بیرۆكه‌ی دابەشكردنی عێراق بووه‌ته‌ كارتێكی سوتاو لای بایدن

كورد.. لە ته‌رازوى سیاسەتەكانی تره‌مپ و بايدن

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.11.03 12:37 AM
735 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن سه‌عید فه‌ره‌ج
لە بواری لێكۆلینەوەی زانستیدا، لێكۆڵینەوە لە زانستە مرۆڤایەتیەكان قورس و گرانە بەهۆی جیاوازی و گۆڕانی بەردەوامی رەفتار و كرداری تاكەكان، لەكاتێكدا تەواوی سیاسەتەكانی ئەمەریكا رەنكدانە و تەعبیر نیە تەنها لە كەسایەتی سەرۆك. كەوایە بەرێژەیەكی زۆر كەم دەتوانین پێشبینی سیاسەتی هەریەكە لە بایدن و ترەمپ بكەین، سەبارەت بە باشی و خراپی و ئاراستەیان بەرانبەر بە كورد لەسەر دوو بنەما دەتوانین دیاری بكەین:

یەكەم/ كورد لە میزانی مێژووی سیاسەتەكانی بایدن و ترەمپ:
بایدن: راستە بایدن جێگری سەرۆك بووە، بەلام دەسەڵاتەكانی سنوردا بووە و نەیتوانیوە لە سیاسەتی دەرەوەدا جێ دەستی دیاربێت، بەتایبەت كاتێك جێگری سەرۆك لە ئەمەریكا تەنها وەك پارێزگارێكی سەرۆك رۆڵی هەبووە و نەیانتوانیوە خاوەن دیدگا و ستراتیجی خۆیان بن. كاتێكش بایدن، هاریسی وەك جێگری خۆی دیاریكرد دانی بەو راستیەدا نا بۆیە دەیویست جێگرەكەی لەرووی فكریەوە هاوكاری بێت. بۆیە ناتوانین بڕیار لە باش و خراپی بایدن بدەین بۆ كورد هەرچەندە بایدن عەرابی فكرەی دابەشكردنی عیراق بوو بۆ 3 هەرێم، بەڵام ئێستا دۆخەكە جیاوازە و گۆڕانكاری زۆر بەسەر ناوچەكەدا هاتووە. واتە ئەو فكرەیە كارتێكی سوتاوە بەنسبەت بایدنەوە.

بایدن عەرابی فكرەی دابەشكردنی عیراق بوو بۆ 3 هەرێم

ترەمپ: سەرۆكەكانی ئەمەریكا لە پارتی كۆمارییەكان بەتایبەت لە سەردەمی بوشی باوكەوە، كوردیان وەك پرسێكی گەورەی ناوچەكە و تارادەیەك خۆیان وەك پارێزەری بینیوە بە تایبەت لە باشوور. بەڵام ترەمپ، لەبەرئەوەی سەرمایەدارێك بوو هات و بوو بە سەرۆك، ئاگای لە سیاسەت و بەتایبەت سیاسەتی دەرەكی نەبوو، وە پێوەرەكانی ئەو بۆ سیاسەت تەنها دەسكەوتی ماددی و ئابووری بوو، بۆیە كورد لە ماوەی 4 ساڵی سەرۆكایەتی ئەودا بووە قوربانی و ژێردەستەی خاوەن هێزەكانی ناوچەكە.

دووەم/ كورد لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەكی ئەمەریكا بەرانبەر ناوچەكە:
كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێك نەبووە لە سیاسەتی ئەمەریكا، بەڵكو لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەرانبەر وڵاتانی ناوچەكە كورد حیسابی بۆ كراوە، هەر لەبەر ئەوەشە هەڵەیە بَڵێین سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر كورد!، بۆیە ئەگەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەرانبەر توركیا و ئێران و عیراق و سوریا دژ بووبێ ئەوا كورد سوودمەند بووە، بەڵام ئەگەر لەبەرژەوەندی ئەوان بوبێت ئەوا بەپێچەوانەوە، بۆیە نزیكی ترەمپ لە توركیا و دژایەتی ئێران و سیاسەتەكانی بەرانبەر عیراق و سوریا، كورد هەم بووە بەقوربانی هەمیش سوودمەند بووە، بۆ نمونە كاتێك ترەمپ دۆستی ئەردۆغانە، توركیا لەو 4 ساڵەدا بە توندی كوردی چەوساندەوە، كە دژی ئێرانیش بوو، بەسوود بوو بۆ كورد.

كورد لە 4 ساڵی سەرۆكایەتی تره‌مپ بووە قوربانی و ژێردەستەی خاوەن هێزەكانی ناوچەكە

بەڵام بایدن، هەرلەسەرەتاوە دژایەتی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی و چەندجارێكیش هێرشی توندی كردە سەری و بەدیكتاتۆر و دژی كورد ناویبرد، بەڵام لەملاشەوە نزیكە لە ئێرانەوە، بۆیە جارێكی دیكە دەرگا واڵا دەبێت لە بەرانبەر ئێران و دەستكراوە دەبێت بەرانبەر كوردەكان. هەروەها دەرگا واڵا دەبێت لە بەرانبەر ئیخوانەكان بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و باكوری ئەفەریقا.
كەوایە ئاستی باشی و خراپی بایدن و ترەمپ بۆ كورد، پەیوەستە بە هەڵوێست و سیاسەتی تورکیا و ئیران و عیراق و سوریا بەرانبەر بە كورد و نزیکی و دووری ئەو دووانە بەرانەر ئەو ولاتانە، بۆ نمونە ئەگەر كورد نزیك بوایە لە توركیا ئەوا ئەردۆغان بەوشێوەیە دژایەتی كوردی نەدەكرد و ئەمەریكاش نەیدەهێشت هەردوولا بگەنە ئەو دۆخە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ