چی ڕووده‌دات له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌ ؟

پرۆژەی هەرێمی سنجار.. کۆتایی هەرێمی کوردستان

شوان جاف 2021.07.17 02:50 PM
3251 جار خوێندراوەتەوە

شوان جاف

به‌كالۆریۆس و دبلۆم له‌ جوگرافیا
بەرێوەبەری ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە
وتەبێژی تۆڕبەندی ئیکۆپۆتامیای نێودەوڵەتی بۆ داکۆکی لە حەوزی ڕووباری دیجلە

هەرێمی سنجار پرۆژەیەکی سیاسی هەرێمیە بۆ ڕێکخستنەوەی تواناکانی سونە لە عێراقدا تەرح کراوە، یەک پرۆژەی دوو جەمسەری دژ بەیەکە :
هەرێمی سنجاری یەکەم ( هەرێمی سنجاری تورکی):
جەمسەری یەکەم (تورکیا ، قه‌تەر ، رووسیا) پشگیری دەکەن و بریتیە لە دروست کردنی هەرێمی سنجار کە پێکدێت لە پارێزگاکانی ( موسڵ ، دهۆک ، هەولێر ، سه‌ڵاحه‌دین ، کەرکوک) مەبەست لەم پرۆژەیە :
١- هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
٢- گەمارۆدانی پەکەکە و بەرتەسک کردنەوەی سنووری چالاکی گەرێلاکان.
٣- دابڕینی (قەندیل ، هەرێم ، ڕۆژئاوا) لە یەک و قەتیس کردنی ڕۆژئاوای کوردستان.
٤- هەڵوەشاندنەوەی دەستوری عێراقی کە بەشێکی زۆری مافی هەرێمەکانی تیادا دیاری کراوە، بەتایبەت مافی کەمایەتیەکان و نەتەوەی کورد.
٥- دەست گرتن بەسەر چاڵە نەوتیەکانی ( موسل ، هەولێر ، دهۆک ، کەرکوک) کە ڕێژەی ٣٩٪ کۆی نەوتی عێراقە.
٦- تێک شکاندنی هیلالی شیعە و کۆنترۆڵ کردنی پردی پەیوەندیەکانی نێوان (سوپای پاسداران و سوریا و حزب اللەی لوبنانی).

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه‌ تێكشكاندنی هیلالی شیعییه‌


٧- ڕێگەگرتن لە هەناردە کردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەدەری ( ئوردن - عه‌قەبە) تا لولەگەلی جیهان بەردەوام بێت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.
٨- زیندوکردنەوەی تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی ماف و دەسەڵاتەکانیان لە هەرێمی سنجار.
٩- دەست بەسەراگرتنی بەنداوی موسل کە بڕی ٨ ملیار / م٣ ئاوی تیادایە و بە شادەماری ئێستای ئاوی ڕووباری دیجلە دادەنرێت.

هەرێمی سنجاری دووەم ( هەرێمی سنجاری شامی نوێ - هاوپەیمانی عه‌رەب - ئیسرائیل)
هەرێمی سنجاری دووەم پێکدێت لە وڵاتانی ( ئوردن ، سعودیە ، ئیمارات ، ئیسرائیل، میسر ، یۆنان، بە ئاگاداری ئەمریکا) سنوری جوگرافیای ئەم هەرێمە هەریەک لە پارێزگانی (موسڵ ، دهۆک ، هەولێر ، کەرکوک ، سه‌ڵاحدین ، انبار) دەگرێتە خۆی کە بە هەنگاوی پرۆژەی شامی نوێ هەژمار دەکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی سیاسەتی ئەو هاوپەیمانیە و دروست کردنی هاوپەیمانی سیاسی سەربازی نوێ و بەشداری سەربازیە بۆ پاراستنی هەرێمی سنجار لە ژێر ناوی ( هێزی هاوپەیمانی باشوری دەریای ناوەڕاست) ، ئەم هاوپەیمانیە بە چەکی هەر سێ وڵاتانی زلهێز پڕچەک کراون (ئەمریکا ، رووسیا ، چین) ، مەبەست لەم هاوپەیمانیە :
١- تێک شکاندنی هیلالی شیعە.
٢- بەرگرتن بە پەلهاویشتی تورکیا لە عێراق و سوریا.
٣- کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی عرەبی سونە لە چوارچێوەی ئەو هەرێمە.

هەرێمی سنجاری یەکەم و دووەم لە ڕواڵەت و جوگرافیای سیاسیدا یەک دەگرنەوە بەڵام لە ستراتیج و جیۆپۆلەتیکدا دوو جەمسەری جیاوازی سیاسی دەیانەوێ نەخشی سیاسەتی ناوچەکە بکەنەوە

٤- دەست گرتن بەسەر نەوتی پارێزگاکانی ( موسل، دهۆک، هەولێر ، کەرکوک) کە ٣٩٪ کۆی نەوتی عێراق پێک دەهێنێت.
٥-  ڕێگەگرنتن لە چوونی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا و بەندەری جیهان ، و گۆڕینی ئاڕاستەی بۆری گواستنەوەی نەوتی ناوچەکە بۆ ( ئوردن ، عه‌قه‌بە ، ئیسرائیل).
٦- دەست گرتن بەسەر بەنداوی موسڵ و دروست کردنی فشار بە ڕووباری دیجلە لە عێراقی شیعە.
٧-  دروست کردنی ناوچەی ئارام بۆ پەکەکە لە سنوری (دهۆک ، سنجار) بە مەبەستی فشار خستنەسەر تورکیا.
٨- ڕێگەدان بە خۆیان تا ( هێزی هاوپەیمانی باشوری دەریای ناوەڕاست). 
٩- لە قۆناغی دووەمدا ئەم هەرێمە کوردستانی ڕۆژئاوا لە خۆ دەگرێت تا شاری ئەسکەندەرونە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست ، پاشان لەوێوە هەڵدەکشێ تا قوبرس و پێکردنی ئەو هاوپەیمانی یۆنان ، بە مەبەستی سنوردار کردنی (تورکیا ، ڕووسیا) دەست نەگەشتنیان بە لیبیا و غه‌زە و وڵاتانی دیکەی دەریای ناوەڕاست. 

پێشوازیی شای ئوردن له‌ نێچچیرڤان بارزانی


هەر بۆ ئەم مەبەستە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پارتی دوو شاندی جوڵە پێکرد یەکەم بەرەو  ئیماراتی عه‌ره‌بی بە سەرکایەتی نێچیرەوان بارزانی و دووەم بۆ وڵاتانی ئەوروپا و  یۆنان بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانی ، ڕۆژی (٢٠٢١/٦/٢٣) نێچیرەوان بارزانی بۆ هەمان مەبەست سەردانی وڵاتی ئوردنی کردووە و لەلایەن مەلیک عبدللەی دووەم پێشوازی لێ کرا..
ئەوەی هەستی پێدەکرێت هەرێمی سنجاری یەکەم و دووەم لە ڕواڵەت و جوگرافیای سیاسیدا یەک دەگرنەوە بەڵام لە ستراتیج و جیۆپۆلەتیکدا دوو جەمسەری جیاوازی سیاسی دەیانەوێ نەخشی سیاسەتی ناوچەکە بکەنەوە، هەروەها هەردوو پرۆژەکە لەسەر بەشی زۆری خاکی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت ئەویش پارێزگاکانی ( دهۆک ، هەولێر ، کەرکوک ، موسڵە) کە ڕاستەوخۆ هەرێمی کوردستان بەرەو دوولەت بوونی سیاسی و جوگرافی و ئیداری دەبات، بە جۆرێک ئەم پرۆژە بۆ بەرژەوەندی عەرەبی سونەیە لەسەر جەستە و خاکی هەرێمی کوردستان 



دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ