سەردەمی چین

بۆچى شەڕی كۆرۆنا دژی چین هەڵگیرسا ؟

رێبین عومه‌ر 2020.02.17 10:27 AM
1427 جار خوێندراوەتەوە

رێبین عومه‌ر

نوسه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

چینییەكان خەریكە بەخشكەیی دوور لە سیاسەتی جەنگ تەواوی وڵاتانی دنیا داگیرئەكەن و سەرجەم وڵاتانی دنیا لە رووی بازرگانییەوە بەخۆیانەوە ئەبەستنەوە (رێگەی ئاوریشمی نوێ) كە ئامانجییەتی دونیا دوور لە دابەشكاری بە ئابوری چینەوە ببەستێتەوە، ئەم رێگەیە هەرئەوەنییە كە خێری بۆ چینیەكان تێدابێت بەڵكو دەستگیرۆی ئەو ووڵاتانە دەكات كە لەگشت بوارەكان پێویستیان بە ئەزموونی نوێی چینە، ئەم پلانەی چین ترسی گەورەی خستە دڵی ئەمریكا و وڵاتانی كاپیتاڵیزم كەبەرەنگاری سیاسەتە ئابورییەكانی چین بوونەوە و بەمەترسی سەرخۆیان دەزانن.
ئێستا هیچ مرۆڤێك نییە لە دنیادا بەرهەمی چینی وەك بەكاربەر بەكار نەهێنێت ، تەنانەت ئامێرە ئەلەكترۆنییە زیرەكەكانی ئەمریكاش دەستێكی چینیەكانی هەربەركەوتووە و ناوی ئەوان لە گشت كاڵاكان هەیە.

قوتدانی ئابوری كاپیتاڵیزم
چینیەكان بەر لەوەی چاویان لە قوتدانی ئابوری دەوڵەتە كاپیتاڵەكان بێت زۆرتر چاویان لەوەیە ئەزمونە ئابوری خۆیان، بگەیەننە هەژارترین و دواكەوتوترین ووڵاتی دنیا، ئەوان بەرەو وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا و ئەفریكا هەنگاوی جدیان لەگەشەی ئابوری ناوە و گەیشتونەتە زۆر شوێنی دوورە دەست تەنانەت چاویان لە وڵاتانی ئەمریكای لاتینە و ئەو وڵاتانەیان بەخۆیانەوە بەستۆتەوە.
چینیەكان بەجۆرێكیتر تەماشای ئەو دەوڵەتانە ئەكەن كە گاگۆڵكێكی ئابوری ئەكەن و سەرەتەقە دەكەن بۆ ئەوەی لەكۆڵ هەژاری ببنەوە لەزۆر بواردا دەستگیرۆییان ئەكەن و هاوكاریان ئەكەن، بەردەوام ئامادەن بۆ ئەوەی قەرز بەو ووڵاتانە بەن، وەفدی ئابوری چینی بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە و خەریكی گرێدانی بەرژەوەندی ئابورین.

پیشه‌سازیی چین جیهانی داگیر كردووه‌

ساڵی 2018 چیانگ سەرۆك وەزیرانی چین لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی باسی لەوەكرد كە چین دەیەوێت گەشەی ئابوری 6.5% بێت و هێزی كڕینی خەڵك 3% بێت.
چین مەبەستییەتی لەڕێگەی ئەم گۆڕانكارییە ئابورییەوە 11 ملیۆن هەلی كار بڕەخسێنێت.
لەو كاتەی دینگ خیاو پینگ لە ساڵی 1978 هاتۆتە سەرتەخت، گۆڕانكاری ریشەی لە ئابوری سۆسیالیزم كردو بە دەستێكی توند لەگەندەڵی داو بەرووی دنیاش كرایەوە لە ساڵی 1978 تا 2014 شانزە قات داهاتی تاك لە ووڵاتەكەی بەرزبووە، بەوەش رووبەڕووی هەژاری بووە. ساڵی 1981 رێژەی هەژاری لە چین 88.30% بوو بەڵام لە ساڵی 2013 توانیان كەمی كەنەوە بۆ 1.9% لە نێوان ئەو ساڵانەدا 850 ملیۆن هاوڵاتی چینی لە هەژاری رزگاریان بوو. بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا كە لەبارەی هەژاری ئامادەی كردبوو گریمانەی ئەوەی كردبوو كە رێژەی هەژاری لە چین 1% دادەبەزێت، ئەوەش بۆچینیەكان سەركەوتنێكی جەوهەری گەوریە كە توانیان لەدوای بن بڕكردنی هەژاری خۆیان پەل بۆ دنیا بهاوێن و بچنە دڵی ئابوری كاپیتالیشەوە.

سەردەمی چینە
رۆژنامەی گەلی چینی كە رۆژنامەیەكی رەسمی پارتی كۆمۆنیستی چینییە، لەراپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات كە ئەم سەردەمە سەردەمی چینییەكانە، لە راپۆرتەكە باس لەوەدەكات كە چۆن كارڵ ماركس لە سەدەی نۆزدە سۆسیالیزمی زانستی دانا، لەسەرەتایی سەدەی بیستدا شۆڕشی رووسیا بە رێبەری ڤلادیمیر لینین توانی تێزەكانی ماركس لە ووڵاتەكەی جێبەجێ بكات، لەسەدەی بیست و بیست و یەك سۆسیالیزمی چینی توانای ئەوەی هەیە تێزەكانی خۆی لە پێشكەوتوترین و دواكەوتوترین ووڵاتی دنیا بخاتە گەڕ.

ئه‌سته‌مه‌ كۆرۆنا ره‌وره‌وی ئابوری چین بوه‌ستێنێ


شەڕی كۆرۆنا 
ئەو شەڕەی كە ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ چین دەستی پێكردووە شەڕێكی بەوەكالەتە كە دژەكانی چین دەیانەوێ ئەو وڵاتە راگرن لەو پرۆسە داگیركارییەی لە رێگەی ئابورییەوە دەستی پێكردووە. ئەمریكا و چین زۆرتر لە هەموو وڵاتانی دنیا مشتومڕی ئابوریان هەیە و بە تایبەتی ترامپ هەموو هەوڵێكی خۆی ئەخاتەگەڕ تا چین راگرێت چونكە ئەمریكییەكان بەجەنگ ووڵاتان داگیر ئەكەن چینیش بە ئابورییەكەی هەژموونی خۆی دەسەپێنێـت. لە تازەترین ووتاریی ساڵانەی سەرۆكی ئەمریكا ترامپ لەبەردەم كۆنگرێسدا بە ئاشكرا ئەوەی ووت كە ئیتر دەبێـت چین بوەستێـنرێـت و ئابوری ئەمریكا ببوژێتەوە.
چین پێچەوانەی ئەمریكا دوور لە جەنگ بەهێمنی خەریكە ئەمریكا قوت ئەیا. كۆرۆنا گورزی گەورەی لەچین داوە هەرچەندە ئەم نەخۆشییە رەهەندی تەندروستی هەیە بەڵام دیوی دووەمی جەنگێكی ڤایرۆسییە كە مەبەستییەتی گورز لە ئابوری چین بدات و زیانی ئابوری پێبگەیەنێـت. ئەم ڤایرۆسە تا ئەم كاتە هەڕەشەیە و سەرنجی چینیەكانی خستۆتە سەر ئەوەی كە چۆن بەسەر ئەم جەنگەدا زاڵبن و زۆرتر زیانیان پێنەگەیەنێـت وەك لە میدیاكان دەركەوتووە لە زۆر شوێنی چین ژیان بە تەواوەتی وەستاوە، كۆرۆنا تەنگی بەچینیەكان هەڵچنیوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ