سه‌در له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ دانه‌نیشت

بە وازهێنانی عەلاوی.. پلانە ترسناکەکەی ئێران و سه‌در لە گۆڕ نرا ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.02 02:48 PM
1147 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د. جەبار قادر
دەمێکە موقتەدا سەدر لە هەوڵی ئەوەدایە هەموو لایەک بەوە قایل بکات کە ئەو خاوەن بڕیاری یەکلا کەرەوەیە لە عێراق، لە لایەکەوە بەشداریکردنی چالاکانەی لایەنگرانی لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان و ناردنی کڵاوشینەکان بۆ "پاراستنی!" خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییە دژ بە یەکەکانی بەسەر گۆڕەپانەکانی خۆ پیشانداندا، دواتریش هەڵگەڕانەوەی لە خۆپیشاندەران و کشاندنەوەی لایەنگرانی و "گوێ ڕاکێشانی" خۆپیشاندەران کاتێک لە قسەکانی دەرچوون، ئەم گوێ ڕاکێشانە کوشتنی دەیان کەس و سوتاندنی خێوەتەکانی خۆپیشاندانەکانی لێ کەوتەوە.
لە لایەکی ترەوە خۆی کرد بە خاوەنی محەمەد تۆفیق عەللاوی. جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە داردەستی موقتەدایە بە شێوەیەکی هەرزەکارانە و دوور لە هەموو پێوەرێکی پاڕلەمانی، هەموو هەوڵێکدا بۆ ئەوەی ژمارەی پێویست کۆ بکاتەوە و دەنگ بە عەللاوی بدەن و گوێ بە نوێنەرانی کورد و سووننە و ئەوانی تر نەدەن. بەڵام لە کۆتاییدا هەوڵەکانی هیچیان لێ سەوز نەبوون و عەللاوی ناچار کرا واز لەو ئەرکە بێنێ کە پێی سپێردرا بوو.

موقتەدا ژیانی سیاسی خۆی لە ٢٠٠٣ بە کوشتنی عەبدولمەجید خووئی دەستپێکرد. دوای ئەوەی ئەم تاوانەی بۆ چووە سەر و سزا نەدرا، لە کوشتاری مەزهەبی ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ موقتەدا و لایەنگرانی تاوانی ترسناکیان لە دژی سوننە و هەموو پێکهاتەکانی تری عێراق ئەنجام دا، خەڵکێکی زۆریان کوشت و تەرمەکانیان فڕێ دادیە سەر زبڵکوان و ماڵ و حاڵی خەڵكیکی زۆرتریان بە تاڵان برد. وەک داردەستێکی سەرەکی ئێرانیش دروشمی خەباتی لە دژی داگیرکەری ئەمریکی بەرز کردەوە و هەرچی کۆنە بەعسی و هێزی ڕاوڕووت هەبوو دوای کەوتن.

دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لاوی پلانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

ئەگەر هەوڵی دانانی عەللاوی بۆ موقتەدا سەدر بچووبایەتە سەر، ئەوا ئەمە دەبوو بە دەسپێکێک بۆ پرۆسەی بێ دەنگکردنی هەموو نەیارانی و سەپاندنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری مەزهەبی و قەومی دواکەوتوو لە بەغدا، دوا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەنالی ئەلشەرقییەدا ئەم دید و بۆچوونانەی موقتەدای بە ڕوونی پیشانی هەموو لایەکدا.

ئەوە هەڵوێستی کورد و بەشێک لە سوننە نەبوو کە شکستیان بە پلانەکەی ئێران و موقتەدا هێنا بەڵکو ترسی هێزە شیعەکانی تر بوو

ئەوە هەڵوێستی کورد و بەشێک لە سوننە نەبوو کە شکستیان بە پلانەکەی ئێران و موقتەدا هێنا، بەڵکو ترسی هێزە شیعەکانی تر بوو، کە دەزانن لە حاڵەتی سەرکەوتنی موقتەدادا زۆربەیان پاکتاو دەکا و بۆ خۆی لە سەر لوتکەی دەسەلاتی شیعە شانی لێ دەدایەوە.
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، ئایە ئەم شکستەی موقتەدا بارودخەکە بەرەو باشی دەگۆڕێ، یا دەبوایە ڕێگەی پێ بدرێ بۆ ئەوەی عێراقی بە یەکجاری بەرەوە دابەشبوون دەبرد.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ