ئەو ئەپانەی سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كات كامانه‌ن؟

پیگاسۆس.. سیخوڕیكردن به‌سه‌ر مۆبایله‌كانه‌وه‌

شوان جاف 2021.07.24 01:20 AM
1635 جار خوێندراوەتەوە

شوان جاف

به‌كالۆریۆس و دبلۆم له‌ جوگرافیا
بەرێوەبەری ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە
وتەبێژی تۆڕبەندی ئیکۆپۆتامیای نێودەوڵەتی بۆ داکۆکی لە حەوزی ڕووباری دیجلە

دەزگای هەواڵگریی مۆساد لە ڕێگەی کۆمپانیای  NSO Group گرووپ و لە ڕێگەی پرۆگرامی (پیکاسۆس) لە ٤٠ وڵات لە ڕێگەی (٦٠) کەسی بەکرێگیراوەوە، ئەم پرۆگرامەی کارا کردووە لەسەر (٥٠) هەزار ژمارەی ته‌لفۆنی کە لە ڕێگەی تۆڕە سیخوڕییەکانی مۆساد دیاریکراون، بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر جموجوڵی کەسایەتییە (حکومی و هەواڵگریی، ڕاگەیاندنکار، کادیری ڕێکخراوەی، بازرگان و کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنان بەتایبەت کۆمپانیای چەک، کەسایەتی ئاینی، مامۆستایانی زانکۆ بەتایبەت پسپۆرانی بواری چەکی ناوەکی) بەشێک لەو وڵاتانەش ( مغریب، جزائیر، میسر، عێراق - هەرێمی کوردستان، ئیمارات، افغانستان، ئێران، تورکیا، سودان، یەمەن، پاکستان، لوبنان، سوریا، لیبیا) مەبەست لەم کردارەش سیخوڕیکردنە بەسەر گروپە تیرۆرییەکان و کەسانی تاوانباری هەڵهاتوو لە دەست یاسا.
ئەم پرۆگرامە چالاک دەکرێت لەسەر سیستمی ته‌لفونی ( ئەندرۆید و ئایفۆن) کۆی زانیاریە بینرا و بیسترا و دکێۆمێنتارییەکان (نامە ، وێنە ، دەنگ) کۆنترۆڵ دەکات، وە لە ئامێری ئایفۆن لە ڕێگەی پرۆگرامی ISMG کارا دەبێت خودکارانە کە پرۆگرامێکی بنەڕەتی ئامێری ئایفۆنە وە ڕێکخراوی لێبوردنی جیهانی تاقیکردنەوەی لەسەر (٦٧)مۆبایل ئەنجام داوە کە پرۆگرامی (پیکاسۆس) سیخوڕی لەسەر کردوون دەرکەوتووە لە کۆی (٥٠٠) ژمارەی تلفۆن تەنها (١٥) ئامێری ئەندرۆید چاودێری کراوە و ئەوی دیکەی ئامێری ئایفۆن بووە، کە (٢٣) ئامێریان بە (زیرۆ کلیک) ئەو پرۆگرامەی لەسەر کارا بووە.

مۆساد لە ڕێگەی کۆمپانیای  NSO Group پرۆگرامی پیگاسۆسی خستووه‌ته‌ كار


کۆمپانیای (کاسپەر سکای) ڕوسی بۆ پاراستنی سیستمی زانیارییەکان ئەوەی خستۆتە ڕوو کە پرۆگرامی سیخوڕی (پیکاسۆس) بەبێ کلیک کردن کارا دەبێت لەسەر پرۆگرامی (ئەندرۆید و ئایفۆن) جۆکەر کراوە لەگەڵ پرۆگرامە بنەڕەتیەکانی ئەو دوو سیستمەی موبایل. 
شایانی باسە وڵاتی ئیسرائیل (٨٠٪) کۆی تۆڕەکانی پەیوەندی لە ژێر دەست دایە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ئەم بوارە کە خاوەنداری بۆ جووەکان دەگەڕێتەوە ، دەتوانێت (٢٠٪) زانیارییەکانی دیکە لە ڕێگەی مامەڵەی داراییەوە بەدەست بهێنێت. 
ئەم زانیاریانە لە ڕێگەی ناوەندی میدیای ( گاردیان) بڵاوکرایەوە بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە خۆپارێزی لەو تۆڕە سیخوڕیە ئەلیکترۆنیە کاتێک ئەم دامەزراوە زانیاری دەستکەوت کە بەسەر (١٦) ڕۆژنامەنوسیەوە سیخوڕی کراوە و زانیاری کەسی مۆبایلەکانیان براوە و دواتر فشاریان لێ کراوە تا کار بۆ مەرامی تایبەت بکەن لەو دامەزراوەیە.

ئەو ئەپانەی ١٠٠٪ ئەم پرۆگرامە سیخوڕيیان بە سەرەوە دەکات (تیلیگرامە، مسنجەر، واتس ئاپ، ڤایبەر، ئیمۆ، تانگۆ) کە سیکورتیان سفرە


شایانی باسە مێژووی سیخوڕیکردن بەسەر ئامێرە زیرەکەکانەوە لەگەڵ گەشەکردنیان پەرەی سەندووە ، وە کاتێک هەر ئامێرێکی زیرەک کۆنێکت دەبێت لە هێڵەکانی ئینتەرنێت توانای سیخوڕی کردن بەسەریەوە ٩٠٪ زیاتر دەبێت بە جۆرێک دەتوانێت زانیاریی لەسەر (شوێنی بەکارهێنەر، ژمارەی تلفۆن، کۆتا پەیوەندی، کۆتا وێنە و نوسین...هتد) دزە پێ بکات بۆ ناوەندی چاودێریی، لەگەڵ کاراکردنی (کامێرە و مایکی) ته‌فلۆنەکە بەبێ دەست لێدان لە ڕێگەی بەکارهێنەرەوە.

پرۆگرامی (بیکاسۆس) وا داتاکراوە بەبێ ئاگایی بەکارهێنەر چالاک دەبێت بە شێوەی فایلێکی شاراوە و قەبارەکەشی هێندە کەمە بە قەد قەبارەی یەک وێنە لە زاکیرەی موبایلدا شوێن دەگرێت و لەگەڵ هەڵکردنی ئامێرە زیرەکەکان خودکارانە چالاک دەبێت.

پرۆگرامی سیخوڕیی پیگاسۆس لەسەر ئەندرۆید و ئایفۆن جۆکەر کراوە


وە خراپترین ئەو ئەپانەی (١٠٠٪) ئەم پرۆگرامە سیخوڕیان بەسەرەوە دەکات ئاپی (تیلیگرامە ، مسنجەر ، واتس ئاپ ، ڤایبەر ، ئیمۆ ، تانگۆ) کە سیکورتیان سفرە.
کەسی ئاسایی ناتوانێ هەست بکات بەم پرۆگرامە سیخوڕیە لە ئامێری تلفۆنیدا، تەنها کەسانی پسپۆر دەتوانن کەشفی بکەن لە ڕێگەی داخڵ بوون بە پرۆگرامی بنەڕەتی ئامێرەکە و ووردبینی لە داتاکاندا.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کۆمپانیای فیسبووک داوای یاسایی تۆمارکرد لەسەر NSO Group بە تۆمەتی دزەکرن بۆ ناو هەژمارەکانی و چاودێری کردنی ئەکاونتی کەسانی مەبەستدار و دزە پێکردنی زانیاری ماسنجەر، ئەمە وایکرد کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندی دەنگ هەڵبڕن دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە. 
بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی پێشووی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ڕێگەی گروپە (سایبیریەکانەوە) توانی هەوڵگریی ئیسرائیلی گەشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز بەسەر پەیوەندیە جیهانیەکانەوە. 
هەرچەندە پارێزەری کۆمپانیای NSO Group  ئەوە ڕەد دەکاتەوە کە کۆمپانیاکەیان کارێکی وەهای ئەنجام دابێت و پێداگری کرد کە کۆمپانیای ناوبراو سەر بە هێزی بەرگری و سەربازی ئیسرائیلە و کار لەسەر ملفی (تیرۆر و تاوانباران) دەکات. 
لە ئێستادا وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە گفتوگۆیە لەگەڵ وڵاتێکدا هەتا ئەم پرۆگرامەی پێ بفرۆشێت، ئەمەش مەترسی یەکجار گەورە لەسەر ئاسایشی داتا و زانیاریە کەسی و دامەزراوە گشتی و تایبەتیەکان دروست دەکات لە ئایندەدا. 
چاودێرانی سیاسی ئەم کارە بە پێشێلکاری مافی تاکە کەس دادەنێن، دەڵێن کەسایەتی مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە هەروەها خاوەن کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم بابەتە بە مەترسی دەبینن بۆ سەر بازاڕی فرۆشتنیان. 
گروپی کۆمپانیاکانی NSO Group  سەر بە گروپی هاککەرانی (سایبیریە) کە ئەمانیش کار بۆ دامەزراوە هەواڵگریی و سەربازییەکانی وڵاتی ئیسرائیل دەکات و یەکێکن لە مەترسیدارترین تۆڕە سیخوڕیە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان، ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە چاودێری ئامێرەکانی پەیوەندیی (گروپە تیرۆرستییەکان و تاوانباران) کە لە لایەن هەوڵگریی مۆسادەوە کاریان لەسەر دەکرێت. 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ