ڕه‌وتى سه‌در چۆن بووه‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ؟

شیعه‌كانى عێراق و ئێران.. له‌ نێوان سیستانی و خامنه‌یى

شاناز هیرانی 2021.11.04 01:49 PM
2626 جار خوێندراوەتەوە

شاناز هیرانی

نوسه‌ر و وه‌رگێر

ژماره‌یه‌كى زۆرى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به‌ حه‌وزه‌ى قومى ئێرانین، ئه‌و مه‌زهه‌به‌ى دین و ده‌وڵه‌تى تێكه‌ڵاو كردوه‌ و دڵسۆزى ڕه‌هایان بۆ وه‌لی فه‌قیهه‌ نه‌ك نیشتمان، هه‌ركاتێك ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یى فه‌توایه‌كى دا لاى ئه‌وان له‌ هه‌موو شتێك پیرۆزتره‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌وزه‌ى نه‌جه‌ف هه‌یه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى ئایه‌توڵڵا عه‌لى سیستانى، كه‌ پێیان وایه‌ نابێت پیاوانى ئاینى ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بخاته‌ كاروبارى سیاسى و حوكمڕانى، به‌ڵكو ته‌نیا ئامۆژگاركارى و ئاراسته‌كراو بێت.
له‌ عێراقى پڕ كێشمه‌ كێشى مه‌زهه‌بیدا، فتوا ئاینیه‌كانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌ نیشتمانیه‌كانیدا زاڵه‌ به‌سه‌ریدا، نه‌ك ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى عێراقیه‌كانه‌وه‌ بێت. مه‌رجه‌عى باڵاى ویلایه‌تى فه‌قیهى حاكمى فیعلى شیعه‌كان كۆنترۆڵى جومگه‌كانى كردوه‌، هه‌ر ئه‌و شوێنكه‌وتوانى ئاڕاسته‌ ده‌كات و ڕكابه‌ره‌كانى دیارى ده‌كات، چ له‌ ناوه‌وه‌ بێت یان ده‌ره‌وه‌.

ڕه‌وتى سه‌در چۆن بووه‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ؟
به‌پێى تێگه‌یشتنمان له‌ ڕابردووی سه‌ده‌كانى كۆنى پێش دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نیشتمانى نوێ، وڵاتى ئێران كه‌ له‌ژێر حوكمى ئیمپراتۆریه‌ت دابوو، ئیمپراتۆریش شوێن كه‌وته‌كانى ئاڕاسته‌ ده‌كرد و داواى وه‌لاى ته‌واوى لێده‌كردن، له‌ به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن و ئاراسته‌ كردنیان به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. 
ئێران شێوازى گێڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاین بۆ خودایه‌ و نیشتمانیش سێبه‌رى خودایه‌ له‌سه‌ر زه‌وى. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى دژى به‌رژه‌وه‌ندى مه‌رجه‌ع بێت، ئه‌وان ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرین نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانیان.

سه‌در ده‌یه‌وێ له‌ژێر عه‌باكه‌ی خامنه‌یی بێته‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌و شێوازه‌ گێڕانه‌وه‌یه‌ بوه‌ته‌ هۆكارى قه‌یرانى ئێستاى عێراق، چونكه‌ لێره‌دا وڵات و نیشتمانى له‌ لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ نین، دروستكردنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیش له‌ 2014 وه‌كو ئه‌سپى ته‌راوده‌ وابوو بۆ خولقاندنى ده‌وڵه‌تێكى هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق پاش ئه‌وه‌ى هه‌زاران كه‌س به‌ پیر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئایه‌توڵڵا سیستانى چون بۆ له‌ ناوبردنى داعش، به‌ڵام هه‌ر دواى نیشتنه‌وه‌ى ته‌پ و تۆزى شه‌ڕ، ململانێكان سه‌ریانهه‌ڵدا، چونكه‌ ئێران پشتیوانى گروپى ترى وه‌كو كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵا و كه‌تیبه‌ى سه‌ید شوهه‌دا و عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌قى كرد، دواجاریش به‌ ته‌واوى هه‌ژمونى خۆیان به‌سه‌ر دیمه‌نى سیاسى عێراقى سه‌پاند له‌ ناوه‌وه‌.
ئه‌م گروپانه‌ به‌ پله‌ یه‌ك وه‌لاى سیاسیان بۆ مورشیدى باڵایه‌ و ڕاسته‌وخۆ به‌ندن به‌ فه‌رمان و فه‌رمانیشته‌كان له‌وان وه‌رده‌گرن.
لێره‌ به‌ دواوه‌ شه‌ڕى وه‌لاكان ده‌ستى پێكرد و زۆرێك له‌ فه‌رمانده‌ى میلیشاكانى عێراقى وه‌لاى ته‌واویان بۆ مورشیدى باڵا دوپات كرده‌وه‌. له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئێران كۆنترۆڵى بڕیارى سیاسى عێراقى كرد. ته‌نانه‌ت دیاریكردنى كاره‌كته‌ره‌كانیش هه‌ر به‌ بریارى ئه‌وان بوو. 
ئه‌و وه‌لا دژ به‌یه‌كانه‌ قه‌یرانێكى قوڵى حوكمى له‌ عێراق دروستكرد و سیسته‌مى پشك پشكێنه‌ى تائفیى لێ هاته‌ ئاراوه‌، تا  بیناى قاقاى هاوڵاتیان هات. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019. هه‌زاران عێراقى هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام دژى ئه‌و سیاسه‌ته‌ و پرۆژه‌ سه‌ربازیه‌كانیان. ده‌رئه‌نجامى خوێناویشى لێكه‌وته‌وه‌، ئێرانیش له‌ لای خۆیه‌وه‌ ویستى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ سه‌ركوت بكات و به‌ شێوازى جیاجیا، كه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆكارى له‌ ده‌ستدانى خۆشه‌ویستى جه‌ماوه‌ر بۆى و له‌به‌رچاوى عێراقییه‌كان چووه‌ خانه‌ى ركابه‌ر و هۆكارى قه‌یرانه‌كان.

هێشتا گۆڕه‌پانی مه‌زهه‌بی عێراق به‌ ده‌ست سیستانیه‌وه‌یه‌

ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10/10 به‌رهه‌مى ئه‌و دیمه‌نه‌ سیاسیه‌ى ڕابردوو بوو، تێیدا ململانێ كپكراوه‌كان ئاشكرا بوون له‌ نێوان مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان و خرانه‌ ڕوو، تێیدا مه‌رجه‌عى نه‌جه‌ف سه‌ركه‌وتوو بوو، (له‌و قۆناغه‌). به‌ڵام له‌ كۆتایدا عێراقییه‌كان بژارده‌ى خۆیان كرد و سه‌دریه‌یكان هاتنه‌ پێشه‌وه‌ و شكستێكى گه‌وره‌ش به‌ر هاوپه‌مانى فه‌تح به‌ سه‌ركردایه‌تى هادى عامرى كه‌وت له‌ 47 كورسى په‌رله‌مانى بوه‌ ته‌نیا 14 كورسى.
لێره‌ به‌دواوه‌ دیمه‌نى سیاسى عێراقى به‌ ته‌واوى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و قۆناغه‌كانى داهاتوو پڕیه‌تى له‌ موفاجه‌ئه‌ى جۆراجۆر. ره‌وتى سه‌در له‌ ئێستادا له‌خۆ سازدان دایه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، دروشمى چاكسازى و بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى به‌رز كردۆته‌وه‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌ شیعیه‌كانى تر له‌هه‌وڵى شكستهَینان به‌و هه‌وڵانه‌ى سه‌در و ده‌یانه‌وێـت هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى گه‌وره‌ دروست بكه‌ن و ئه‌وان ببنه‌ پێكهێنه‌رى حكومه‌تى داهاتوى عێراق. 
هاوڵاتى عێراقیش سه‌ربارى هه‌موو نه‌هامه‌تى و نادادیه‌كانى تێدا ده‌ژێت له‌ چاوه‌ڕوانى ژیانێكى شایسته‌ دان و چیتر رۆژانه‌ نه‌بنه‌ سوتماكى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ڕه‌وت و گروپ و مه‌زهه‌ب و تائیفیه‌كان، كه‌ ساڵانێكه‌ به‌ربووه‌ته‌ جه‌سته‌ و گیانى عێراقییه‌كان و وڵاتى به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ بردوه‌.. 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ