مەلا بەختیار خاون بیری نەوتی یا بیری نەتەوەیی!؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2017.04.06

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هەموو ئەوانەی کە دەڵێن مەلا بەختیار دەوڵەمەندە، راست دەکەن، بەڵام ئەم پیاوە نەک دەوڵمەندی پارە و بیری نەوت بەڵکوو لە ڕووی بیری نەتەوەیی و فکر و هزر و ماندوونەناسیەوە دەوڵمەندە.
لێرە دەمەوێت باسی رووداوێکی مێژوویی لەوکاتەی ئاڵای شۆڕشتان بۆ بکەم، ئەوەی کە چۆن بوو مەلابەختیار سەرەرای ئەوەی کە هێزێکی زۆری چەکداری پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە گەڵا بوو، بەڵام خۆی تەسلیمی هێزی بەرامبەر کرد.
 بەشێکی ئەم نووسینە دەرئەنجامی گفتوگۆیەکی منە لەگەڵ بەرپرسێکی نێو ڕێزەکانی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە تا کاتی بڵاو کردنەوەی هەموو گفتوگۆکە ناوی بە ئەمانەت لای من دەمێنێت. ئەوەش بزانن تا ئەم دەقە شەخسی مەلا بەختیار ئاگاداری ئەم نووسینی منە نییە.
کەمتر کەسێک هەیه هەر ناوی ئاڵای شۆڕشی نەبیست بێت، بەڵام لەوانێه زۆربەمان بەهەڵە لە مێژووی ئاڵای شۆڕش تێگەیشت بین. لێرە من نامەوی بچمه سەر وردەکاری مێژووی ئاڵای شۆڕش و ئەوە بۆ کات و مەجالێکیتر بە جیدەهێلم. 
بەڵام بۆ ئەوەی هەندێک کەس لە بیری نەتەوەیی و بە دوور لە گەندەلی و بەرژەوەندی شەخسی ئەم پیاوە تێبگەن، باس لە نمونەیەکی بچووکی خەباتی مەلا بەختیار دەکەم کە ئەوەمان بۆ دەسەڵمێنی کە کی خاون بیری نەتەوەیی و کی خاونی بیری نەوتیە.
نمونەیەک لەم خەباتە ئەوەیە کە چۆن بوو دەستگیری مەلا بەختیار روویدا و هۆکارەکەی چی بوو، یەک با بزانن کە ئاڵای شۆڕش لە یەکێتی جیا نەبووەو تەنیا وەک بالی ریفۆڕم و چاکسازی هاتبووە گۆڕەپانەوە که لە لایەن مەلابەختیارەوە سەرکردایەتی کراوەو زیاتر مشتومڕ لە سەر ستراتژی شۆڕشی چەکداری‌و راپەڕینی شارەکان بووە.
بێگۆمان زۆربەتان ئەوەتان بیستوە کە مەلا بەختیار زیندان دەکرێت، بەڵام ئەوە نازانن کە چۆن ئەم شتە ڕوویداوە.
 ڕۆژێک بەر لەوەی کە مەلا بەختیار خۆی تەسلیمی هێزی بەرامبەری نێو حیزبەکەی بکات، لە گەڵ جنابی مام جەلالدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوەو بڕیار وابووه کە ئاڵای شۆڕش بە فەرمی لە ژێر چەتری یەکێتی درێژه بە خەبات بدات و هەنگاو بەرەو چاکسازی دابنێت، ئەوەش بە ڕەزامەندی جنابی مام جەلال. لە دوای ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، مەلا بەختیار،ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاڵای شۆڕش لەم ڕێکەوتنە ئاگادار دەکاتەوە. دەلێتیش هەر بەو شێوەیە پێشتر وتومانە ئێستاش دەلەین کە هیچکات خۆمان لە یەکێتی بە جیانازنین و تەنیا هەولی ئەوە ئەیەین یەکێتی بەدوور بێت لە گەندەلی و بەلاڕی چۆنی فکر و هزر و پرۆگرام و هەروەها پەیڕو کردنی ستراتژی سەردەمیانە، بەڵام کە نەوشیروان مستەفا لەم شتە ئاگادار دەبێت، بە دروست کردنی سێناریۆیەک هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەرەو مەقەری ئەوکاتی ئاڵای شۆڕش دەنێرێت، بە بیانوی ئەوەی کە مەلا بەختیار دەیەوێت هێرشێان بکاته سەرو با ئێمە دەستپێشخەری کەین و لێان دەین، مەلا بەختیاریش کە هێزێکی زۆری پێشمەرگەی لە گەڵا بووە لەم سێناریۆی نەوشیروانە ئاگادار دەبێتەوە کە خەریکە هێزی پێشمەرەگە لێان نزیک دەبێتەوە بە مەبەستی شەڕ و هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی، بەڵام جێبەجێ مەلا بەختیار ئەمر دەردەکات کە یەک کەس بۆی نییه بەرامبەر بەئەوان تەقه بکات تەنانەت ئەگەر منیشێان کوشتووه؛ دوای ئەوەی کە مەلا بەختیار ڕێگری دەکات لە شەڕی نگریسی کورد بە کورد، بۆ ئەوەی هیچ روونەدات و شەڕێکی حەیابەرانە نەچێتە نێو لاپەرەکانی مێژووی نەتەوەکەمان، ئامادە دەبێت خۆی تەسلیم بە هێزی بەرامبەر بکات. ڕووداوەکانی دوای ئەوەش زۆربەتان دەزانن‌و بە ئەمری جنابی مام جەلال لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سەرکردایەتیا دەلێت چی کۆبوونەوە لە ئەوروپا دەکەین باس باسی مەلا بەختیارە، چیتر ناتوانم ئەم شتە قبول کەم، سەرەرای دژایەتی زۆری نەوشیروان، بەڵام بڕیاری مام جەلال جێبەجێ دەبێت و مەلا بەختیار دێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسەت و ئێستاش بە بەردەوام بوونی لە خەبات، دژی گەندەلی و کوتەپەرستی دەجەنگێت.
لێرەش ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێت ئەو قۆناغەی کە مەلا بەختیار تێپەراندویەتی ،بوو بە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و دەبێت ببێتە سەرمەشقی  کۆمەلێک بەرپرسی حزبی کەئەمڕۆ بوونەتە ژەنیاری شەڕی کورد بە کورد و بۆ بەرژەوەندی شەخسی هیچ ترسێکێان لە هەلگیرساندنی شەڕی براکوژی نییە.  ئەوەش باش بزانن جیاوازی نێوان ئێوەو مەلا بەختیار لەوە دایە، کەسە نزیکەکانی مەلابەختیار لە ڕووی بیروباوەرەوە پشتیوانیی لێدەکەن، بەڵام ئەوانەی ئێوە،  رفیقی گیرفان و پارەن، کە پارە و جێگەوپێگەتان نەما، بە کار و خەبات سوێند دەخۆم کەسێکیش نییە دەرگای سەیارەتان بۆ بکاتەوە...
هەمووتانیش بزانن ئەوە قسە و روونکردنەوەی خۆتان نییە کە دەبێتە مێژوو، بەڵکوو ئەوە دادگای مێژووە باس لە چاکی و خراپی ئێوە دەکات نەک خۆتان.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ