"ئێران دەیەوێت وای نیشانبدات لە شەڕی مان و نەماندایە"

بۆچى ئێران شەڕی دەوێت ؟

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر 2019.09.21 09:58 AM
186 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

توێژه‌ر له‌ (ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی)

هەڕەشەكانی ئێران بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێكی ناوچەی دژی ئەمەریكا زیادەڕەوی(مبالغە) زۆری تێدایە چونكە ئەگەر شەڕ دەست پیبكات لە كاتژمێرەكانی سەرەتایدا بەجۆرێك ئێران لاواز دەكرێت كە نەك ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ گروپە میلیشیا هاوپەیمانەكانیدا هەبێت.

بەڵكو سەركردەكانی ئێران لەنێوان خۆشیاندا دەبێت پەنا بۆ كۆتری نامەبەر ببەن چونكە هەموو دەزگا و ناوەندەكانی پەیوەندی و كۆنترۆڵكرن تێكدەشكێنرێت و توانای سەركردایەتی و بەڕێوبردنی شەڕیان نامێنێت و ئەوكات ناچار دەبن. شەڕی مافیای(حرب العصابات) بكەن.

عەلی خامنەیی و بەشێک لە فەرماندە و سەربازەکانی ئێران


هەرچەندە ئەمەریكا ڕایگەیاندووە شەڕ لەگەڵ ئێراندا ناكات، بەڵام ئێران دەیەوێت ئەمەریكا نوكە دەرزیەك و هێرشی سنوردار ئەنجامبدات بۆئەوەی واینیشانبدای لەشەڕی مان و نەماندایە و ئەو ناڕەزایەتی و دابەشبونەی لە ناوخۆی ئێراندا هەیە نەمێنێت و خەڵك لەدەوری عەلی خامەنەئی كۆببنەوە.

لەلایەكی تریشەوە هەرهێرشێكی سنوردار بۆسەر ئێران پێگەی ئێران لە وڵاتێكی هێرشكار و سەرچاوەی مەترسیەوە دەگۆڕێت بۆ وڵاتێك كە هێرشی كراوەتەسەر و كاریگەری سزا ئابوریەكان لاوازدەكات.

چەند سەربازێکی ئێران لەکاتی نمایشی سەربازیدا


ئەو هێرشانەی لەچەند مانگی ڕابردودا بۆسەر بۆری نەوتی سعودیە و كەشتیە نەوتیەكان و دواین جاریش هێرشەكەی سەر ئارامكۆ بۆ ئەوەیە ئەمەریكا هانبدات بۆ هێرشێكی سنوردار، بەڵام ئەمەریكا تا ئێستا ژیرانە مامەڵەی كردوە دەیەوێت سەرەتا قاچ و دەستی ئێران بشكێنێت، بەڵام ڕوون نیە ئارامگرتنی ئەمەریكا  تاكەی بەردەوام دەبێت.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ