میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه
"خوێنه‌ری به‌ڕێز.. ئه‌م بابه‌ته له‌رۆژنامه‌ی یه‌سنا، له رۆژی27/3/2017 بلاوكراوه‌ته‌وه"
ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت رۆسۆ بناسین، سه‌یرێكی میژووی شۆرشی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین، له‌وێوه باشتر به‌خۆی‌و فه‌لسه‌فه سیاسه‌كانی ئاشنا ده‌بین، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆسۆ كتێبی (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) بڵاوده‌كاته‌وه، هێنده‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌بێت، به‌جۆرێك شۆڕشگێره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ئاپۆرای خۆپیشاندان‌و داواكاریه‌كانیاندا كتێبه‌كه‌ی ڕۆسۆ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، فه‌ره‌نسه‌یه‌كان ئه‌و كتێبه به(ئینجیلی شۆڕشی فه‌ره‌سنی) ناوده‌به‌ن.
جان جاك ڕۆسۆ له (28)ی حوزه‌یرانی ساڵی (1712) له شاری ژنێف له‌دایك بووه، ڕۆسۆ باوكی فه‌ره‌نسی و دایكیشی سویسری بووه، پیشه‌ی باوكی (سه‌رئاتچی) بووه، به‌ڵام دایكی ئه‌دیب‌و شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا بووه، ڕۆسۆ له‌باوه‌شی گه‌رمی دایكی بێبه‌ش ده‌بێت، چونكه هه‌رئه‌وكاته‌ی ڕۆسۆ له‌دایك ده‌بێت به‌هۆی ئازار‌و خراپی له‌دایكبونییه‌وه، دوای هه‌فته‌یه‌ك دایكی گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌م ڕوداوه كاریگه‌ری ده‌رونی زۆر له‌سه‌ر ڕۆسۆ جێدهێڵێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌كتێبی دانپێدانان‌و پاكانه‌كه‌یدا به‌ئازارێكی زۆره‌وه ده‌ڵێت: "له‌دایك بوونم یه‌كه‌م نه‌گبه‌تیم بوو، چونكه بووه مایه‌ی مردنی دایكم، من بومه‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم له سۆز‌و حۆشه‌ویستی دایكم بێبه‌شبكه‌م، من له‌و بڕوایه‌دا بووم باوكم هیچ كات ئه‌و ڕوداوه‌ی له‌بیر ناچێته‌وه كه من بومه هۆی بێبه‌شكردنی له‌و ژنه دڵ گه‌وره‌و میهره‌بانه، زۆركات باوكم ده‌یگوت جاك وه‌ره باباسی دایكت بكه‌ین، منیش ده‌موت، كه‌واته با ده‌ست به‌گریان بكه‌ین، ئیتر ئه‌و قسه‌یه‌ی من به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسك وه‌ك باران له‌چاوی باوكم ببارێت‌و پێی ده‌گوتم تۆ ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌وم بۆ پڕبكه‌ره‌وه".
شه‌وان باوكی ئه‌و ڕۆمان‌و دیوانه شعریانه‌ی بۆ ده‌خوێنده‌وه كه له‌دایكیه‌وه به‌جێمابوون، تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان باوكی فێری خوێندنه‌وه‌ی ده‌كات، دواتر باوكی به‌هۆی ڕوداوێكه‌وه كه ئه‌فسه‌رێك بریندار ده‌كات، ناچارده‌بێت له‌سویسرا هه‌ڵبێت، ئیتر رۆسۆ ته‌نها ده‌كه‌وێت‌و ژیان‌و ئه‌زمونی لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، گه‌رچی ته‌نها برایه‌كی ده‌بێت كه پیشه‌كه‌ی باوكی هه‌ڵگرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ڕوات‌و ژیانی ته‌نهایی بۆخۆی دیاری ده‌كات.
جان جاك ڕۆسۆ كه له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵانه‌وه سه‌رقاڵی خوێنده‌وه ده‌بێت، به‌ڵام زۆر سه‌رسام ده‌بێت، به (بولتارك)ی نوسه‌ر، ڕۆسۆ له‌سه‌ره‌تادا به‌فه‌لسه‌فه دێته دنیای نوسین‌و كاریگه‌ری له فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌ك (جۆن لوك، مالێبرانژ دیكارت‌و لایبنیتسو ڤۆڵتیر)وه‌رده‌گرێت‌و تێزه‌كانیان ده‌خوێنێته‌وه.
فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك رۆسۆ بێبه‌ش نه‌بووه له‌ژیانی خۆشه‌ویستی‌و په‌یوه‌ندی تایبه‌تی، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه (مه‌دادی وارنه‌ر) ده‌ناسێت‌و ماوه‌ی ده ساڵ له‌لای ئه‌و ده‌ژێت، له‌و ماوه‌یه‌دا رۆسۆ فێری فه‌لسه‌فه‌و مۆسیقا‌و زمانی لاتینی‌و زۆر زانستی دیكه ده‌بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه عاجزی له‌نێوانیان ڕوده‌دات رۆسۆ ئیتر ده‌ڕوات بۆ پاریس‌و جێیده‌هێڵێت.
رۆسۆ ئه‌زمونی زۆری كردوه به‌نێو گه‌لانی ئیتالیا‌و فه‌ره‌نساو سویسراداو زۆر گه‌ڕاوه، فه‌یله‌سوفه‌كان به‌به‌شێكی ئه‌و جیهانه داده‌نێ ،كه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن، بۆیه هه‌موویان گوناهبارده‌كات،به‌وه‌ی كه فه‌یله‌سوفه‌كان گرنگی به‌هێشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی چه‌وساندنه‌وه ده‌ده‌ن، ژیانی رۆسۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ” دیكسۆرزی زانست و هونه‌ر ” به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت كه ده‌توانرێت له‌نێو “دیكسۆرزی زانست و هونه‌ر” بیرورای ته‌واوی رۆسۆ بخوێنرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی رۆسۆ له‌سویسرا ژیاوه، به‌ڵام خاوه‌نی ڕۆشبنیریه‌كی فه‌ره‌نسی بووه، پاش به‌سه‌ر بردنی چه‌ند ساڵێكی پڕ له‌به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی وسیاسی‌و گه‌ران به‌دوای ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌واو گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌و بوارانه‌دا ، دواتر له‌ساڵی 1770 ده‌گرێته‌وه بۆ پاریس ، ئه‌گه‌ر چی به‌هۆی نوسین‌و ره‌خنه‌كانیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیری كردنی هه‌بووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هێشتا نه‌كێشرابۆوه، به‌ڵام رۆسۆ ده‌یزانی ئه‌گه‌ر نوسه‌ران نزیكی سیاسه‌ت نه‌كه‌ونه‌وه ئه‌وا دادگای فه‌ره‌نسا وازیان لێده‌هێنێت، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا رۆسۆ زیاتر سه‌رقاڵی توێژینه‌وه بوو ،سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی فه‌ره‌نسا بێده‌نگده‌بێت‌و به وریاییه‌وه چاودێری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات‌و سه‌باره‌ت به‌وان توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، زۆرێكیش له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆسۆ پێشبینی زۆری بۆ شۆڕی فه‌ره‌نسی كردووه، به‌م جۆره كۆتاییه‌كانی ژیانی به‌بێده‌نگی به‌سه‌ر ده‌بات و له(2/7/1778) له‌سه‌ر ده‌ستوری ڕۆژانی پێشوی به‌نێو سرووشتدا پیاسه‌ی به‌یانیانی ده‌كات و ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش نان خواردنی به‌یانیانی ئازارێكی توند له‌نێوسه‌رو له‌شیدا دروستده‌بێ‌و وكتو پڕ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی به‌رده‌بێته‌وه‌و گیان له‌ده‌ست ده‌دات، سه‌رانی شۆرشی فه‌ره‌نسی له11ی ئۆكتۆبه‌ری 1794 تابوته‌كه‌ی ده‌گوێزنه‌وه بۆ نزرگه‌ی پیاوانی فه‌ره‌نسا له‌پاریس، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش بیروبۆچونی جودا باسده‌كه‌ن، ئه‌ویش كه گومان هه‌یه له‌وه‌ی ڕۆسۆ به‌مردنی سروشتی مردبێت، به‌ڵكو ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت بڕوای به‌كه‌س نامێنێت‌و خۆی ده‌كوژێت.
قسه‌كردن له‌سه‌ر جان جاك رۆسۆ پێویستی به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووه، تا بتوانرێت به‌وردی له‌باره‌ی ژیان‌و ئه‌وگه‌نجینه زێرینه بدوێین كه‌رۆسۆ له‌مێژوودا به‌جێی هێشتووه، هه‌ربۆیه له‌م نوسینه‌دا پوخته، یاخود كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیان‌و قۆناغه‌كانی ژیانیم خستۆته‌روو، ده‌نا ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت هه‌رقۆناغێكی ژیانی رۆسۆ، كۆی به‌رهه‌مه‌نوسراو تێروانیه‌كانی، شایسته‌ی لێكۆڵنه‌وه‌ی جۆراوجۆرن، به‌تایبه‌ت كاتێك مێژووی شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌گه‌وره‌یی وێنه‌ی رۆسۆی هه‌ڵگرتووه، به‌هۆی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا كردویه‌تی.
رۆسۆی فه‌یله‌سوف‌و بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی، له‌یه‌كێك له وته كانیدا ده‌ڵێت:" سه‌ربه‌ستی له‌هه‌رجێگه‌یه‌كدا بوو.. نیشتیمانیش له‌وێیه" .
سه‌رچاوه‌كان:
-په‌یامی گه‌ور پیاوانی فه‌لسه‌فه/ ئاماده‌كردنی شاخه‌وانی كه‌ریم هه‌ژار
-لێكۆڵینه‌وه‌ی (شۆڕشی فه‌ره‌نسی)/ ئاماده‌كردنی شه‌هێن سابیر
-ویكیپیدیا
تێبینی: رۆژنامه‌ی یه‌سنا رۆژنامه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی گشتیییه، رێخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زرده‌شتی، دوو هه‌فته جارێك بلاوی ده‌كاته‌وه.