بۆچی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌نگ به‌ بایدن ده‌ده‌ن ؟

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.. بۆچی چانسی بردنەوەی بایدن زیاترە؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.10.07 08:03 PM
666 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن سه‌عید فه‌ره‌ج

سەركەوتنی بایدن بۆ ناوخۆی ئەمەریكا، واتە (ئۆباما كەیر-Obamacare) لە تەئمنینی تەندروستی و خوێندن، زیادبوونی باج لەسەر دەوڵەمەندەكان، پاراستنی زیاتری رەش و ژنان و مافی پەنابەران، هەروەها گۆرینی سیستەمی حوكمرانی لە سیستەمی فەردی بۆ سیستەمی بەشداریپێكردن بەتایبەت هاتنە پێشەوەی پەنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە لەدەركردنی قەراراتی گرنگ بەتایبەت لەسیاسەتی خاریجیدا، بەڵام مانەوەی ئابووری دەبێت وەك خۆی.
بۆچی بایدن چانسی زیاترە؟
1- ئەو بۆچوونە هەڵەیە كە دەڵێت "مەرجنیە براوەی دەنگی گشتی، ببێتە سەرۆك"، چونكە بەدرێژایی مێژووی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا، دەنگی گشتی(popular vote) یەكسان بووە بەدەنگی ویلایەتەكان(electoral vote)، تەنها لەدوو حاڵەتی دەگمەندا نەبێت كە ئەوانیش (سەركەوتنی بوش بەسەر ئەلگۆر و ترەمپ بەسەر هیلاری دا) بوو. هەمووان بە كۆماری و دیموكراتەكانیشەوە ئەو راستییە دەزانن ترەمپ لەدەنگی گشتیدا ناگاتە بایدن و لە هەموو راپرسییەكانیشدا بایدن بەرێژەی 10% لەپێش ترەمپەوەیە، تاكە هیوای كۆمارییەكان لەكەم دەرچوونی نوێنەرانی دیموكراتەكانە لەسەر ئاستی ویلایەتەكان(electoral college)وەك ئەوەی بەرانبەر هیلاری روویدا.

لە هەموو راپرسییەكانیشدا بایدن بەرێژەی 10% لەپێش ترەمپەوەیە


2- ئەو ویلایەتانەی یەكلانابنەوە بەگوێرەی راپرسیییەكان بایدن بەرێژەیەكی بەرچاو لە پێشەوەی ترەمپدایە، ئەمجارە بەرێژەی 05% بۆ 09% لەبەرژەوەندی بایدنە لە كاتێكدا بەرێژەی 02% بۆ 05% لەبەرژەوەندی هیلاریدا بوو. جگەلەوەش ژمارەی ویلایەتە یەكلانەبووەكان لە 5 ویلاتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 9 ویلایەت و ئەگەریش هەیە ببێت بە 11 بە زیادكردنی ئەو ویلایەتانەی دەنگیان بە كۆمارییەكان داوە.
3- بایدن بەپێچەوانەی هیلارییەوە، موتەوازع و خۆشەویسترە، هیلاری لوتبەرز و ئینكار و نەخوازراو و خوین تاڵ بوو لەدلی زۆرێك لە ئەمەریكییەكاندا، وە رەتیكردەوە سەردانی ویلایەتە گرنگە یەكلا نەبوونەوەكان بكات.
4- لەهەڵبژاردنی پێشوودا، متمانەی زۆری دیموكراتەكان بەخۆیان و دڵنیابوونیان لە هێنانی دەنگی زۆر، وایكرد بەشێكی زۆر لەدەنگدەران نەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و لەماڵەوە بمێننەوە، بەتایبەت دەنگدەرانی رەش پێست و كەمینەكانی تر. بەڵام ئەمجارە بە رێكخستنێكی تۆكمە و هەوڵی جدییەوە خەریكن بۆ كۆكردنەوەی پاڵپشتی دەنگدەران.

تره‌مپ دیبه‌یتی یه‌كه‌می به‌رامبه‌ر بایدن دۆراند


5- بایدن كەئێستا 77 ساڵ تەمنیەتی، نە كاریزمایەكی بەهێزە و نە قسەكەرێكی بەتواناشە، خەڵكی دەنگی پێدەدەن تەنها لەبەرئەوەی رقیان لەترەمپە، ترەمپ بەهۆی ئەدای خراپی و هەندێ هۆكاری ئەخلاقی و نەبوونی متمانە بەهۆی درۆ زۆرەكانی، خۆشەویست نیە لای دەندەری ئەمەریكی. ئەوانەشی دەنگی پێدەدەن لەبەر لایەنی ئابووریە.
6- شكستی گەورەی ترەمپ لە دیبەیتی یەكەمدا، كە من وەك خۆم پێشتر موتابەعەی دیبەتەكانی هیلاری و ترەمپم كردووە لەو بڕوایەد بووم ترەمپ پەلاماری بایدن بدات و لێی بدات، هەروەها بەقسەی توند سەركوتی بكات، كەچی پێچەوانەكەی بینرا، چەندینجار بایدن بەدرۆزن و فاشل و ناسەرۆك ناویبرد. دیبەیتی داهاتووش لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەبێت و گرنگییەكی ئەوتۆی نیە بەلای دەنگدەرەوە.
7- سەركەوتنی دیموكراتەكان بەسانایی و بەدەستهێنانی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوینەران و ئەگەریش هەیە لە ئەنجومەنی شیوخ براوەبن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ