له‌ ده‌ریای به‌لتیقه‌وه‌ تا كه‌نداوی فارسی

كورد لەسه‌ر هێڵه‌ گه‌رمه‌كانى جه‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتن

هونەر تۆفیق 2019.12.04 11:23 AM
485 جار خوێندراوەتەوە

بۆئەوەی شوێنێ خۆمان لە ناو جەنگەکەدا بدۆزینەوە، دەبێت لە تێگەیشتنی سیاسیماندا جیۆگرافیای سیاسی و جیۆگرافیای ستراتیژیی لە یەکتر جیا بکەینەوە.
جیۆپۆلەتیک لە تێگەیشتنی سیاسیی ئێمەدا هەرچەندە تازەیە، بەڵام لە بۆچوونە سیاسیەکانماندا گاریکەریی هەیە، بەڵام تێگەیشتنی سیاسیمان بۆ جیۆستراتیژ تا حەدی ناحاڵی بوون بە سیاسەتمانەوە دیارە.
دەرککردنی جیۆپۆلەتیکی لە کردە سیاسیەکاندا بە مانای خۆدیاریکردن لە مەڵبەندێکدا کە دەوڵەت و نیشتمانە، وەکو گەل، بەرژەوەندییەکانی دەپارێزین، بەڵام دەرککردنی جیۆستراتیژیی هەموو ئەو بەرژەوەندییە سەربازیی - ئابوریانەیە کە لە دەرەوەی نیشتمان - دەوڵەتەوە هۆکارن بۆ مانەوەمان.

زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆدا، لە بەرانبەر ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی لە چین و ئێراندا لە جیۆستراتیژیی جیهاندا سیاسەتەکانیان ئاڕاستە دەکەن وخەریکی ئیدارەدانی ناکۆکی و جەنگەکانن.

ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە هەمان ئەو هێڵی بەریەککەوتنەی تاکتۆنیکی روسی و ئەمریکی هێڵی گەرمی جەنگی جیهانی یەکەمیش بوو 

لە نێوان ئەو دوو جەمسەرەدا سنورەکانی بەریەک کەوتنیان دەبێتە ناوچەی گەرمی شەڕ و پێکدادان،  لە کوێدا ئەو دوو جەمسەرە لەیەک نزیک دەبنەوە و بەریەک دەکەون، ئەو شوێنە ( ڕووبەرە جیوگرافیە) وەک بەرکەوتنی دوو تێکتۆنیکسی پەڕەیی لە زەویدا چۆن زەمینە لەرزەی لێ دەکەوێتەوە و ناوچەیەک وێران دەکات، بە هەمان شێوە بەریەککەوتنی سەفائیحەکانی جەمسەری ڕوسی و ئەمریکی لە جیهاندا جەنگ و وێرانکاریی دروست دەکات.

نه‌خشه‌كه‌ هێڵی جه‌مسه‌ره‌كانی پێكدادان و جه‌نگ روون ده‌كاته‌وه‌


دیدی جیۆستراتیژیی هەریەکێکیان ئەوەیە زۆرترین دەستەڵاتی بەسەر ڕووبەری دەریا و گەروەکاندا هەبێت، هێڵی نێوانیان لە دەریای بەلتیکەوە لەباکووری زەمینەوە خواردەبێتەوە بۆ باشوور بەرەو کەنداوی فارسی و دەریای عەرەبی، لە نێوان ئەو دوو تاکتۆنیکەدا بە درێژایی ئەو سنوورەی نێوانیان شەڕ و جەنگ بەرپابووە، ئێمەش وەک کورد کەوتووینەتە سەر گەرمترین هێڵی بەرکەوتنیان.

بەسەر ئەو هێڵەوە جەنگەکانی شیعە و سوننە، کورد و تورکیا، ئێران و سعودیە، داعش و ئیسلامییە توندڕەوەکان، کاسۆلیک و ئەرسۆدۆکسەکانی ئۆکرانیا، دابڕانی شێوە دورگەی قرم ..هتد لە جەنگێکی نەبڕاوەدان.

بەسەر ئەو هێڵەوە شیعە و سوننە، کورد و تورکیا، ئێران و سعودیە، داعش و ئیسلامییە توندڕەوەکان، کاسۆلیک و ئەرسۆدۆکسەکانی ئۆکرانیا لە جەنگێکی نەبڕاوەدان

ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە هەمان ئەو هێڵی بەریەککەوتنەی تاکتۆنیکی روسی و ئەمریکی هێڵی گەرمی جەنگی جیهانی یەکەمیش بوو لە نێوان روس و فەرنسی و بەریتانیا لە دژی سەڵتەنەتی عوسمانی کە لە کەنداوی فارس لە رۆژهەڵاتەوە و یەمەن لە باشوری دەریای سوورەوە بەرەو تورکیای ئێستا گەرمترین میحوەری جەنگی جیهانی یەکەم بوو، کۆتایی جەنگەکەش بە داگیرکردنی ئەو جیۆگرافیایە تا باشوری تورکیا هاتەدی.
لە چەقی ئەو جیۆستراتیژە ئاڵۆزو پڕ لە گێژاوەی جەمسەرەکاندا ئێمە ( کورد) نەتوانین تێگەشتنی سیاسی خۆمان دروست بکەین، بە هەمان دەستبەتاڵی جەنگی جیهانی یەکەم  مایەپوچ و دۆڕاوی مێژوو دێینەوە دەرەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ