ١٣دانەیان بۆ ڕاهێنانە و ٩ فڕۆکەی جەنگیشی هەیە، هێزی پیادەکەی پێکهاتووە لە ١١٠ تانک و ٧٤٨ زریپۆش و ٣٨ تۆپی قورس و ٦٨ کاتیۆشا و ١٥٠ تۆپی جوڵاوی بچوک، بەڵام هیچ هێزێکی دەریایی نییە.
* سوپای ئازربایجان لە ڕێزبەندی سوپاکانی جیهاندا پلەی ٦٤ هەمینی گرتووە، بە یەکێک لەسوپا بەهێزەکانی جیهان دادەنرێت، ئازەربایجان سوپاکەی خاوەنی ١٧ فڕۆکەی جەنگی و ٢٩ فڕۆکەی ڕاهێنان و ٨٨ هەلیکۆپتەر، کە ١٧ دانەیان هێرشبەرە.، هێزی پیادەی ئازەری خاوەنی ٥٧٠ تانک و ١٤٥١ زریپۆش و ١٨٧ تۆپی قورس و ٢٢٧ تۆپی سوک و ١٦٢ کاتیۆشا.
* سوپای ئازربایجان خاوەنی هێزێکی دەریایی بەهێزە و لەسەر ئاستی جیهان پلەی ٣١هەمینی گرتووە، خاوەنی ٤ ژێردەریایی (غەواسە) ٧ مین هەڵگرەوەی دەریایی ١٣ بەلەمی جەنگییە.