به تێروانین له تایبه‌مه‌ندیه جیوستراتیژیهكان و فه‌رامۆشكردنى مه‌ترسیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، وایكرد جارێكى تر ئه‌و رێكخراوه به شێواز و میكانیزمى تر خۆى له رۆژئاواى سوریا نمایش بكاته‌وه و دیسان ببنه‌وه سه‌ردێرى مانشێت و هه‌واڵه جیهانیه‌كان.
له 23ى ئازارى 2019 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆتایى رێكخراوى داعشیان راگه‌یاند له ناوچه‌كانى باغۆز، كه دواین حه‌شارگه‌ى رێكخراوه‌كه بوو له دێرزور ــ سنورى سوریا و عێراق.
له‌و ساته‌وه داعش ناوچه‌ى بیابانى سوریاى كردۆته ناوه‌ندێكى سه‌ره‌كى بۆ خۆ دووباره سازدانه‌وه و رێكخستنه‌وه. ئێستاش هه‌وڵى پێكهێنانهوهى په‌یكه‌رى ئه‌منى و سه‌ربازى و فراوانبونى ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌داته‌وه.
هه‌رچه‌نده داعش له رۆئاواى كوردستان پێگه‌یان نیه، به‌ڵام حه‌شارگه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى دێرزور و ره‌قه و حه‌سه‌كه.
دیاره ئه‌م ناوچانه زه‌مینێكى له‌بارن بۆ مانه‌وه‌ى داعش. مه‌زنده ده‌كرێت چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكیان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه خودى ئه‌و ناوچانه‌ش خۆیان له‌ژێر فشارى خراپى ئابورى دان. كه‌چى داعش به به‌رده‌وامى له رێگه‌ى ترساندن و تۆقاندن و لێسه‌ندنى سه‌رانه له دانیشتوانه‌كه‌ى ئیداره‌ى خۆى ده‌دات. ئه‌ویش به‌دانانى بۆسه و هێرشه له ناكاوهكانى.
ئه‌مه جگه له هه‌بوونى جبه‌خانه‌یه‌كى زۆر و زه‌وه‌ندى داعش كه پاشماوه‌ى خۆیانه و له ساڵانى 2016 و 2017 له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و پنته جوگرافیایه بۆته فاكته‌رى هێزى رێكخراوه‌كه. سود له غیابى ئیراده‌ى سه‌ربازى راسته‌قینه ده‌بینین بۆ رووبهڕوبونهوهى رێكخراوه‌كه، كه خاڵیه له هێزێكى سه‌ربازى ناوخۆیى، یان هێزه‌كه سه‌رقاڵكراوه به به‌رنگاربونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى كه هه‌میشه هه‌وڵى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن له‌و رێگه‌وبانه سه‌ره‌كیانه‌ى ده‌چنه‌وه سه‌ر شاره‌كانى وه‌كو حه‌سه‌كه و دێرزور و دیمه‌شقیش، بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه كارى له پێشینه‌ى ئه‌وان نییه.
ئه‌و كرانه‌وه‌یه جوگرافیایه‌ى بیابانى سوریا تا ده‌گاته عێراق و له‌وێوه بۆ چیاى حه‌مرین و ناوچه‌ى مه‌خموریش، وایكردوه داعش به ئاسانى جوڵه بكات و پشتیوانى لۆجیستى له سوریا ده‌سته‌به‌ر بكات.
جگه له‌وه‌ش پێكهاته‌ى گروپه چه‌كداره‌كان له باكورى رۆژئاواى سوریاش وایكردوه سه‌ركرده‌كانى داعش به باشى ئیداره‌ى دۆخى ئێستایان بده‌ن. رونیشه زۆربه‌ى ئه‌و گروپه چه‌كدارانه خۆیان له ره‌حمى رێكخراوى قاعیده‌ن و هه‌ڵگرى هه‌مان ئایدیۆلۆژیا و بیرۆكه‌ن.
له‌م ساته‌دا رێكخراوى داعش په‌ره به هه‌ڵسانه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ئه‌منى خۆى ده‌دات و سه‌رجه‌م شانه نوستوهكانى له‌و ناوچانه‌دا كۆ ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌رێگه‌ى ئه‌و شانه نوستانهشى توانیویه‌تى كورزى كوشنده بوه‌شێنێت و ترس و تۆقاندنیش له نێو هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوبكاته‌وه‌و هه‌ره‌شه‌ى چونه ناو به‌ره‌ى هێزه‌كانى داعشیان لێ بكات.
داعش باش ده‌زانێت ئه‌و ناوچانه به‌هۆى كه‌مى دانیشتوان زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێ تا ئاسانتر جوڵه بكات و رووبه‌رێكى فراوانتریش بخاته ژێر خزمه‌تى خۆى. له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و كه‌مپ و زیندانیانه‌ى پڕن له ئه‌ندامان و خێزانى داعشه‌كان و له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتن، به‌تایبه‌تى كه‌مپى هۆڵ، كه زیاتر له (60.000) شه‌ست هه‌زار خێزانى له‌خۆى گرتوه و هه‌مویان داعشن به‌كاریان بهێنێ. ئه‌م كه‌مپه خۆى له‌خۆیدا چیرۆكى خۆى هه‌یه.
له‌وێ سیسته‌مێكى تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌ژێر ناوى حكومه‌تى (الحسبه) واته (الامر بالمعروف والنهی عن المنكر) له‌وێ حكومه‌تێكى ئیسلامى هه‌یه و به‌پێى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى هه‌ڵس و كه‌وت و سزا هه‌یه. له‌نێو ئه‌و شه‌ست هه‌زار كه‌سه (ژماره‌یه‌كى زۆرى مناڵ و مێردمنداڵ هه‌یه)، كه تائێستاش بێ ناسنامه‌ن. زۆربه‌یان نازانن باوكیان كێیه، چونكه زۆرێك له‌و ژنانه بۆ چه‌ندین جار هاوسه‌رگیریان كرده، یان كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه. زۆربه‌ى وڵاتانیش خۆیان به‌دوور گرتوه له‌و كێشه‌یه و خاوه‌نداریه‌تى ئه‌م به‌ندكراوانه ناكه‌ن و هیچ یارمه‌تیه‌كى مادى و مه‌عنه‌ویان پێشكه‌ش ناكات.
له‌ڕووى ئابورى و گوزه‌رانه‌وه له بارێكى یه‌كجار سه‌خت ژیان به‌رێ ده‌كه‌ن له‌م كه‌مپانه. ئه‌و منداڵانه به فیكرى داعشى توندڕه‌و گۆش ده‌كرێن و خودى رێكخراوه‌كه‌ش ئومێدى زۆرى له‌سه‌ر هه‌ڵچنیون بۆ دووباره زیندوكردنه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى له‌سه‌ر ئاستى ئیقلیمى و جیهانیش.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه داعش به چڕى كار ده‌كات له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى بونه‌ته قوربانى ململانێیه به‌رده‌وامه‌كان و راپێچى نێو ریزه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن. به‌مه‌ش هۆكارى قوڵایى ستراتیژى و دارایى و دروستكردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نگر و ئه‌ندام، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى به‌ندكراوانى كه‌مپى هۆل، هه‌مویان هۆكار گه‌لێكى زه‌قن بۆ بوژانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى داعش و دروستكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه راوكێ لاى گه‌لانى ئه‌و ناوچانه..