ئایا سوهرەوەردی کافر و مولحید بووه‌ ؟

بۆچى سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبى سوهره‌وه‌ردی كوشت ؟

ئاسان محه‌مه‌د 2021.03.26 02:57 PM
3822 جار خوێندراوەتەوە

ئاسان محه‌مه‌د

نوسه‌ر

به‌كالۆریۆس ـ زانكۆی سلێمانی
شاره‌زای ئیسلامی سیاسیی

" شەهابەدین سوهرەوەردی" یەکێکە لە زانا سۆفییەکان و 1155 ز لە زنجان لەدایکبووە "زانا و زاهید و فەیلەسوف و شاعیربووە" و بە "شێخی کوژراوان" و "مەلەکوت" ناسراوە، زۆر بەدوای زانستدا گەڕاوە و دواجار لە "حەلەب" گیرساوەتەوە و نیشتەجێ بووە، لەوێ خەریکی زانست و دەرس وتنەوە بووە و تێکەڵاوی گەورە زانایان و بووە.
ده‌گێڕنه‌وه‌ و دەڵێن زانایانی ئەو سەردەمه‌ هەر لە سەرەتاوە زۆر "ڕژد و چاوچنۆک" بوون لە به‌رامبه‌ر سوهره‌وه‌ردى لەبەر "زیرەکی و زانایی و لێهاتوویەکە"ی بۆیەش گەواهی درۆیان بۆ داوە و تۆمەتیان بۆ دروست کرد کە گوایە کافر و مولحیدە و شەراب خۆرە.
هەروەها بەوە تۆمەتبار دەکرا کە هێشتا بڕوای بە "فەلسەفەی یۆنانی و بیروباوەڕە کۆنەکانی فارس و فەلسەفەی زەردەشت" هەیە و پەیڕەویان دەکات و هەوڵی ئەوە دەدات کە لەگەڵ دەق و بۆچوونەکان ئیسلامدا جێگا بکاتەوە و کۆک و هاوتایان بکات.

دوای زیادبوونی "ڕک و کینە" بەرامبەری، زانایانی حەلەب "شەهابەدین"ینان بانگهێشتی گفتوگۆیەک  کرد و پرسیاری ئەوەیان  لێ کرد ئایا خودا دەتوانێ لە دوای پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) پەیامبەرێکی دیکە بنێرێت ؟ ئەویش لە وەڵامدا وتویه‌تی: توانایی خودا هیچ سنورێکی نییە.
بە پلانی کوڕەکەی سەڵاحەدین کە زۆر سەرزەنشتی کردووە لای باوکی و سکاڵای لێ کردووە گوایە خەڵک بەرەو گومڕای و هەڵدێر دەبات خەڵک دەخاپێنێ بە بۆچونەکانی، دواجاریش هانی ئەو زانایانەی ناحەزی دا کە "قسەڵۆک و هەڵبەست"ــــی بۆ دروست بکەن و گوایە کە "زەندیقە و بیرو باوەڕی لەق بووە و لە ئاین دەرچووە" بۆیە دواجار فەتوای کوشتنیان بۆدا.

سوهرەوەردی بڕوای بە "زاهیری شەرع" نەبووە و پێی وابووە کە نابێت ڕووکەش و ڕواڵەتی دەقەکانی ئاین پەیڕە و بکرێت و دەبێت ڕاڤە و لێکدانەوەی قوڵی بۆ بکرێت

سەڵاحەدینی ئەیوبی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکرد و لە ساڵی 1191 ز لە ناو "قەڵای حەلەب" بێ نان و ئاو زیندانی كرا هه‌تا گیانی ده‌رچوو، ئەو سات تەمەنی تەنها نزیکەی ٣٥ ساڵ بوو.
"حیکمەتی ئیشراق" ڕێبازێکی فەلسەفییە بیرۆکە و ناوەڕۆکی دەگەڕێتەوە بۆ زاناو فەیلەسوفی یۆنانی "ئەفلاتۆن".
 باس لەوە دەکات کە حەقیقەت دەبێت لە ڕێگای "هەست و ویژدانەوە" بدۆزرێتەوە نەک "عەقڵ و بەڵگە" و ڕێبازێکی نامۆ و نوێی "شەهابەدین" بوو لە ئیسلامدا و قسە و بۆچوونی ئیحراجکەر و جیاوازی تێدابوو، بۆیە لەو  سەردەمەدا هەزم نەکرا و شەهابەدینی بەرەو هەڵدێر و چارەنوسێکی نادیار برد.

زانا ئاینیه‌كانی حه‌له‌ب سه‌ڵاحه‌دینیان دژی سوهره‌وه‌ردی هاندا

هەروەها یەکێک لەو بۆچونانە لەم ڕێبازەدا هەیە دەربارەی خودا و چۆنیەتی و ماهیەتی خودایە پێی وایە کە خودا "نور و ڕوناکیەکی مەزنە" و ڕووناکی و ڕۆشنایی دەدات بە تەواوی بوون و گەردوون، ڕووناکیەک کە "خودای و ئاسمانی" بێت نەک "دەستکرد و درووستکراو" وەلە ڕێگەی ئەم ڕووناکییەوە دەتوانێ هەموو گەردوون ڕۆشن بکات و  تەخشانی نور بکات بۆ هەموو بوون و بەڕێوەی ببات، وە "حلول" واتا تێکەڵبوون لەگەڵ خودا و لەگەڵ تەواوی بوونی خودا.
هەروەها "شەهابەدین" بڕوای بە "زاهیری شەرع" نەبووە و پێی وابووە کە نابێت ڕووکەش و ڕواڵەتی دەقەکانی ئاین پەیڕە و بکرێت و دەبێت ڕاڤە و لێکدانەوەی قوڵی بۆ بکرێت..
بە ئێستاشەوە پەیڕەوی لە ڕێبازەکەی دەکرێت و لە "هیندستان و ئێران و پاکستان" شوێنکەوتووی  ڕێبازەکەی هەیە..


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ