بارام سوبحى
چل و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، سه‌دام حسێن كه جێگری سه‌رۆك كۆمار بوو، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆماری به‌م جۆره له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و خۆی چووه شوێنه‌كه‌ی:
* رۆژی دووشه‌ممه (16/ته‌مموز/1979) نزیكه‌ی كاتژمێر ده‌ی به‌یانی. له ماڵی خه‌یروڵا تڵفاح، هه‌ریه‌كه له به‌كر و هه‌یسه‌می كوڕی، سه‌دام حسێن، عه‌دنان خه‌یروڵا و خه‌یروڵا تڵفاح كۆبونه‌وه. به‌كر و كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوه‌تی تڵفاح بۆ تاوتوێكردنی باسێكی گرنگ هاتبوون: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كر له هه‌موو پۆسته‌كانی و دانانی سه‌دام له شوێنی. به‌كر تانه‌ی له‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه دا، به پێشنیاره‌كه‌ی سه‌دام و عه‌دنانی خاڵۆزای سه‌دام رازی نه‌بوو.
دۆخه‌كه گرژی تێكه‌وت، هه‌یسه‌م ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێنا و فیشه‌كێكی ته‌قاند و به‌ر ده‌ستی عه‌دنان كه‌وت و به سوكی بریندار بوو. تڵفاح هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یدا. به‌كر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه. به‌ڵام سه‌دام تێیگه‌یاند كه سوپا و موخابه‌رات و گاردی كۆماری و هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان له لایه‌نگران و هاوكارانی به‌كر پاك كراونه‌ته‌وه. بۆیه به‌كر به داواكه قایل بوو. كاتژمێر هه‌شتی ئێواره له وتارێكدا كه رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا په‌خشی كرد، به‌كر وتاری ماڵئاوایی خوێنده‌وه.
بۆ تاوتوێكردنی "ئاره‌زوی" ده‌ستبه‌رداربوونی به‌كر له پۆسته‌كه‌ی بۆ سه‌دام، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی (قیاده‌ی قوتری)و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش كۆبونه‌وه. هیچ كام له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نه‌یانده‌زانی سه‌رله‌به‌یانی چی روویداوه. بۆیه هه‌ندێكیان كه‌وتنه داكۆكیكردن له به‌كر.
سه‌دام له‌وكاته‌دا تێبینیه‌كانی خۆی له باره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌وه ده‌نووسی كه به په‌رۆش بوون بۆ مانه‌وه‌ی به‌كر و بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له: عه‌دنان حه‌مدانی، غانم عه‌بدولجه‌لیل، محه‌مه‌د مه‌حجوب، محه‌مه‌د عایش.
له رۆژی (22/ته‌مموز/1979) سه‌دام داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی حیزبی كرد. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌دام پلانگێڕییه‌كی له دژی رژێمه‌كه‌ی ئاشكرا كرد. محی عه‌بدولحسێن مه‌شهه‌دی وه‌كو یه‌كێك له پلانگێڕه‌كان وتی من و هه‌ریه‌كه له حه‌مدانی و جه‌لیل (شیعه) و مه‌حجوب و عایش (سوننه) پلانی كوده‌تایه‌كمان داڕشتووه. رۆژی (7/ئاب/1979) به بڕیاری دادگای تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش، هه‌ریه‌كه له مه‌شهه‌دی و ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ی دیكه له‌سێداره‌دران.
سه‌رچاوه: جه‌واد هاشم (وه‌زیری پلاندانان): یاده‌وه‌رییه‌كانی وه‌زیرێكی عێراقی، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای مه‌دا.