ڕووخاندنی حکومەتەکان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌

دكتۆر موسه‌دیق.. نێچیرى ته‌ڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا

بروا كه‌مال 2021.02.04 01:28 PM
636 جار خوێندراوەتەوە

بروا كه‌مال

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

فراوانبوونی کۆمۆنیزم ، یەکێتی سۆڤیەت لەساڵەکانی ١٩٥٠ دواتر توانی بووی هێز و کاریگەری خۆی لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپای خۆرهەڵات بەکاربێنێت بۆمبی ئەتۆمی بەسەرکەوتوی تاقیکردبۆیەوە توانیبوی بە شانزەمانگ گەمارۆدان ، بەرلین بەچۆک بێنێت و بیخاتە قەیرانەوە لەچین کۆمۆنیستەکان گەیشتبونە دەسەڵات ، لەیۆنانیش هەوڵیدابوو بۆدامەزراندنی حکومەتێکی کۆمۆنیستی ، لەئەوروپا حیزبە كۆمۆنیستەکان بەهێزو ڕوولەگەشەبوون ، هەزاران  ئەمریکای لەشەڕی کۆمۆنیزمدا لەکۆریا کوژرابوون ، لەوکاتەدا بەریتانیا کەوتبوە تەنگەژەیەکی هەستیار و مەترسیدار، بەریتانیا پشتی بەدەرهێنانی نەوت لەئێران بۆمەبەستی پڕۆژە سەربازیەکان ، سوتەمەنی کارگەکان و ستانداردی ژیانی دانیشتوانەکەی بەستبوو .بەریتانیا بەتەواوەتی قۆرغی نەوتی ئێرانی کردبوو ئینگلیز و ئێران گرێبەستێکی زۆر بێ ویژدانانە و ناداتپەروەرانەی لەگەڵ شای ئێران بەستبوو ، بەپێی ڕێکەوتننامەکە ئێران تەنیا لە%16ی پارەی فرۆشتنی ئەو نەوتەی بەدەست دەهێنا ، لەم کاتەداو لەساڵی 1951کەسایەتیەکی ئێرانی ئایدیاڵ بەناوی (محمەد موسەدەق) یان گەیاندە دەسەڵات ، محمەد موسەدەق سەرۆک وەزیران تەنیا بیری لەوەڵاتەکەی دەکردوە پێداگیر بوو لەسەر  دەکردنی کۆمپانیای نەوتی ئینگیلیز و ئێران هەروەها خۆماڵیکردنی نەوت و سودوەرگرتن لەقازانجەکانی بۆ پێشخستنی وەڵاتەکەی ، بەم پڕۆژەیەش بەریتانیای کرد بەدوژمن و شای ئێرانیشی دورخستەوە .

بەریتانیا دژی  پڕۆژەکەی  د. موسەدەق وەستايەوە
لەبەهاری ساڵی ١٩٥١ ئەنجومەنی شورای نیشتیمانی ، ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا لەسەر خۆماڵیکردنی نەوت . ئەوە سەرتای قۆناغێکی نوێ بوو لەئێراندا . وڵات پڕبوو لەخۆشی و شادی بەپێی یاسای خۆماڵیکردنی نەوت ، ئێران ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لەسەر دانەوەی خەرجی هەڵکەندنی بیرەنەوتەکان و دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لەماوەی ئەوساڵانەدا بەوقەرزەی لەسەر ئێران هەیبوون بەهۆی تێکچوونەکانی سەرەوە بەراورد بکەین ، ژمارەیەکی کەمتر لەسفەر دەرئەچوو . موسەدەق زۆری پێی خۆشبوو ئاماژەبەوخاڵەبکات .بەدەست هێنانی موسەدەق لەلایەن و ڕای ئەنجومەنەکان، ڕابەرانی بەریتانیای توڕوکردبوو (هەڵوێستی دژایەتی کردنی وڵاتێکی دواکەوتوی وەک ئێران بۆبەریتانیا جێگەی سەرسوڕمان و تێنەگەیشتن بوو . بەریتانیەکان پێشنیاری ٥٠ - ٥٠ وەک کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەوەڵاتانی هاوسێیان ئەنجام دەدا پەسەند نەکردو  بەریتابیا بڕیاریدا بەرامبەر ئەمە بەرگری بکەن ).

دكتۆر موسه‌دیق و ئایه‌توڵا كاشانى

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ( هێبریت مۆریسۆن ) ڕایگەیاند :نەوتی ئێران بۆئابووری ئێمە زۆرگرنگە و پەنادەبەینە هەرکارێک کەپێوسیت بکات بۆئەوەی ئێرانیەکان نەتوانن ڕێکەوتن نامەکە هەڵبوەشێنەوە.
ئیترلێرەوە بەکردار ناکۆکی لەنیوان بەریتانیاوحکومەتەکەی دکتۆر موسەدەق دەستی پێکرد بەریتانیا پەنای بردە زۆر کار لەوانە بەرتیل دان بەدکتۆر موسەدەق و پلانی تیرۆر کردن و تەنانەت هێرشی سەربازی بۆئێران  بەریتانیا هەوڵی دا لەرێگەی سەفارەتەکەی لەو وەڵاتە کودەتا بەسەر دکتۆر موسەدەق بکات بەڵام لەسالی ١٩٥٢ کاتێک دکتۆر موسەدەق بەم پلانەی زانی فەرمانی دەرکرد کە سەفارەتی بەریتانیا لەئێران دابخات و بەمەش پلانەکەی بەریتانیا شکستی هێناو موسەدەق لەم پلانە دەربازی بوو.

بەریتانیا بەهاوبەشی دەزگای  C.I.A  ئەمریکی پلانی لەناوبردنی   د. موسەديق ئەنجام ئەدەن
لەدوای ئەوەی پلانەکەیان ئاشکرابوو  وەسەفارەتی بەریتانیا داخرا لە ئێران بەریتانیا بەردەوام بوو لە دژایەتی کردنی ئێران و بەتایبەت حکومەتەکەی موسەدەق ، بۆیە بەریتانیا بڕیاری دا ئەم پڕژەیە بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا ئەنجامی بدات .
لەوکاتەدا بەڕێوبەری دەزگای  C.I.A لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( کرمیت ڕۆزڤێڵت) بوو لەسەفەرێکی چاوڕواننەکراودا لەئێرانەوە بۆ لەندەن بۆواشنتن دەگەڕایەوە داڵس ، لەگەڵ هاوتا بەریتانیەکانی یەکتریان بینی و ڕووبەڕووی پێشنیارێکی نائاسایی بوونەوە ئەوان دەیاویست C.I.Aئەوکودەتایە ڕێک بخات ، کەخۆیان نەیاندەتوانی لەئێران ئەنجامی بدەن ، ڕۆزڤێڵت ئەوپڕۆژە ئامادەکراوانەی ئەوانی ناونا ( پڕۆژەی شەڕ) .
بەریتانیا سوربوو لەسەر ئەوەی دەبێت موسەدەق لەناوبەرێت ئەم کارەشی لەگەڵ ئەمریکا دەبوایە بەهاوبەشی بیکردایە ، وەدەبووهۆکارێک بدۆزێتەوە تاکو ئەمریکا قەناعەت پێی بکات کە موسەدیق مەترسی هەیە، بۆیە وۆدهاوس بەڵگەی بۆئەمریکیەکان هێنایەوە کە موسەدەق دەیەویت ئێران بەرەو كۆمۆنیزم ڕێنوێنی بکات . ئەم شیکردنەوەیە لەبارودۆخی ئاساییدا دەتوانێ کشەبێت بەڵام لەئێران پارتی کۆمۆنیست بەنای پارتی (تودە) بوونی هەبوو کەوەک هەموو پارتەناسۆنالیستەکان پشتگری پڕۆژەکەی دکتۆر موسەدەقی دەکرد بەخۆماڵیکردنی نەوتی وەڵاتەکەی .لەسەردەمی  د. موسەدەق ئازادیەکی دوولایەن هەبوو کەڕێگەی بەحیزبی تودە ئەدا چالاکی بکەن  کەوەک خودی د.موسەدەق باوەڕی بەفکرەی کۆمۆنیزم نەبوو ، هەموو ئەمانە وای کرد کە کارتێک بدات بەئەمریکا کە موسەدەق پشتگیری کۆمۆنیزم دەکات و دڵنیای ئەمریکای کردەوە بەلەناوچوونی موسەدەق وەك ڕاونانی كۆمۆنیزم وایە .

تاران له‌ رۆژی كوده‌تاكه‌ی سه‌ر موسه‌دیق دا

 

دەزگای هەوالگری بەریتانیا لەقوبروس دووهەفتە کاتی خۆیان تەرخان کردبۆ پڕۆژەیەک و لابەردنی دکتۆر محەمەد موسەدەق ، بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو بڕیارلەسەر ئەوەدرا ئەمریکیەکان بڕی ١٥٠٠٠٠دۆلار بدەن بەڕۆژنامەنوسان و بەڕێوبەرانی نوسین و بانگخوازان و گشت ڕێبەرانی ئاینی بۆئەوەی هەلومەرجێکی وادروست بکەن کەدوژمنایەتی خەلک لەبەرامبەر دکتۆر موسەدەق فراوان بکەن ، بێمتمانەی و ترسو تۆقین لەڕژێمەکەی بڵاو بکەنەوە ، دوای ئەوە بەکرێ گیراوان بنێرنە سەر کەسانی ئاینی و ناودارانی ئێران و خۆیان نیشان بدەن کە فەرمانی ئەم هێرشانە لەلایەن موسەدەقەوە دەرچووە  هەروەها بڕی ١٣٥٠٠٠دۆلار بدرێت بەسەر لەشکری زاهیدی بۆئەوەی بیدات بەکەسانی زیاتر بۆئەوەی یارمەتی کودەتاکەبدەن. بەپێی پڕۆژەکە هەفتانە بڕی ١١٠٠٠٠دۆلار کەبۆئەوکاتە بڕێکی زۆربوو وەک بەرتیل بیدەن بەئەندامانی ئەنجومەن دیاری کرابوو بڕیار وابوو لەڕۆژی کودەتاکەدا هەزاران کەسی بەکرێگراو  لەبەردەم ئەنجومەن خۆپیشاندان بکەن و داوابکەن لەئەنجومەن دکتۆر موسەدەق دەستلەکاربکێشێتەوە ، خۆئەگەر موسەدەقیش بەرگیری کرد ئەوا ئەگروپانەی سوپا موسەدەق دەستبەسەربکەن ،  کەبۆزاهیدی وەفادار بوون. کاتێک کۆپیک لەپڕۆژەکە پێشکەشی داڵس ی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرا بەخۆشحاڵیەوە هاواری کرد کەواتە بەمشێوەیە شەڕی محمەد موسەدەقی دێوانە ڕزگارمان دەبێت .

ڕۆژی جێبەجێکردنی کودەتاکە و لابردنی دکتۆر موسەديق .
ڕۆزڤێڵت لە١٩/٧/ ١٩٥٣ لەسنورێکی دوورەوە ڕۆیشتە ناوخاکی ئێرانەوە و خێرا خراپەکاریەکانی دەستپێکردو تەنیا لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئاگری لەئێران بەرداو بەسوود وەرگرتن لەبەکرێ گیراوەئێرانیەکان و خەرجکردنی بڕێکی زۆر پارە بارودۆخێکی تەواو دروستکراوی دژی موسەدەق خوڵقاند ئەندامانی ئەنجومەن پشتیوانیان لەد. موسەدیق نەکردو بەخراپەکار تۆمەتباریان کردو ڕێبەرانی ئاینی لەمزگەوتەکان ئەویان بەخوانەناس و جولەکەو کافر ناوبرد ، ڕۆژنامەکان پڕبوون لە ڕاپۆرت و کاریکارتێر وبەنۆکەری ئینگلیز تۆمەت باریان دەکرد . موسەدەق دەیزانی دەستێکی نهێنی ڕێبەرایەتی ئەم کارەدەکات ، بەڵام چونکە دیموکراتی لای ئەو ڕەگی داکوتابوو هەروەها زیادەڕەوی تێدەکرد هیچ هەوڵێکی بۆلەناوبردنی ئەودوژمنە شاراوەیە نەدا ، لەوهەفتەیەدا ناخۆشیەکای ترسناک و گێرەشێوێنی و نائارامی تارانی داپۆشی بوو گروپە خراپەکارەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار لەشەقامەکاندا دەسوڕانەوە و پەنجەرەی دوکانەکانیان دەشکاندو تەقەیان لەمزگەوتەکان دەکرد لەڕێبوارانیان دەدا و هاوریان دەکرد ( بژی دکتۆر موسەدەق بژی کۆمۆنیست ).

موسه‌دیق له‌ كاتی دادگایی كردندا

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشیرینی یەکەمی بۆ بەرفراوانکردنی چالاکیەکانیان هەڵبژارد . لەبەرەبەیانی ئەوڕۆژەدا هەزاران کەس هاتنە سەرشەقامەکان و خوازیای دەستلەکارکێشانەوەی دکتۆر موسەدیق بوون ڕادیۆی تارانیان داگیر کرد و نوسینگەی ڕۆژنامەحکومیەکانیان سوتاند لەنیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا یەکەکانی سوپا و پۆلیس کەبەرتیلیان لەڕۆزڤێڵت وەرگرتبوو ، چوونە پاڵ ئاژاوەگێڕەکان و هێرشیان کردە سەروەزارەتی دەرەوە و بنکەی پۆلیسی ناوەندی فەرماندەی سوپا. ڕۆژی گرتنی ماڵی موسەدەق شەڕی کۆتایی بوو هێرشبەران بۆماوەی دووکاژمیر هێڕشیان کردە ماڵی دکتۆر موسەدەق و هەوڵیان ئەدا ماڵەکەی بگرن و لەدوای پێکدادانێکی زۆر و کوشتنی زیاتر لەدەیان کەس لەکۆتایدا د. موسەدەق خۆی بەدەستەوەداو ڕووخاندنی حکومەتەکەی موسەدەق ڕاگەێندرا.

سەرچاوەکان
کتێبی ڕووخاندنی حکومەتەکان لەلایەن ئەمریکاوە / نوسینی : ستیفن کینزێر / وەرگێرانی ئارام مەحمود
http://pahlaviha.pchi.ir/show.php?page=contents&id=19090
کتێبی  "هەموو پیاوەکانی شا” /ستیفن کینزێر
http://www.aftabir.com/articles/view/politics/plitical_history/c1c1153643379p1.php/%D8%A2%DB%8C%D8%A7-%D9%85%D8%B5%D8%AF%D9%82-%D9%81%D8%B1%DB%8C%D8%A8-%D8%AE%D9%88%D8%B1%D8%AF


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ