رۆشنبیر و ده‌سه‌لاَت

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2017.04.24

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌


( 1- 2)
 
هه‌موو ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی ناو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ، توێژێكی گرنگن له‌ گێڵگه‌ی رۆشنبیری كۆمه‌ڵدا  به‌لاَم ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ هه‌موویان وه‌زیفه‌ی رۆشنبیر بگێرن ، ئه‌و كاته‌ی ئه‌كته‌رێك له‌ ناو كایه‌كانی كۆمه‌ڵ بتوانی داهێنانێك دروست بكات له‌ رووی سیاسی یان كۆمه‌لاَیه‌تی یا فه‌رهه‌نگی یا ئابووری و ئه‌و داهێنانه‌ بتوانێ گۆرانێك دروست ، ئه‌و كاته‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو بازنه‌ی رۆشنبیر.
له‌ ئه‌نجامی كاركردنم له‌سه‌ر پرسی رۆشنبیران له‌ گۆرانكارییه‌ سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌لاَت و رۆشنبیر له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌ كه‌ ده‌سه‌لاَتی سیاسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆشنبیر  و ئه‌كته‌ری رۆشنبیری به‌ جۆرێك دیاریكردووه‌ ، ده‌سه‌لاَت له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی ئه‌كته‌ری رۆشنبیری و رۆشنبیران و خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌یان مامڵه‌ كردووه‌ ، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ رۆشنبیرییانه‌ی كه‌ دژی ده‌سه‌لاَتن مامڵه‌ی ده‌سه‌لاَت جیاواز بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتن .
په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ندێ جار  له‌ ئاستی پاشكۆبوونه‌  ، یان تێكه‌ڵ به‌ ناوزڕاندن و په‌لاماردانه‌ ، یان نه‌ ئه‌وان كاریان به‌ پرۆژه‌ی سیاسیه‌ و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ ده‌سه‌لاَتیش كاریا  به‌وانه‌وه‌  هه‌یه‌ .  
ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌لاَتن  نه‌ هه‌ڵویستیان و گووتارو ره‌خنه‌ وپێشنیارییه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت ده‌سه‌لاَت ده‌رگای گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان داخستووه‌ ، له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر  گوێشیان بۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ چاودێرێك به‌سه‌رییانه‌وه‌  نه‌وه‌ك و بیروبۆچوونه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیان هه‌ڕه‌شه‌ بێت. 
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتن  و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌دا ده‌بینه‌وه‌ ئه‌وان ده‌بنه‌ زمانحاڵ و پارێزه‌ری ئه‌و حزبه‌ ده‌سه‌لاَتیش كاتێك گوێ بۆ ئه‌كته‌ری رۆشنبیری كه‌ لایه‌نگیری حزبه‌كان و ده‌سه‌لاَت ڕاده‌گرێت له‌ پێناو پاراستنی ده‌سه‌لاَته‌كانیان و مانه‌وه‌یان له‌ حوكم كردن .  
پێم وایه‌ ئه‌م دوو جۆره‌ ئه‌كته‌ره‌  ناوكه‌ونه‌ ناو بازنه‌ی ڕۆشنبیر ، لێره‌ ئه‌كته‌ری رۆشنبیریم به‌كارهێناوه‌ ، چونكه‌ ئه‌كته‌ری رۆشنبیری جیاوازه‌ له‌ رۆشنبیر ، (هه‌موو ئه‌كته‌رێكی ڕۆشنبیری  مه‌رج نیه‌ رۆشنبیر بێت ، به‌ڵكو ئه‌وان توێژێكن له‌ گێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌دا ) هه‌ریه‌كێكیان به‌ جۆری  ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی به‌شداری ده‌سه‌لاَت ده‌كه‌ن كاتێك كه‌ ده‌گاته‌  ئاستی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی  نێوان  ئیلتزامی سیاسیان و  ئیلتزامی كۆمه‌لاَیه‌تی و مرۆڤایه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵ بپارێزن ئه‌وكات له‌ ناو بازنه‌ی" رۆشنبیر" دایه‌. چونكه‌ ئه‌ركی رۆشنبیر ره‌خنه‌ گرتنه‌ له‌ واقیعی دواكه‌وتوو  ئه‌و واقیعه‌ی كه‌ سه‌روه‌ری مرۆڤ ناپارێزیت و مافی پێشیل ده‌كات.
هه‌ندێ له‌و كه‌سایه‌تیه‌ رۆشنبیرییانه‌ی  كه‌ گێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان بوون پێیان وابوو " ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حزبی  كوردی رۆشنبیری ناوێ ، به‌ڵكو كه‌سێكی  ده‌وێت پروپاگه‌نده‌ی  بۆ بكات  ، كادیریكی  ئیعلامی ده‌وێت  ده‌زگاكانی  راگه‌یاندن  میدیاكانی بۆ به‌رێوه‌ببات به‌و شێوه‌ی كه‌ حزب ده‌یه‌وێت ، رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی  و ره‌خنه‌گری  ناوێت ، به‌ڵكو كۆیگرێكی پروپاگه‌نده‌كاری ده‌وێت"
پێم وایه‌ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ پێیان ده‌ڵین رۆشنبیر له‌ نێو  دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌لاَت و حیزب كار ده‌كه‌ن بوونه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ری حیزبی ، ده‌سه‌لاَتی سیاسی  له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری له‌و جۆره‌ ئه‌كته‌رانه‌  به‌ناوی رۆشنبیر بۆ خۆی دروست كردووه‌.
لێره‌دا  گرنگه‌ ده‌سه‌لاَتی سیاسی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروڕا جیاجیاكان بێت و هه‌ر رۆشنبیرێك یان ئه‌كته‌رێكی رۆشنبیری به‌ ده‌ر له‌ ئایدیۆلۆجیا سیاسی یاخو پێگه‌ی سیاسی  یان سه‌ربه‌خۆ گوێ بۆ بگردرێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتی گوێ له‌ هه‌موو ئه‌و مه‌عریفانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ عقلاَنین و پرۆژه‌ی عه‌قلاَنین  بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رۆشنبیرانیش له‌پشت عه‌قڵیه‌تی سیاسیه‌وه‌ بێت   بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێواز و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ دا هه‌بێت.
 
 
 
 
 
په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌لاَت له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆخێك بۆ دۆخێكه‌وه‌ ده‌گۆردرێت ،  له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس  رۆشنبیران له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ خه‌باتیان دژی رژێمی به‌عس ده‌كرد له‌ پێناو ئازادكردنی  خه‌ڵكی كوردستان  له‌ ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عس  ، به‌لاَم دوای  ئازاد كردن هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌  به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكال ده‌گۆردرێت ،  په‌یوه‌ندییه‌كان كاتیگۆر ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی هه‌ڵویستی رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیری ، ئه‌و رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیرییانه‌ی كه‌ ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌لاَت ده‌گرن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گرژ ده‌بێت.
ئه‌وان پێیان وایه‌ كه‌ عه‌قڵیه‌تی سیاسی كۆن  ناتوانێت حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی به‌رێوه‌ببات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدا كه‌ ڕۆڵی پلاندانان و جێبه‌جێكردن  ده‌بینن و كه‌متر بڕوایان به‌ شاره‌زایی و پسپۆری هه‌یه‌، بۆیه‌ پاشماوه‌كانی عه‌قڵیه‌تی شۆرشگێری و مه‌یلی تاكڕه‌وانه‌ و گه‌نده‌ڵی و مۆدیلی بالاَ ده‌ستی حزبی له‌بواری به‌رێوه‌بردن و دانانی كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و میزاجی شخێی و خزمایه‌تی به‌ربه‌ستن ده‌بێت له‌به‌رده‌م  گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا .
له‌ روانگه‌ی  زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه‌ به‌شێك بوون له‌ كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ، ئه‌و رخنه‌نانه‌ن كه‌ ئه‌مرۆ له‌ ده‌سه‌لاَتیان ده‌گرت  بریتی بوون له‌ :
• -ئه‌و جۆره‌ ده‌سه‌لاَته‌ نیه‌ گوێ بۆ هه‌موو رۆشنبیرێك یان ئه‌كته‌ری رۆشنبیر به‌ جیاوازی بیر وڕای سیاسیان یان بێلانه‌ییان رابگرێت ، ئه‌گه‌ر گوێش ڕابگرێت بۆ ئه‌وانه‌ ده‌گرێت كه‌ لایه‌نگیری ده‌سه‌لاَتن ، یان گوێ له‌ رۆشنبیران یان ئه‌كته‌ری رۆشنبیری ده‌گرێت  نه‌ك له‌ پێناو په‌یامی عه‌قلاَنی و كاركردن به‌ بیروڕاكانیان به‌ڵكو بۆ چاودێركردنیان نه‌وه‌ك مه‌ترسی بێت بۆ  سه‌ر هێزی ده‌سه‌لاَت.
• مانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی كۆنه‌ له‌ به‌رێوه‌بردن و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی به‌ تایبه‌تی له‌ به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می سیاسی و نه‌بوونی پسپۆری لێهاتووی له‌ بوونیاد و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و دابه‌ش نه‌كردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و شاره‌زای  ئه‌مه‌شیان بۆ كه‌می هوشیاری سیاسی گه‌رانده‌وه‌
• ده‌سه‌لاَت  ئه‌و معریفه‌ی ده‌وێت كه‌ بتوانێ  پروپاگه‌نده‌ی بۆ بكات
• پێویستی بوون به‌ ” هێز ” له‌ جیاتی  عه‌قڵ
• رۆشنبیران  له‌و بروایه‌ن كه‌ ده‌سه‌لاَت له‌ هه‌رێمی كوردستان رێچكه‌ی دامه‌زراوه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆیه‌ پرۆژه‌ و عه‌قڵی رۆشنبیر له‌ پشت حكومه‌ت و كاری به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌لاَته‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵكو له‌سه‌ر میزاجی شخێیه‌ و حزبی به‌رێوه‌ ده‌چێت
• دیدی حزب  بۆ رۆشنبیر وه‌كو ئامرازێك بۆ پروپاگه‌نده‌ و دابه‌شبوونی رۆشنبیران به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزیسیۆن و به‌كارهێنانی رۆشنبیران  له‌ ململانێ سیاسیه‌كان.
• هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیسته‌مێكی یه‌كسانخوازه‌ كه‌ تێدا هه‌موو هاولاَتیان له‌ ماف و ئه‌ركدا یه‌كسانبن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ بواری به‌رێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و  نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌ به‌رێوه‌بردن .
 
هه‌ر بۆیه‌ش وه‌كو له‌ بۆچوونی به‌شێك له‌وانه‌ی كه‌ له‌ كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ماندا  بوون ، بۆمان روونبووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار  له‌ پشت دروستبوونی ئه‌و بۆشاییانه‌ن كه‌ له‌ نێوان رۆشنبیران و ده‌سه‌لاَت دایه‌ ، گه‌یشتین ئه‌و كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان  ، ئه‌و بۆشاییه‌ له‌ نێوان رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن زیاتر فراوانتر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی رۆشنبیرانی  له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتن  ، پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر گفتوگۆی كراوه‌و دیموكراسیانه‌ له‌ نێوان رۆشنبیران به‌گشتی و ده‌سه‌لاَتی سیاسی به‌تایبه‌تی هه‌بێ ئه‌وا  چوارچێوه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ كه‌متر  ده‌بێته‌وه‌ .
په‌یوه‌ندیی نیوان رۆشنبیر و ده‌سه‌لات له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاته‌ ته‌ندروست ده‌بێت كه‌ دیالۆكی راستگۆییانه‌  له‌ نێوان رۆشنبیران به‌ جیاوازی بیروڕایان و هه‌ڵویستیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَت و حزبه‌ سیاسیه‌كان دا هه‌بێت.
بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست دروست بێت  گرنگه‌  رۆشنبیران به‌شداری له‌ بڕیاره‌ سیاسیه‌كاندا بكه‌ن و ده‌سه‌لاَتیش به‌ جیاوازی بیرو رایان له‌ خۆیان نزیك بكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ عقلاَنی كردنی سیاسه‌تی مه‌ده‌نیانه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لاَت ، له‌ هه‌مانكاتدا رۆشنبیرانیش ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێرن.
 
له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بۆشایی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌لاَت له‌وه‌وه‌ هاتووه‌
1- تێوه‌گلاندنی سیاسه‌ت  له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ حوكمی كلیبتۆكراتی واتا "چه‌ته‌سالاری" و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی  شه‌فافیه‌ت له‌ كاروباری ئیدارییدا .
2- مۆنۆپۆڵكردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌كی سیاسی یه‌كجار بچوك كه‌ هه‌موو سیفه‌تێكی دیموكراسیانه‌ی له‌ سیاسه‌ت سه‌ندۆته‌وه‌ .
3- رۆشنبیران ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌نجام ناده‌ن و ده‌چنه‌ شه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه‌ و ره‌خنه‌ به‌جێدێڵن و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێك ره‌فتار ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ وا ده‌كات رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ  بێلایه‌نی خۆیان له‌ ده‌ست بده‌ن ، ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێكی هه‌قیقی بێت  له‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی دوور ناكه‌وێته‌وه‌ و ناچێته‌ شه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ زیاتر له‌ ئه‌كته‌ری رۆشنبیریه‌وه‌ نزیكن نه‌ك رۆشنبیر .
4- ناڕه‌زایی بوونی رۆشنبیران له‌ مۆدیلی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی كه‌ هه‌یه‌  له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌كان و  ره‌خنه‌ی توندیان له‌ نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌لاَتداران ، به‌شێ له‌ رۆشنبیران  به‌ تایبه‌تی بێ لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ  ده‌سه‌لاَتدا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو وه‌كو  دوو ڕیانیان لێ هاتووه‌ ئه‌وان ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ده‌سه‌لاَتدا ده‌گرن و ده‌سه‌لاَتیش له‌ڕیێ   هه‌وڵی ناو زه‌راندن و په‌نابردنه‌ به‌ر دادگا به‌رپه‌رچی به‌شێ  له‌و هێرشانه‌ ده‌دنه‌وه‌ .
5- لاوازی پێكه‌وه‌ ژیانی دیموكراتیانه‌ ، واتا لاوازی كولتوری دیموكراتیانه‌ و شێوازی گفتوگۆی نێوانیان  له‌ روو به‌رووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان .


دكتۆرا له‌ فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سۆربۆن _ پاریسی یه‌ك


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ