هەدەپەش سەرکەوت

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2017.04.16

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌



بە دەنگەوەهاتنی زیاتر بۆ بانگەشەی هەدەپە  بەبەراورد بە دوایین هەڵبژاردن و تاقیکردەنەوەی رای گشتی، هەدەپە لایەنگرەکانی زیاتر رووی لەهەڵکشان کردوە. ئەمجارە بەبێ هاوسەرۆکەکانی و بەبێ زۆرینەی سەرۆک شارەوانیەکانی   دەنگی نەخێر نزیک بوە لە نیوە. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە. چونکە راپرسی بۆ گۆڕینی دەستور کە یاسای بنچینەییە پێویستی بە زۆرینەیەکی بەرچاو یان باڵایە.  لەسەدا پەنجاو یەک سەرکەوتنە راستەقینەکە نییە، بێگومان تواناکانی دەوڵەت بۆ ئەم پرسە بەکارهێنراوە وەک چۆن پۆلیس و زیندانیکردن بەکارهاتووە..
پیرۆزبایی لەهەدەپ لە دەمیرتاش  و فیگەن دەکەم، لەگەلی کوردو گەلانی ئازادیخواز دەکەم لە تورکیا.. 
 بەتایبەتی خەڵکی باکوری کوردستان بەسەر کەلاوەو وێرانەبووی شارەکانیدا بەنەخێر بونیادی پەیامێکی نوێی دایە سیاسەتە وێرانکاریەکانی حکومەت. 
ئاماژەکان ئەو راستیە دەردەخەن گۆڕانکاری لە تورکیادا درەنگ یا زوو هەر روو دەدەن بە قازانجی گەلانی بن دەست و لەبەرژەوەندی ئازادیخوازان.  ئەزموونی ئەو کەس و لایەنانەی بۆ مانەوە لەدەسەڵات دەستیان بۆ گۆڕینی دەستوور بردوە ئاکام دەستور نەبوەتە فریادڕەس بۆیان.. ئەنجامەکان بە ئاسانی دەستی ئاکپارتی ناکاتەوە بەسانایی گۆڕانکاریەکان بە ویستی خۆی بکات لەبەر ئەوە باشترە لەم رۆوە ئەکەپە بگەڕێتەوە بۆ  سەرمێزی گفتوگۆی ئاشتیانەو لەگەڵ هەدەپ و ئەوانی تر گرفتە ئەزەلیەکان بەرەو چارەسەر ببەن. 
 سەنتراڵیزم ئەزمونێکی تاقیکراوەی سەرنەکەوتووە لە سیستەمی حوکمڕانی مێژووی تورکیادا
سەقامگیری تورکیا پەیوەستە بە رێکەوتن لەگەڵ هەدەپ و کورد لەتورکیا ئەنجامەکانی راپرسی دەستوور ئەو راستیەی بەخەتی قەڵەو بە هەمووان سەلماندەوە.   
لە سبەینێوە گەڕان بەدوای  دۆزینەوەی کەناڵەکانی دانوستان لەلایەن ئەکپارتیەوە لەگەڵ هەدەپ و کورد  تورکیا لە وێرانەی زیاتر رادەگرێت.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ