
ڕاپۆرتی تایبه‌ت ـ ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك.
له‌ئێستادا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له زڕگوێز له دۆخێكی قورس و نه‌خوازراودان، چونكه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕێكخستنه نهێنییهكانیانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند، كاتێك ئیتڵاعات توانیویه‌تی ناوی زیاتر له 500 ئه‌ندامیان كه‌شف بكات، به‌وه‌ش حزبه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو دۆخێكی قورسه‌وه، كه نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و متمانه‌ی ناو سهركردایهتیشى به یه‌كتر ته‌واو له‌ق كردووه.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئیتڵاعات
به‌پێی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی (ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتڵاعات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێران له ئۆپراسیۆنێكی پێشوه‌خته‌ی پلان بۆ داڕێژراودا كه ڕاسته‌وخۆ له تارانه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كرماشان تا سنه و ورمی و قه‌زاو ناوچه‌كانیانن هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ر به ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه بوون و ناوه‌كانیان كه‌شف بووه.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، كه زیاتر له 500 كه‌س ناوی هاتووه بۆ ده‌ستگیركردن، ئیتڵاعات ده‌وروبه‌ری 250 كه‌سیانی ده‌ستگیركردووه، ئه‌وانی تريش یان توانیویانه ئێران جێبهێڵن یان تائێستا له ناو ئێران خۆیان حه‌شارداوه تا نه‌كه‌ونه ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
هه‌ڵهاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران
(ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) زانیویه‌تی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ڕێكخستنانه‌ی كه كه‌شف بوون و ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران نه‌كه‌وتوون، توانیویانه به قاچاغ هه‌ڵبێن به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه، هه‌ندێكیشان نه‌ماونه‌ته‌وه و هه‌رێمیان به‌ره‌و ئه‌وروپا جێهێشتووه.
ئه‌و ڕێكخستنه كهشفبووانهی كۆمه‌ڵه، كه نه‌توانراوه ده‌ستگیر بكرێن و تائێستا خۆیان شاردووه‌ته‌وه له ناو ئێران‌دا، یان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵهاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
ده‌زگای ئیتڵاعات هه‌ستاوه به ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ژماره یه‌كیان، واته باوك له بری كوڕ یان به عه‌كسه‌وه، یان برا له بری برا و ژن له بری مێرد و به‌وشێوه‌یه.. مه‌رجی ئازادكردنی هه‌ر یهكێكیانی به‌ستوه‌ته‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بۆ ئێران كه ئه‌می له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه و خۆتهسلیمكردنى.
چۆن ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه كه‌شف بوون..؟
(ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) زانیویه‌تی، ئێستا له ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌داوی كه‌شفبوونی ڕێكخستنه‌كانیان له ئێران، یه‌كه‌میان پێیوایه ئیتڵاعات توانیویه‌تی له ئاستی هه‌ره باڵادا له ناو كۆمه‌ڵه سیخوڕ بچێنێ تا ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگات به مه‌له‌فه نهێنییه‌كانی حزبه‌كه، له نێوشیاندا دۆسیه‌ی ڕێكخستنه نهێنییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌وشێوه‌یه كه‌شف بوون، واته ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێت: فایلی ڕێكخستنه‌كانیان له سه‌ركردایه‌تییه‌وه نێردراوه بۆ ئیتڵاعات له ئێران.
هه‌رچی بۆچوونی دووه‌مه پێیوایه، كه ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران بۆ ئه‌م كاره پرۆگرامی ئه‌لیكترۆنی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌واڵگریی به‌كارهێناوه، به‌جۆرێك توانیویه‌تی سیستمی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه خه‌رق بكات و بچێته ناو كۆمپیتهرهكانی كۆمه‌ڵه‌وه له سه‌ركردایه‌تی و هاكیان بكات و هه‌موو مه‌له‌فه تایبه‌تی و نهێنییه‌كانیان بباته ده‌ره‌وه.
حزبی دیموكرات په‌شۆكاوه !
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی (ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك)، دوای ئه‌و زه‌ڕبه‌یه‌ی به‌ر كۆمه‌ڵه كه‌وتووه، له ئێستادا حیزبه‌كانی دیموكرات كه‌وتوونه‌ته خۆیان و مه‌ترسی جدییان هه‌یه ئیتڵاعات هه‌مان شتى به‌رامبه‌ر ئه‌وانيش كردبێت، یان ئه‌وه‌ی بتوانێ له داهاتوودا هه‌مان كار بكات و ڕێكخستنه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ر شاڵاوی گرتن ببنه‌وه، بۆیه ده‌ستیانكردووه به گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی ورد و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و كۆمپیوته‌ریی و ئه‌لیكترۆنی نێوان ڕایه‌ڵه جیاوازه‌كانی حزبه‌كه.
گرتنی مه‌فره‌زه پێشمه‌رگه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه له ورمێ
ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو، مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی سۆماوبرادۆست له ورمێ ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه و هه‌موویان ده‌ستگیر ده‌كرێن، رۆژی 27ی7 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به فه‌رمی ڕووداوه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنیان بدات، زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ڕووداوه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به خهرقكردنی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، واته پێشوه‌خت ئیخباری كراون بۆ ده‌زگا ئه‌مییه‌كان بۆیه به ئاسانی غافڵگیركران پێش ئه‌وه‌ی چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
پاش ده‌ركردنیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 1983 تائێستا كه نزیكه‌ی 40 ساڵه، حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیان ته‌واو سنوردار بووه، به تیرۆركردنی قاسملوش له هاوینی 1989 و چۆڵكردنی قه‌ندیل له لایه‌ن دیموكراته‌وه له ساڵی 1996، ئیتر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد له ئێران به ته‌واوی لاواز و چووه دۆخی سڕبوونه‌وه.
ئێستا، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گیرێ له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانیشتوون و هه‌ر یه‌كێكیان بوونه‌ته چه‌ندین حزب و په‌رته‌وازه‌بوون، له‌كاتێكدا پێویست بوو به‌ره‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكه‌ن تاوه‌كو ته‌وقی چه‌قبه‌ستوویی سه‌ریان بشكێنن و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه تازه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه‌دا له دۆخی ئاماده‌باشیدابن.