نزیکەی 100 ملیۆن ئه‌مریكی تەماشایان کرد

ترەمپ و بایدن.. یەکەم شەڕ

د.سەردار عەزیز 2020.09.30 11:17 AM
1032 جار خوێندراوەتەوە

د.سەردار عەزیز

نوسەر و توێژەر
مامۆستای زانکۆی کۆرک ـ ئیرلەندا


کاتژمێر سێی بەیانی بە کاتی کوردستان، لە شاری کلیڤلاند بۆ یەکەمجار ترەمپ و بایدن ڕووبەڕو دیبەتیانکرد. هەرچەندە ڕۆژی هەڵبژاردن نزیکەی مانگێکی ماوەم بەڵام خەڵکێکی زۆر لە ئەمریکا دەنگیان داوە و دەنگدەدەن. چونکە ئەمساڵ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە دەنگدان بۆ پۆستە.
لە دیبەیتەکەدا چەند بابەتێک مشتومڕی لە سەر کرا: دەستنیشانکردن دادوەر بۆ دادگای باڵا: ترەمپ دەیەوێت ئامی بارێت دابنێت و دیموکراتەکان دژن، داوا دەکەن پاش هەڵبژاردن ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.
پرسی دووەم کۆرۆنابوو. دیموکرات ترەمپ بە شکستخواردو دادەنێن لە پرسی کۆرۆنادا، بەڵام ترەمپ خۆی بە سەرکەتو دەزانێت.
پرسی سێیەم، ئابوری بوو، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کۆرۆناوە هەیە. ئێستا ئابوری ئەمریکا خراپە، بەڵام پێش کۆرۆنا باش بوو. پرسی چوارهەم، ڕەگەز یان ڕەگەزپەرستی بوو. لێرەدا ترەمپ ئامادەنەبوو دژایەتی میلیشا سپی پێستە توندڕەوەکان بکات کە خۆیان بەباڵاتر لە ئەوانیتر دەزانن. بایدنیش هێندە گەرم نەبوو لە پشتیوانی گروپی ڕەشپێسەتەکان، black life matter، پاشان مێژوی هەردوو کاندید، ژینگە لە گەڵ پرسی ئەوەی ئایا ئەم هەڵبژاردنە بێکێشەیە. ترەمپ بڕوای وەهایە براوەیە، ئەگەر بدۆرێت ئەوا گزی لێکراوە. بۆیە هەر لە ئێستاوە پرسی چونە دادگا لە ئارادایە.

 دیبەیتەکە لاواز و خراپ و پڕ لە قسەی ناشیرین و یەکتربڕین بوو

 

بە گشتی دیبەیتەکە لاواز و خراپ و پڕ لە قسەی ناشیرین و یەکتربڕین بوو. ترەمپ بەتایبەتی ڕێگەی نەدەدا بایدن قسە بکات و هەرکە قسەی دەکرد ئەویش لە هەمانکاتدا قسەی دەکرد. ترەمپ سڵی لە ووتنی هیچ شتێک نەدەکردەوە. کاتێک بایدن باسی کوڕەکەی کرد کە لە خزمەتی سەربازیدا کوژراوە، ترەمپ قسەکانی پێبڕیی و پرسی ئەو کوڕەی هێنایە ئاراوە کە ئالودەیە بە دەرمان.

بایدن هەوڵی دەدا بۆ خەڵكی ئەمریکی قسە بکات بەڵام ترەمپ بۆ بایدن قسەی دەکرد

بە گشتی ئاستی دیبەیتەکە لاوازبوو، ترەمپ بێ ڕێز بوو، پڕ بوو لە بێزاریی. بایدن خاو و بێگیان و لاواز بوو.
بایدن هەوڵی دەدا بۆ خەڵكی ئەمریکی قسە بکات. بەڵام ترەمپ بۆ بایدن قسەی دەکرد. چاودێران دەڵێن ئافرەتان بە تایبەتی زیاتر دژ بە ترەمپ دەبن لە پاش ئەم دیدارە.

بایدن هەوڵی دەدا بۆ خەڵكی ئەمریکی قسە بکات. بەڵام ترەمپ بۆ بایدن قسەی دەکرد

ترەمپ بێ پلان و بێ بەرنامە دەردەکەوت. لە ڕاستیدا شەڕی ڕاستەقینەی ئەو دژ بە چەپی توندڕەبوو، کە لە ساندەرسدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە ساندەرس ئامادەیی زۆربوو لە دیبەیتەکەدا. چونکە چەپی توندڕە و جەمسەری بەرامبەری ڕاستی توندڕەوە.
سەرەتا گومانی ئەوە هێنرایە ئاراوە کە ڕەنگە جارێکی تر دیبەت نەکەن، بەڵام ئەگەری زۆرە بکرێت، چونکە ئەگەر بایدن بکشێتەوە ئەوا ترەمپ بە دۆڕاو و شکستخواردوو ناو دەبات. دیبەتەکە، کە نزیکەی ١٠٠ ملیون کەس لە ئەمریکا تەماشای کرد، ڕوداوێکی ناشیرین بوو لە مێژوی دیموکراسی ئەمریکیدا و نمونەیەکی ناشیرینە بۆ دونیا، کە زۆرجار بە ئاگایی و بێئاگایی لاسایی ئەمریکا دەکاتەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ