
عهبدولموحسین سهعدون 1879-1929 کە چوار جار سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە لە ساڵانی 1922 تا 1929، سەرباری ئەوەی ئەفسەرێکی پلەبەرزی سەردەمی عوسمانییەکانە.
ڕۆژی یانزەی مانگی 11 ساڵی 1929 لە پەڕلەمانی عێراق بە سیفەتی سەرۆک وەزیران موحاسەبە کرا.
پەرلەمانتارە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ناو پەڕلەمان لەوانە محەمەد زەکی و جەعفەر ئەبو تمن و ڕەشید عالی گەیلانی ڕەخنەی توندیان لێگرت، لەسەر ڕێکەوتنامەکانی نێوان عێراق و ئینگلیز، تۆمەتباریان کرد بەوەی کە خاتری ئینگلیز ئەگرێت.
سەعدون سەرباری داکۆکی لەخۆکردن و وەڵامدانەوەی توند، کە تێیدا وتی سەربەخۆیى عێراق هەنگاوی عەمەلی و وردە وردەی ئەوێت و بە قسەی زل نابێت، بەڵام دوای دانیشتنەکە توشی خەمۆکی و ئازاری ویژدان بوو، بە تایبەت کە حیزبەکەی خۆشی حیزبی تەقەدوم پیشتیوانی ئاشکرایان نەکرد.
دوو ڕۆژ دوای دانیشتنەکەی پەرلەمان، لە ئۆفیسەکەی خۆی بە بەرچاوی ژنەکەیەوە بە دەمانچە خۆی کوشت و نامەیەکی به زمانی توركی لە دوای خۆی بۆ کوڕە گەورەکەی جێهێشت.
لە نامەکەدا بە کوڕەی دەڵێت هەرچی لە دەستم هاتبێت بۆ چاکەی وڵات کردومە، دوای من ئاگات لە خوشک و براکانت و عێراق بێت.
ئەمڕۆ گوێڕایەڵی بۆ ئێران و تورکیا و ئەمەریکا و ئینگلیز لەبری تۆمەت بوە بەپـۆز.
تێبینی: شەقامی بەناوبانگی سەعدون لەبەغدا بەناوی ئەمەوەیە و تائێستا پەیکەریشی لەوێ هەیە.