و: وریا غوڵامى
له ڕاستیدا مسوڵمانان له یِێویستیهكی ئێجگار گه‌وره‌و فراواندان بۆ خوێندنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له‌و بارودۆخ و واقیعه تاڵه‌ى كه تێیكه‌وتوون, و پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌ی شێوازی پێشكه‌شكردنی بانگه‌وازه, به‌و هیوایه‌ى كه بتوانین دووباره بگه‌رێینه‌وه شوێن و مه‌نزڵگای شیاوی خۆمان.
چه‌ندین هۆكار كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر گوتاری ئیسلامی و ئاینى له گرنگترینیان:.
1.ناوه‌ڕۆكی گوتار 2. كه‌سێتی بانگحواز 3. گوێگر 4.ئه‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌ى گوتاره‌كه‌ى تێدا ده‌درێت.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی گوتارهجیاوازی نیه‌و ناگۆڕێت,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بانگه‌وازێكه بۆ شتانێك كه ته‌واو بوه‌و بوه به به‌شێك له بیر‌و باوه‌ڕ و یاسا و ڕه‌وشتی په‌سه‌ند, ئه‌و ناوه‌ڕۆكه شێوه‌یه‌ك له شێوه‌ى نه‌گۆڕه گه‌ردونیه‌كانی وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ك سیستمی خۆر‌و مانگ و سیستمی خانه‌و زۆربوون وایه.
سیفه‌ته‌كانی كه‌سێتى بانگخواز
بانگحواز یاخود ئه‌و كه‌سه‌ى گوتاری ئاینى ئاڕاسته ده‌كات له دیدى ئیسلامه‌وه ڕاسپێراو گه‌یه‌نه‌رێكه كه هه‌ڵگرى میراتى پێغه‌مبه‌ره(د.خ) , به‌رپرسیاریه‌تى گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانه بۆجیهان, كه له‌و جیهانه بچوكه‌ى خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ى تاكه كه‌سیچك ده‌ژى له‌سه‌ر گۆی زه‌وى.
بانگخواز پێویسته هه‌ڵگری ئایدیایه‌ك بێت كه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ى كردار و ڕه‌فتارو ئاكاری بێت, ئیسلام‌و بنه‌ماكانی ڕه‌زامه‌ند نابن كه‌سێك ئاین بڵاو بكاته‌وه كه به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه وێنای نه‌كات, به‌ڵكو ده‌بێت بڕوای ته‌واوی پێی هه‌بێت و له ڕوی شه‌ریعه‌ته‌وه حوكمه‌كانی جێ به جێ بكات, خودا ده‌فه‌رموێت:( البقره: 44).
لهفهرموودهیهكی پیرۆزدا هاتووه :(له ڕۆژی دوایدا پیاوێك ده‌هێنرێت وده‌خرێته دۆزه‌خه‌وه,ڕیخۆڵه‌كانی له نێو زگیدا ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه, ڕیخۆڵه‌كانی ده‌سوڕێنه‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاش به گوێدرێژ ده‌سوڕێننه‌وه, خه‌ڵكی دۆزه‌خ لێی كۆده‌بنه‌وه‌و پێی ده‌ڵێن:. ئه‌ى فڵان چیته بۆ وات لێده‌كه‌ن؟ ئه‌ى تۆفرمانت به چاكه‌و ڕێگریت له خراپه نه‌ده‌كرد؟! ده‌ڵێت:. به‌ڵێ من فرمانم ده‌كرد به چاكه‌و خۆم نه‌مده‌كرد ڕێگریم ده‌كرد له خراپه‌و خۆم ئه‌نجامم ده‌دا) ( رواه مسلم)بانگخوازی مسوڵمان ده‌توانێت گوتاره‌كه‌ی له ڕێگه‌ى كردار‌و پێنوسهكهیهوه بگه‌یه‌نێت, به‌ڵام باشتر‌و به‌هێزتر وایه كه- له‌گه‌ڵ زمان و قهڵهمهكهیدا- به ڕه‌وشت ئاكاروی بانگه‌وازه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه چونكه زمانی حاڵ كاریگه‌رتره له زمانی قسه‌كردن. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری وتاری ئاینی پێویسته ڕاستگۆ بێت له بانگه‌وازه‌كه‌یدا جگه له ڕه‌زامه‌ندى خودا چی دیكه‌ی نه‌وێت, بانگخوازی هه‌ر به‌ته‌نها كار‌و پیشه‌و بزوتن و چالاكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نیه كه مرۆڤ كۆبكاته‌وه له ده‌وری خۆی له‌میانه‌ی شوێنكهوتهوههوادارانی به شێوازی وتاره‌كه‌ی, به‌ڵكو بانگه‌واز په‌رستشێكه مرۆڤ نزیك ده‌كاته‌وه له په‌روه‌ردگاری و له‌و ڕێگه‌یه‌وه داوای ڕه‌زامه‌ندی له خودا ده‌كات (فصلت: 33) (النحل:125).
بانگخواز خۆی به خزمهتگوزارێگی ئاین ده‌زانێت وجاگهر له بانگخوازییهكهیدا به‌ده‌مه‌وه هاتن هه‌بوو ئه‌وه به خه‌ڵاتێكی خودای ده‌زانێت و دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕوناك كردۆته‌وه,"(له فه‌زڵی خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه دروستی كردویت و به مسوڵمانى ئافراندویتى)"(ابن عگاوالله فی الحكم) قورئانی پیرۆزیش ده‌فه‌رموێت:( القصص:.56), به‌ڵام گهربانگخواز سه‌ختی و رێگرییه‌كی هاته پێش ئه‌وا پێویسته ئارام بگرێت و هه‌ر وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئارامی گرتووه, ئه‌وه نیه ده‌فه‌رموێت:.(نموونه‌ی من و ئوممه‌ته‌كه‌م وه‌ك پیاوێك وایه ئاگرێكی كردبێته‌وه , هه‌رچی گیاندارو په‌پوله‌یه ده‌كه‌ونه ناویه‌وه،منیش ڕێگری ده‌كه‌م له كه‌وتنه ناوه‌وه‌یان، ئێوه‌ش به زۆر خۆتان ده‌هاوێژنه ناوی) (رواه مسلم)، ئایا دڵی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)هه‌موو ئه‌وانه‌شی نه‌گرتۆته‌وه كه بێ ئاگان تاوه‌كو خودا فه‌رمووی:. (فاگر:8 فلا)، كه‌واته ده‌بێت دلچی بانگخواز پاك و پوخت بێت و دور بێت له هه‌ر هه‌ستێكی ڕق و كینه, جا هه‌ڵوێستی كه‌سی به‌رامبه‌ر(گوێگر)هه‌ر چۆنێك بێت, به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رى بانگخوازی خۆی ئه‌نجام بدات و داوای هیدایه‌ت له خودا بكات( الغاشیه:21). ئه‌وه خودایه كه حساب و تۆڵه‌و پاداشت ده‌گرێته ئه‌ستۆ, هه‌رچی بانگخوازیشه پێویسته بانگه‌وازه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به شێوه‌یه‌گی دانایانه‌و به ئامۆژگارى باش و جوان.
پاشان بانگخوازدهبێت شاره‌زای ئه‌و شته بیچ كه بانگه‌وازی بۆده‌كات, به شێوه‌یه‌ك زانا بێت به‌و زانستانه‌ی كه ده‌یخاته ڕوو,حه‌قیقه‌ته‌كانی ڕوونبكاتهوه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی ڕوون و به‌هێز , هه‌روه‌ها زانا بێت به عه‌قیده‌و ڕه‌وشته باڵاكان و حوكمه‌كانی ئاینه‌كه‌ی,و هه‌روه‌ها پێویسته بهشَكی باش له ئاگایی و ڕۆشنبیری تێدا بێت له بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه‌یدا بژی و به ئاگا بێت له ڕووداوه تازانه‌ی كه ڕوو ده‌دات له كێشه و شوبوهات.
گرنگی تێگه‌شتن له كه‌سێتی گوێگر (بانگهێشتكراو):
گوێگر هه‌ر كه‌سێك بێت پێویسته له‌سه‌ر بانگخواز له كه‌سێتی تێبگات,به شێوه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه هه‌یه‌تى به باشی بیخاته پێش چاوى, ئه‌و كه‌سانه‌ى بانگه‌وازیان ئاڕاسته ده‌كرێت سێ چینن:
أ- مسوڵمانی كه‌مته‌رخه‌م:.له ڕستیدا ئه‌م چینه له هه‌مووئه‌وانی دیكه زیاتر پێویست تره به بانگه‌واز له‌م ڕۆژگاره‌دا, به‌ڵێ, ئێمه زیاتر ئاتاجین به كه‌سێك بانگهێشت و ڕێنوێنیمان بكات , هه‌موان كه‌مته‌رخه‌مین, جا ئیدی ئهمكهمتهرخهمیه له كه‌سێك بۆئه‌وى دی جیاوازه, بانگه‌واز بوِئهوهىه هه‌ریه‌ك له ئێمه خودى خۆی و ڕه‌فتارو بارودۆخی بخوێنێته‌وه, پاشان ئه‌مه هه‌مووى له بهرامبهرتهرازووى خودادا خۆیده‌بینێته‌وه, هه‌ر كاتێك تێده‌په‌ڕێت له دایك بوونمان دوورمان ده‌خاته‌وه و له دوا مهنزڵگهمان نزیكمان ده‌خاته‌وه, جا ده‌بێت ئه‌مه‌مان له یاد بێت,هه‌ر وه‌ك حه‌سه‌نى به‌سری ده‌فه‌رموێت:. ئێمه هه‌موومان ڕۆژگارین هه‌ر ڕۆژێك كه تێده‌په‌ڕێت له ته‌مه‌نی ئێمه كه‌م ده‌كات, خه‌ریكه ڕۆژه‌كانمان ته‌واو بێت و له نیوان ده‌ستی قودره‌تی په‌روه‌ردگار ڕاوه‌ستین) قورئانیش ده‌فه‌رموێت:( الحاقه: 18).
ب- مسوڵمانی ڕاجیاواز:. هه‌رچی ئه‌م جۆره مسوڵمانهیه پێویسته به شێوه‌یه‌ك گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكرێت كه پشت به‌و ئادابی گفتوگۆ ببه‌ستیت كه حودا داوای دهكاتكه له‌گه‌ڵ بێباوه‌رێك ئه‌نجامی بده‌ین, گه‌ر بێت و مسوڵمان بێت و كه‌مێك یاخود زۆرجیاوازبێت له‌گه‌ڵمان ده‌بێتبه جوانتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكهینخودا ده‌فه‌رموێت:( النحل:125) هه‌روه‌ها:(أل عمران:64), جا له‌به‌ر ئهوهباشترو پێویست تر وایه كه ئه‌و وتانه‌ی كه له نێوان ئێمه‌و مسوڵمانێكی ڕاجیاوازدا هه‌یه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ لێك تێگه‌شتن,دهستپَكیك بێت بۆقبوڵكردنی گفتوگۆیه‌ك كه‌له ڕێزگرتنی بیروڕای به‌رامبه‌ره‌وه هه‌ڵبقوڵێت.
له ڕاستیدا ده‌قی شه‌رعی له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌دا هاتووه جا ئه‌گه‌ر ده‌قێكی بڕاوه بێت یاخود نه‌بڕاوه(ڤنی)بێت و زۆربه‌ى ده‌قه‌كانی فه‌رمووده نه‌بڕاوه‌ن- ظنیه الثبوت-ن واته جێگای مشت و مڕن و دوو ڕوویان هه‌یه:.
• تیایاندایه واتاكه‌ی چهسپاوهوبڕاوهتهوه ده‌قێكه لێكدانه‌وه هه‌ڵناگرێت, ئه‌م جۆره ده‌قه به‌شێكی كه‌م له شه‌رع پێك دێنێت.
• هه‌ندێكی تریش واتاكه‌ی نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت, زۆربه‌ى ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت بواری گه‌ڕان و هه‌وڵدان و ئیجتیهاد و لیكدانهوهى تێدایه, ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی به‌هێز بووه بۆ زانا‌و موجته‌هیده‌كان كه ته‌واوى توانایان وه‌گه‌رخه‌ن بۆ تێگه‌شتن له توانا‌و ده‌لاله‌ته جیاوازه‌كانی.له كاتێكدا ئه‌م فه‌رموودانه واتای زۆر له خۆده‌گرن لێكدانه‌وه‌ى زانایانیش جیاوازه بۆیان, ئه‌م جیاوازیه‌ش له خودی خۆیدا هاندان و پاڵنهریكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توانایان هه‌یه و خاوه‌ن زانستنبوِ زیاتر خۆماندوو كردن له تێگه‌شتنی ده‌قه‌كان, ئه‌مه‌ش وا له ڕاجیاوازییان ده‌كات – كاتێك ڕێككه‌وتوون-ڕویه‌كی بههادارو به‌نرخ ببه‌خشێت و بزوتنه‌وه‌یه‌كی فیكری و فیقهى به‌رپا بكات كه فیقهی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.ئه‌و داناییهى په‌روه‌ردگار ئه‌مڕۆ هه‌ستی پێده‌كرێت له‌م جیاوازیه‌دا، كاتێكلایهنی فیقهی به‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی و فره ڕاییه وجۆراوجۆریه بێت, بواری گه‌وره‌و فراوان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆخۆگونجاندنی فیقه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداو شتگه‌له تازانه‌ی دێنه پێشه‌وه‌و ڕوو ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی زانایانی فیقه زان كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی مه‌زهه‌ب و ڕه‌وته جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن,له كۆتایدا ده‌گه‌ن به یه‌ك ڕای یه‌كگرتوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان, ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی جوانی ئه‌و پاشخوانه فیقهیه نیشان ده‌دات, زیندوێتى و كاریگه‌رى ڕوونده‌كاته‌وه.له هه‌مان كاتدا پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه‌له‌سه‌ر گشت چین و توێژه‌كانی مسوڵمانان پێویسته كه گفتوگۆیه‌كی جوان كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای فراوانی تێگه‌شتن و قبوڵكردنی ڕای جیاواز كه له فه‌رمووده نهبڕاوهكانهوه سه‌رچاوه‌ى گرتبێ ڕێكبكه‌ون و له گشت ده‌ق و ئیجتیهادهكانپێك هاتبێ كه ببێ به هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمان زیاد بكات بۆ چارهسهریبابهت و مه‌سه‌له گرنگه‌كانی, به ڕاستی ئێمه له ڕوبهڕوبوونهوهیهكداین پێویسته كۆببینه‌وه و په‌رت و بڵاو نه‌بین, و یه‌ك بین و پارچه چارچه نه‌بین.
ج_ نامسوڵمان:. هه‌رچی ئه‌و چینه‌یه كه مسولأمان نین,پێویته له‌سه‌رمان وا بیر بكه‌ینه‌وه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "مرۆڤ" ده‌كه‌ین له بانگهوازخوازییهكهماندا به هه‌موو ئه‌و واتایه‌ی كه وشوی " مرۆڤ " ههڵیدهگرێتله ڕوی سیفه‌ت و واتا‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه, ئه‌و هه‌ڵگری ئه‌و فیتره‌ته‌یه كه ئێمه هه‌ڵیده‌گرین گه‌رچی به چه‌ندین كاری خراپ داپۆشرابێ,هه‌روه‌ها نیعمه‌تى عه‌قڵی هه‌یه كه ئێمه‌ش هه‌مانه, عهپڵ ئه‌و ته‌رازوو پێوانه ورده‌یه كه دهتوانینپێوانهى پێ بكه‌ین وپشتی پێ ببه‌ستین, ئه‌و دادوه‌رێكی باشه كاتێك ئازاد بێ. عه‌قڵ یه‌كه‌یه‌كی پێوانه كردنه كه جیاوازی هه‌ڵناگرێ كاتێ ئازاد بێت و ڕاست بێ و ئهوپێشهكیانهى خراوه‌ته به‌رده‌می ڕاست بن, بۆیه ده‌بینین به شوێن چیرۆكی ژیان ومردن دا ده‌گه‌ڕێت, و ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕوژان بگات به حه‌قیقه‌ت و ڕاستی.ئه‌و نامسوڵمانانهی كه بانگه‌وازییان ئاڕاسته ده‌كه‌ین مرۆڤێكه هه‌ست و شعوری مرۆڤایه‌تى هه‌ڵگرتووه, گه‌رچی به شێكی له شێواوى نه‌زانینی توش بووبێ, به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵگری ئه‌و هه‌ستانه‌یه كه ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژانله خه‌وى نه‌زانین بێ‌دار بێته‌وه و به ئاگا بێته‌وه, ڕه‌نگه هه‌ستى سۆز و به‌زه‌یی و واتای شه‌رم و ئافرێنه‌ری تێدا زیندووببێته‌وه.
ڕه‌نگه خۆشه‌ویستى و سۆز هانده‌ری بن گه‌رچی په‌رده‌ی مادیگه‌رایی زاڵ بێت به‌سه‌ریدا, به ڕاستى ئه‌م هه‌ستانه بوونیان هه‌یه به‌ڵام له بارودۆخی مت بوون نوستن دان و ڕه‌نگه بێ‌دار ببنه‌وه .
شایه‌نى باسه بنه‌مای ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ نامسوڵمانێك هه‌مانه بریتیه له بوونى هه‌ردووكمان وه‌ك " مرۆڤ " كه‌خودا ڕیزى لێگرتوو ( الإسرا‌و:70)هه‌روه‌ها مرۆڤ جێنشینه له‌سه‌ر زه‌وى خودای گه‌وره په‌یمانی پێداوه كه دادپه‌روه‌رى له‌سه‌ر گۆى زه‌وی به‌رپا بكات, هه‌روه‌ها بێت به سیمایه‌ك له دانایی و سۆز‌و به‌زه‌یی و عه‌داله‌تى خۆی له میانه‌ى جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه.به‌ڵێ, هه‌ریه‌كه له ئێمه مرۆڤین توانای هه‌ڵبژاردنی پێدراوه به عه‌قڵ و ویست و هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌ك بتوانێت" بڕیار " بدات, له‌به‌ر ئه‌وه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به ودای گه‌وره.
كتێب و په‌رتوكی خوای گه‌وره چه‌ند یاسا‌و ڕێسایه‌كی بۆ داناوین بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نامسوڵماندا كه خۆی له مانه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه:.
• په‌نابردن بۆ ته‌رازوی عه‌قڵ و زانست له هه‌موو ئه‌وه‌ى كه پێشكه‌شی به‌رامبه‌ری دهكهینیاخود ئه‌وان پێشكه‌شمان ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا ئێمه كتێبى خودای گه‌وره‌مان به هه‌ند وه‌رگرت بۆئه‌وه‌ى شوێن شتێك نه‌كه‌وین له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بونیات نه‌نرابێ ( الله ڕاستیدا ئێمه كتێبى خودای گه‌وره‌مان به هه‌ند وه‌رگرت بۆئه‌وه‌ى شوێن شتێك نه‌كه‌وین له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بونیات نه‌نرابێ ( الإسرا‌و: ولا تقف36) وئامرازه‌كانی زانست له مرۆڤدا بوونی هه‌یه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ست و عه‌قڵه‌ى خودا پێی به‌خشیوه، خودادهفهرموێت:( الإسرا‌و: ان السمع....36) و ئێمه خومان پاراستوه له ده‌مارگیری وده‌ستگرتن به هه‌ڵوێستێك به بێ بوونى به‌ڵگه‌و ڕونكردنهوه, جا ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنكه‌وتنى باوباپیران بێت ( البقره:170) یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنكه‌وتنی نه‌فس و ئاره‌زوو بێت(ص:26) قورئانی پیرۆز زۆر به جوانی ڕوونى ده‌كاته‌وه كه ئیمان و باوه‌ڕ بنه‌مایه‌كی زانستى هه‌یه(سبأ:111) و پوچهڵكرنهوهو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌هره‌ى زانست و زانیاری قبوڵ ناكات و به دابه‌زین له شانوشكۆی مرۆڤایه‌تی ده‌دات له قه‌ڵه‌م ( الاعراف:179)
• مسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕێبازومهنههجێكیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه بۆ گه‌شتن به ڕاستى و حه‌قیقه‌ت.خۆیان پێوه‌ی پابه‌ند كردوه و پشتیان پێ به‌ستووه له گفتوگۆدالهگهڵ ئه‌وانی دیكه‌دا. وتویانه " ئه‌گه‌ر تۆ گهیهنهریت ڕاستبه له‌گه‌ڵیاندا, و گه‌ر داواكاریت به‌ڵگه‌ت هه‌بێ ", و به‌ڵگه‌ى ڕاستى عه‌قڵى به‌ڵگه‌یه‌كی عه‌قڵیه, و به‌ڵگه‌ى حوكمى مادی مادیه و ده‌بینرێت و تاقیده‌كرێته‌وه, هه‌رچی غه‌یبیاته ههقڵ په‌ى پێ نابات و به‌ڵگه‌ى هه‌ستیش ڕێى تێنابات به‌ڵكو ئه‌و هه‌واڵه ڕاستیه‌یه كه به‌ڵگه عه‌قڵیه‌كان گه‌واهی ڕاستی بۆ ده‌ده‌ن.
• هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێكردووین كه‌له گفتوگۆدا پابه‌ند بین به بنه‌مای (وجادلهم باللتى أحسن)(النحل:125)هه‌روه‌ها وێنه‌ى ئادابه‌كانی گفتوگۆی بۆ كێشاوین كه به‌رامبه‌ر ناچار نه‌كات به باوه‌ڕكردن به حوكم و بیر و باوه‌ڕمان, به‌ڵكو بیروبۆچونه‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو به شێوه‌یه‌ك كه پشت به به‌ڵگه ببه‌ستێ و گریمانه‌ى دروستی و نادروستی هه‌بێ تاوه‌كو به‌رامبه‌ر بتوانێت به‌ڵگه‌ى خۆی بخاته ڕوو (سبأ: 24-25), ده‌بیننین بانگه‌وازی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌و ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی خستۆته ڕوو پاشان بواری بۆ به‌رامبه‌ر ڕه‌خساندوه تاوه‌كو پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌نده به‌وه‌ى به‌ڵگه پشت ڕاستی ده‌كاته‌وه ( وانا أو ایاكم لفی چلال م‌بین)( ).
ئه‌م بانگه‌وازه هێمنه ناسكهگهرم وگوڕهى گفتوگۆگهڕانێكه به شوێن گفتوگۆدا كه هیچ ڕق و كینه‌یه‌ك له خۆ ناگرێ.پاشان ئاگاداركردنه‌وه دێتكه عه‌قڵ به‌رپرسیاریه‌تى گه‌ڕان ده‌گرێته ئه‌ستۆ, وهه‌روه‌ها ئاگاداركردنوه له حوكمێكى سه‌ركه‌شى دوور له ئازادی بڕیاری عه‌قڵى فیتری ( الكهف:29)به‌وه‌ى كه مافی خۆمان نیه ئه‌وانی ی زۆر لێبكه‌ین به باوه‌ڕهێنان (البقرة:256).
ئه‌ركی بانگخواز له بانگخوازیدا بریتیه له یادكردنه‌وه‌و پاڕانه‌وه له خودا, ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كاته جیاوازی بكه‌ین له نێوان دوو شت‌دا:.
1. ڕۆڵی بانگخواز له بانگخوازیهكهیدا,كه مافی ئه‌وه‌ى نیه زۆر له خه‌ڵك بكات بۆ باوه‌ڕهێنان پێی.
2. به‌رپرسیاره‌تى مرۆڤ له گه‌ڕان به شوێنڕاستى و پابه‌ند بوون پێوه‌ى.
ئه‌مه‌ش بانگخواز ناچار ده‌كات كه ڕێبازێكی دانایانه بگرێته به‌ر كه باسمان كرد, دانانى گریمانه بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو لایهنهواته خاوه‌نى ڕاستى وهه‌روه‌ها حوكم نه‌دانی پێش وه‌خته به نادروستى ڕای به‌رامبه‌ر.به ڕاستى ئلخاوتنى به‌رامبه‌ر به مه‌نتیقی به‌ڵگه گونجانێكی جوانه لهگهڵڕیزگرتنى مرۆڤایه‌تى مرۆڤ و به‌رزبوونه‌وه‌ى خود و لێكتێگهشتنى دوولایه‌نه له كۆتایی دا .
ئهوكهمینه مسوڵمانه‌ى ئه‌مڕۆ كه له وڵاتانى ڕۆژئاوانیاخود له ده‌ره‌وه‌ى جیهانس ئیسلامین ئه‌و وینه‌یه ده‌ره‌خه‌ن كه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه حه‌قیقه‌تى ئیسلام ده‌ره‌خه‌ن له سه‌رجه‌م لایه‌نه سلوكی و ڕه‌فتارییه جیاوازه‌كاندا.
ڕاست تر وایه بوترێت:. زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه له جیهانى ئیسلامی‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى پێوه‌ى ده‌ناڵێنین له وڵاتانى ئیسلامی‌دا له ده‌ره‌وه‌ى جیهانی ئیسلامیه‌وه سه‌رچاوى گرتوه گه‌ر جوان لێیان وردبینه‌وه, وله مهتریدارترین ئه‌و كێشانه كێشه‌ى په‌رت بوون ( التفرق) ى مسوڵمانه‌و سه‌نگه‌ر گرتنه لهیهكئهمهش ئه‌وانی دى كه دژى ئیسلامن به به‌ڵگه‌و پاساوێكى باشی ده‌زانن بۆ زیاتر تێكدان و له‌كه‌داركردنی ئاینه‌كه‌مان و زیان گه‌یاندن به چه‌مك و ڕه‌هه‌نده‌كانی,به‌ڵكو رَنگه دووبه‌ره‌كی ههڵگیرسێننو پاشان له دووره‌وه چاودێری بكه‌ن تاوه‌كو په‌رچه‌كردار ببینن, پاشان تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌و په‌رچه‌كردارانه, بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بڵێن:. ئائهوهىه ئیسلام!...
هه‌روه‌ها نه‌زانى و بێئاگایی مسوڵمانان به ئاینه‌كه‌یان یه‌كێكی تره له كێشه مه‌ترسیداره‌كان, له كاتێكدا مسوڵمانان ئاشنای ئاینی خۆیان نه‌بن ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ى جیهانی ئیسلامی كێشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر ده‌بێت.
شێوازه‌كانی بانگخوازى و پێویستى و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م.
ڕوداوه تازه‌كانی سه‌رده‌م دوو كرداری پێچه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
یه‌كه‌میان نه‌رێنى:. بریتیته له په‌رچه‌كرداری نادروست له لایه‌ن هه‌ندێك له وانه‌ى كه ئاشنای ئاینه‌كه‌یان نین, به‌ڵكو له‌و په‌رچه كردارییه نهرێنیانهوه هه‌ندێ هه‌ڵوێستى نه‌رێنى سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به ئیسلام له ڕووی عه‌قیده و ته‌شریع و په‌رستشه‌وه.له برى ئه‌وه‌ى كه وێناى په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیمانی بكه‌ن كه پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ئاڕاسته‌ى كردووینله شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نامسوڵمانداو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا به باشترین شێوه, و ناردنی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سۆز‌و ڕه‌حمه‌ته بۆ جیهانیان.. له بری ئه‌مانه هه‌مووى ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بونه‌ته‌وه به توندووتیژی و ڕه‌قی و توندڕه‌وى, پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:. "مژده‌ده‌ر بن و خه‌ڵكی مه‌ڕه‌نجێنن" متفق علیه.به‌ڵام ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه ده‌بینین خه‌ڵكی ده‌ڕه‌نجێنن و موژده‌ده‌ر نین. به‌مه‌ش ئه‌و ئامانجه خراپ و ناته‌ندروستانه به‌رهه‌م ده‌هینن كه ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى حه‌ق و ڕاستى ده‌كه‌ن.
دووه‌میان ئه‌رێنیه ، ئه‌مه‌ش خۆی له چه‌ند لایه‌نێك ده‌بینێته‌وه:.
وشیاری زانستى له‌لاى كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژئاواى نوێ ئه‌مه‌ش وایكردوه زیاتر ئاماده‌گی هه‌بێت بۆتێگه‌شتن له ڕاستیه‌كانی ئیسلام.
ئه‌و تینوێتیه ڕۆحییه‌ى كه مرۆڤی ڕۆژئاواپێوهى ده‌ناڵێنێ كه هیچشتێكى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌و تینوێتیهى بشكێنێ.
ئاسانى زانیاری وه‌رگرتن و ئاشنا بوون به ئیسلامبه هۆى زۆری ڕۆڵه‌ى ئه‌و مسوڵمانانه‌ى كه له جیهانى ڕۆژئاوا ده‌ژین, هه‌روه‌ها زۆرى و فره‌جۆری هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى ڕۆشنبیری له نێوان گه‌لاندا كه بوارى گفتوگۆى ئاسانترو فراوانتر كردوه,یاخود لو میانه‌ى كۆڕبه‌ندی زانستى و ڕۆشنبیرییه‌كانه‌وه, كه لێره‌و له‌وێ ده‌به‌سترێت,كه رێگه‌ى خۆشكردووه بۆئاشناكردنی فیكر‌و ئایدۆلۆژیاى یه‌كدی به یه‌كتر.
ئه‌و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه مه‌ترسیداره‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژئاوا پێوه‌ى ده‌ناڵێنێ, كه چه‌نده‌ها خێزانتوشی داڕمان بوونه‌ته‌وه , نه‌خۆشی ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاوبۆته‌وه,كه واى له توێژهرهكۆمهڵایهتیهكان كردوه كه به‌شوێن چاره‌سه‌رێكى گونجاو‌دا بگه‌ڕێن بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه.
مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنى گوتاری ئیسلامى له ڕۆژئاوا
پێویسته گوتاری ئاینى له كرۆكی خۆیدا بیرۆكه و ئایدۆلۆژیا‌و واتای ڕ‌ونى هه‌ڵگرتبێت و به ڕاستى یه عهقیدهییهكانى جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڵگه زانستیه‌كان بكات, هه‌روه‌ها واتای مرۆڤایه‌تى هه‌ڵگرتبێت وئه‌و چاره‌سه‌ره پێشكه‌ش به هه‌موو جیهان بكات كه ساڕێژی برینه‌كانی بكات هه‌روه‌ها كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى و دهروونیهكانى ئه‌و سه‌رلێشێوانه فكریه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌ست به لێكدابڕانێك ده‌كات له كه‌سایه‌تى دا.
له ڕاستیدا ڕۆژئاوا كۆمه‌ڵێ كاری باش و خراپی پێشكه‌ش كردوینئێستاش كاتى ئه‌وه هاتوه كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و پێیان ڕابگه‌یه‌نین كه ئێمه له به‌رامبه‌ر چاكه‌دا چاكه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نه‌بن هه‌ره‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئایدیا‌و فیكرتاندا ئایدۆلۆژیهتێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه وشیار بێت و دلێكى زیندووه بوێت.
به‌ڵام ناتوانین ئه‌و وێنه ڕونه به‌هێزه پێشكه‌شی ڕۆژئاوا بكه‌ین گه‌ر بێت‌و له واقیعى خۆماندا ڕه‌نگ نه‌داته‌وه و له بیر‌و باوه‌ڕو سلوك و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا,و نزیكیمان له‌خودای خۆمانه‌وه, كه‌واته ئێمه پێویستیمان به ڕۆژئاوایه‌و ڕۆژئاواش پێویستى به ئێمه‌یه, جائیدى بۆ پێكنهگهین له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیسڵاح.