نه‌وت.. كوردستان ده‌كاته‌ كه‌ركوكی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2023.01.31 04:55 PM
2796 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

کێشەی دۆسیەی وزەی هەرێم لە بنەرەتدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هەرێم پرسی نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆی بەکاردەهێنێت لە سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا. ئەمە سروشتی گشت دەوڵەتە دیفاکتۆکانە، کە سەرچاوە سروشتییەکانییان وەک کارتێکی سیاسی و پارادپلۆماسی بەکاردەهێنن لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا. چونکە لە یاسای نێودەولەتی و عورفی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا تا ئێستا دەوڵەت سەنتەرە، دەوڵەت چەندە خراپیش بێت لە روانگەی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەر باشترە لە کیانێکی سیاسی ئاییندە نادیار، سەیری دەوڵەتی سوریا بکەن ئێستا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاش ئەو هەموو قوربانیە دەیەوێت تەنازول بکات بۆ رژێمی بەشار ئەسەد.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و وزە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو بژاردەی خراپ دایە، یان ئەوەتا نەوتەکەی بداتە بەغدا وەک دەڵین بە نرخی سۆمۆ، کە هیچ گەرەنتییەک نییە چۆن ئیدارە دەدرێ و دیسان وەک کارتێکی سیاسی لە دژی هەرێم بەکارناهێت، چونکە لە عێراق دەوڵەتێکی تر هەیە لە ناو دەوڵەت کە زۆر لە دەولەت بەهێزترە. لەم بژاردەیە هەرێم دوای ٢ ساڵیک چیتر ناتوانێت ئەو پێگە دپلۆماسی و سیاسیەی هەبێت کە ئێستا هەیەتی، لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشەوە بایەخی پێنادرێت و بەغدا دەبێتەوە سەنتەری گشت پرسەکان، تا دواجار وەک پارێزگاکانی تری عێراقی لێدێت، کە دوور نییە هەمان چارەنوسی کەرکوکی هەبێت لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر.

دەوڵەت چەندە خراپیش بێت لە روانگەی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەر باشترە لە کیانێکی سیاسی ئاییندە نادیار

دووەم بژاردە، ئەوەیە کە هەرێم خۆی نەوت بفرۆشی بەردەام بێت ئەمەش وا دەکات بە نرخێکی هەرزانتر لەبازار بیفرۆشیت، بەردەوام تووشی چەندان بەربەستی یاسایی و سیاسی بێت لە لایەن بەغداوە، ئینجا چ لە لایەن دادگای فیدرالی بێت، یان لە لایەن کۆمپانیا جیهانییەکان.
لە هەردوو حاڵەتدا بۆ هەرێم ئەستەمە، تەنیا چارەسەر ئیدارەدانی باشی کەرتی وزەیە، هەروەها بەهێزکردنی دامەزراوە سیاسی یاسایەکانە، بە جۆرێک کە هەرێم بتوانێت لە رووی داراییەوە بەبێ هاوکاری بەغدا بژیت، بەڵام بە داخەوە ئێمە بۆ ئەمەش ئامادەنین!

زوبێر ئه‌حمه‌د


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ