مێژوو زۆر ڕوداوی دڵتەزین و کۆمەڵ کوژیمان بۆدەگێڕیتەوە کەلەسەردەستی پاشاو ئیمپڕاتۆرو دیکتاتۆرەکان ئەنجام دراون ، سەدان هەزار بگرەبەملێۆنان مرۆڤیان کردوە بەقورگی جەنگەوە کەلەشەرمەزاری زیاتر هیچی نەخستۆتە سەر مێژوی مرۆڤایەتی ، مرۆڤ کەلەئەنفالکردنی کورد ورد ئەبیتەوە ، ئەگەر ڕۆشنبیر، سیاسی یان ڕۆژنامەنوس مرۆڤێکی ئاسایی بێت جگەلەهاتنە بەرچاوی جینۆساید باوەڕناکەم هیچی تری بەخەیاڵدابێت کاتێک سەیر دەکەی ١٨٢٠٠٠مرۆڤی کورد بەبریارێکی سیاسی دەسەڵاتدای عەرەب کۆمەڵکوژی ئەکرێن لەمرۆڤ بونی سیاسیەکانیش دەکەویتە گومانەوە .
شاڵاوەکانی ئەنفال لە ١٨شوباتی ١٩٨٨ تاکو ٦ ئەیلولی هەمان ساڵ ئەنجام درا ژمارەیەکی زۆر کوردی بویە قوربانی بەپێی بەرنامەیەکی ڕژێمی لەناوچوی بەعس لەهەشت قۆناغدا جێبەجێی کرا بەسەرپەرشتی (عەلی حەسەن مەجید ).
قۆناغەکانیش بەم شێوەیە بوو:
قۆناغی یەکەمی ئەنفال لەڕۆژی ١٨شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێکرد و ماوەی دوومانگی خایاند لەنۆقۆڵەوە هێرش کرایە سەرگوندەکانی ( دۆڵی جافایەتی ، گوندەکانی ناحیەی دوکان ، بنگرد ، چواتا ، قەلاچوالان ،سەرچنار سورداش ) نزیکەی ١٥٠گوند لەم قۆناغەدا بەرشالاوەکە کەوت یەکێک لەئامانجی ئەو شوێنانەش بەهۆی ئەوەی بنکەو بارەگاکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی لەوێبو دەیان ویست بەو هۆیەوە لاوازیان بکەن ، لەدۆڵی جافایەتی و سەرگەڵو بون قۆناغی یەکەمی ئەنفال لەلایەن (سوڵتان هاشم ئەحمەد )سەرپەرشتی کرا ، ٢٠لیوای سوپای عیراق ٣٠ فەوجی حەرەس جموری ٧٠ فەجی جاش بەشداریان لەشالاوەکەداکرد.
قۆناغی دوومی ئەنفال لەڕۆژی ٢٢ئازاری ١٩٨٨ دەستی پێکرد لەحەوت قۆڵەوە هێرش کرایە سەرناوچەکانی ( قەرەداخ ، سەنگاو ،بازیان ، عەربەت ، زەڕایەن ، نەسر ، دەربەندیخان ) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکە .
(ئەیاد خەلیل زەکی )فەرماندەی هیزەکانی بەرگری نیشتیمانی عێراق بوو لەم شالاوەدا ناوچەی (سێو سێنان ،)چەکی کیمایای بەکارهینرازۆربەی گوند کانی ئەوناوچیە وێران کران ، جگە لەلیوا و تیپەناکی سوپای عێراق
٧٧فەوجی جاش بەژداری شاڵاوەکەیان کرد ڕۆژی یەکی نیسان کۆتای هات .
قۆناغی سێیەمی ئەنفال کەبەئەنفالی گەرمیان ناسراوە ئەنفالی ڕەشیشی پێدەڵێن قورسترین قۆناغی ئەنفال بوو ڕۆژی ٧نیسان دەستی پێکرد دوو هەموناوچەکانی ( چەمچەماڵ و سەنگاو کفری و کەلار و قادر کەرەم و دوبز و تیلە کۆ ) لەم شاڵاوەدا زیاتر لە ٥٠٠ گوند و چوار ناحییە وێران کران پڕۆسەی ئەنفال لە ١٤نیسانی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکەو تەنها لەورۆژە بەپیی کۆمیتەی بەرگری لەمافی قوربانیانی ئەنفال نزیکەی ٢٠ هەزار پیاو ژن منداڵ و پیرەمیرد و پەکەوتە لەگوندەکانی کۆڵەجۆ ملە سوری گەرمیان کۆکرانەوە و دواتر بە سەیارەی سەربازی و تراکتۆری خۆیان ڕەوانەی قەڵاسەبازیەکانی ناحیەی قۆرە تو کرا.
قۆناغی چوارمی ئەنفال لەرۆژی سێی ئایار دەستی پیکرد تاکو ٨ئایاری خایاند ناوچەکانی (کەرکوک ، پردێ، تەقتەق ، شوان ، کۆیە، ئاخجەلەر ، دێی شیخ بزێنێ، دەشتی هەوڵیری گرتەوە ) لەم قۆناغەدا گۆپتەپە ، عەسکەری شێح سحان ، کەڵەشیر ، چەمی ڕێزان ، کیماباران کران .
جگە لەسوپاسی عێراق ٥٥ فەوجی جاش بەشداری شالاوەکەیان کرد وە هێرشەکانیش لە ٨قۆڵەوە ئەنجامدرا .
قۆناغی ئەنفالی ٥، ٦ ، ٧ ئەم سێ قۆناغە لە ١٥ ئایاری ١٩٨٨ دەستی پێکرد سێ مانگی خایاندوە لەم قۆناغەدا ناوچەکانی ( پردێ، هەولێر ، مەسیف ، شەقلاوە، هیران ، دۆڵی نازەنین ،هەریر ،خەلیفان ، دۆڵی خۆشناوەتی ، ڕەواندز ، سۆران دۆڵئ وەرتێ ، چۆمان ، چوارقوڕنە ، ڕانیە ، قەڵادزێ ، بناری قەندیل ،) بەرشالاوی ئەنفال کەوتن ئەم قۆناغە لەلایەن (عەدنان خەیروللە) وەزیری بەرگری ، و عەلی حەسەن مەجید و زرار خەزرەجی سەپەرشتی کران جگە لەهیزەکانی سوپای عێراق ٤٥ فەوجی جاش بەشداریان کردوە .
قۆناغی هەشتەم و کۆتای لەدواین قۆناغی ئەنفال لەڕۆژی ٢٦ ئاب لەناوچەی بادینان دەستی پێکرد و تاکو ٦ ئەیلول بەردەوام بو ئەم قۆناغە ناوچەکانی ( ئامێدی ، ئەتروش ، ئیمنکی ، باتوفە، زاخۆ ، دێرەسورو ، کانی ماسی گرتەوە ، .
زیانەکانی ئەنفال بەپێی ئامارەکان ١٨٢ هەزار کەس شەهیدو بێسەروشوێن بون ، زیاتر لە چوار هەزار گوند و چوار قەزاو ٣٠ناحیە وێران بون ، هەروەها نزیکی ٢٠ ملیۆن مەڕوماڵات بەتالان بران .
ئەو وەڵاتانەی کە ئەنفالیان وەک جینۆساید ناساند سوید و نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کارەساتی ئەنفال (کۆمەڵکوژی ئەنفال) بە جینۆساید داناوە.
لە ٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوید ڕیکساداگ بڕیاری دا و لەلایەن پارتی سەوز بۆئەوەی جینۆسایدی کورد بناسێنێت . وە ئەو بڕیارە بە ٣٤٩ ئەندام لەپەرلەمانی ئەڵمانیا پەسەند کرا .لە ٢٨ شوباتی ٢٠١٣ خانووی بەریتانی جەماوەر (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند و کە نەدیم زەهاوی ڕابەری دەکرد کە پارێزگار MP بوو.
ئەنفال بۆ کورد بیرخەرەوەی هەزاران چیرۆکی مردنی گۆڕی بەکۆمەڵە و بەلوتکەی کۆمەڵکوژی کورد دادەنرێت ،جینۆسایدی ئەنفالی کورد بە هۆڵۆکۆستی جولەکەو جینۆسایدی ئەرمەنیەکان لەسەدەی بیست ئەچوێنرێ ، سێ نەتەوەی سەردەستی ئەڵمانیا تورک عەرەب ، بەدڕندانەترین شێوە گەلی جولکەو ئەرمەن و کوردیان قڕکرد. دوای ساڵانێک جولکە بوو بە دەوڵەت ، ئەرمەن سەربەخۆی وەرگرت کەچی هێشتا ئێمە مشتومڕی سەلماندنی جینۆساید کردنی کوردمانە