پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له ساڵی (١٥٠١) له لایه‌ن شا یٔیسماعیلی سه‌فه‌وی ڕاگه‌یاندنی مه‌زهه‌بی شیعی ١٢ یٔیمامی وه‌ک یٔایدۆلۆژیای ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت، شایٔیسماعیل له ساڵی (١٥٠٨) توانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌غداد دا بگرێت و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی سونه مه‌زهه‌ب دروست بکات به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی یٔه‌نادۆڵ.
پاش هاتنه سه‌رته‌ختی یاوز سوڵتان سه‌لیم له ساڵی ١٥١٢ هه‌رزوو هه‌ستی به مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی کرد و له ساڵی ١٥١٤ له شه‌ڕی چاڵدێراندا به یارمه‌تی میرانی کورد توانی به‌سه‌ر سه‌فه‌ویه‌کاندا زاڵ بێت و پاش گرتنی میسر له ساڵی (١٥١٧) نازناوی یه‌که‌مین خه‌لیفه‌ی عوسمانی له جیهانی یٔیسلامی وه‌رگرت.
له سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیم و سوله‌یمانی کوڕیدا یٔاراسته‌ی فراوانخوازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ڕۆژیٔاواوه بۆ ڕۆژهه‌ڵات وه‌رچه‌رخا و عوسمانییه‌کان توانیان به‌شێکی زۆری ڕۆژهه‌ڵات و یٔه‌فریقا بخه‌نه ژێر هه‌یمه‌نه و ده‌سته‌ڵاتی خۆیانه‌وه تاکو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له ساڵی (١٩١٤) و تێکشکانی عوسمانییه‌کان و هه‌ڵوه‌شانه‌وی خه‌لافه‌تی عوسمانی و ڕاگه‌یاندنی کۆماری تورکیا له ١٩٢٣/١٠/٢٩ به ڕێبه‌رایه‌تی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک، له‌سه‌ر بنه‌مای عیلمانیه‌ت و هه‌وڵدان بۆ به ڕۆژئاوایکردنی کۆمه‌ڵگای تورکی.
له ١٩٣٤/١١/٢٤ به‌پێی بڕیارێک به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌تاتورک بڕیاردرا ئایا سۆفیا له په‌ره‌ستگاوه بۆ مۆزه‌خانه بگۆڕێت.
پاش تێپه‌ڕینی نزیکه‌ی ٨٥ ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌تاتورکدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که خه‌ون به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و خۆشی وه‌ک خه‌لیفه ده‌بینیت، ئه‌مڕۆ توانی به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ساڵی ١٩٣٤ى تایبه‌ت به مانه‌وی ئایا سۆفیا وه‌ک مۆزه‌خانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌توانێت له‌مه‌ودوا ئایا سۆفیا بکاته مزگه‌وت و په‌ره‌ستشی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن به‌شێک له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواوه وه‌ک هه‌وڵی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واوی مه‌سیحیه‌ت له ئیسته‌مبوڵ داده‌نرێت و ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنانه‌وه.
ساڵانه ملیۆنه‌ها گه‌شتیار له سه‌رتاسه‌ری دونیاوه سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه ناوازه ده‌که‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا کڵێسایه.