وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه وریا ناجـى
ده‌وحه هه‌وڵیداوه ڕۆڵی هه‌رێمیی خۆی زیاد بكات به تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌ى "به‌هاری عه‌ره‌بی"، له میانه‌ی پاڵپشتیكردنی لقه‌كانی (ئیخوان موسلمین) له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ى كه شۆڕشی به‌خۆوه دیووه، به تایبه‌ت تونس و میسر و لیبیا.
چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه ئه‌م شێوه مه‌نهه‌جه بڵاوبۆته‌وه له یه‌مه‌ن، له وتارێكدا كه پێشكه‌شی كرد، له نیسانی(ئه‌پریل)ی 2011، سه‌رۆكی كۆچكردووی یه‌مه‌نى عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح وتى:" ڕه‌وایه‌تى خۆمان له هێزی گه‌لی یه‌مه‌نى سه‌ربه‌رزه‌وه وه‌رده‌گرین، نه‌وه‌ك له قه‌ته‌ر، كه ئێمه دهستپێشخهریهكهیمان نه‌ویست، ئه‌م سهزهنشتكردنه ئاشكرا به‌هێز و تونده له پشتگیریكردنی قه‌ته‌ر بۆ حیزبی چاكسازیی (ئیسلاح)ه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ى درا بۆ له‌سه‌ر كارلابردنی ساڵح.
میدیاكانی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاندووه: قه‌ته‌ر پاڵپشتى حیزبی چاكسازیی (ئیسڵاح) ده‌كات، له یه‌مه‌ن ئه‌مه‌ش باڵی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمینه له وڵاته‌كه‌دا، مه‌به‌ستیش له ده‌ستێوه‌ردانه، به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دروستكردنی باڵێكی سه‌ربازییه بۆ كۆمه‌ڵه‌كه كه توانى حیزبی ئیسڵاحی ئیخوانی زیاد بكات له فراوانكردنی هه‌ژموونى له سه‌راپای ناوچه‌كانى یه‌مه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، له بواره‌كانى سیاسیی و سه‌ربازیی و ئاسایشه‌وه.
وتاره‌كه هه‌وڵده‌دات ئه‌و ئامانجانه‌ى ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی هه‌یه ڕوون بكاته‌وه ئه‌وه‌ى كه ڕه‌نگه ده‌وحه هه‌ڵی گرتبێت له پاڵپشتیكرنی حیزبی ئیسڵاحدا، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه له بوونى هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان قه‌ته‌ر و " ئیسڵاحدا"، پێویسته له ژێر ڕۆشنایی سیاسه‌ته دوور و درێژه‌كانى قه‌ته‌ردا به‌رامبه‌ر ئیخوان موسلیمین و ئه‌وانی دی له ئیسلامییه‌كان ڕوونبكرێته‌وه، له سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره جیاوازه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
سیاسه‌ته‌كانى ده‌وحه
سیاسه‌ته‌كانى قه‌ته‌ر، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌درێنه پاڵی له پشتگیریكردنی دارایی توندڕه‌وه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه به هۆی سود لێوه‌رگرتنى ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كان، سوریا حاڵه‌تێكی ناسراو و دیاره، ده‌بینین ئه‌مه‌ى تێدا ڕوویداوه، هه‌روه‌ها لیبیا و مالی دوو نمونه‌ى ترن، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسی گه‌شت به‌و ئاسته له لێدوان، ساڵی 2003 كاتێك وتی قه‌ته‌ر زۆر زیاتر له‌وه ڕۆشتووه، هه‌روه‌ها هێزه تایبه‌تییه‌كانى "مه‌شقییان كردووه به كۆمه‌ڵیك سه‌ربازی په‌یوه‌نیدار به كۆمه‌ڵه‌ى (ئهنسارودین)، ئه‌مه‌ش لقێكی په‌یوه‌ندیداره به ڕێكخراوی قاعیده له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریقادا.
زه‌واهیریی به سه‌ید قوتبدا هه‌ڵده‌دات
هیچ سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه، كاتێك ببینین كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین و قاعیده به نزیك یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، چالاكییه‌كانیان به هه‌مان ئاڕاسته بێت، شایه‌نی باسه سه‌ركرده‌ی قاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریی به‌رگریی كرد له یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان به ئاشكرایی، بۆ كاركردن دژی ڕۆژئاوا، سه‌ره‌ڕای زۆرێك له جیهادییه میسرییه‌كان (زه‌واهیری) پهلكێشكرایه نێو توندوتیژییه‌وه له لایه‌ن دیدگای ئیخوان موسلیمین و سه‌ید قوتبه‌وه، كه پیایههڵدهدات و وه‌سفی ده‌كات له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى " سوارچاكه‌كان له ژێر ئاڵای په‌یامبه‌ردا"، به‌مه‌ش چه‌كی كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین به ئاسانی ده‌گوازرایه‌وه بۆ ئه‌و هێزانه‌ى كه سه‌ربه ڕێكخراوى قاعیده بوون.
ده‌وحه پاڵپشتی ئیخوان ده‌كات له لیبیا
له لیبیا، هه‌ندێك له ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وحه پشتگیری لیوای ته‌رابلوسی كردووه، كه سه‌ربه عه‌بدولحه‌كیم بهلحاجه، به‌لحاج ئه‌میری كۆمه‌ڵیك كه‌سی لیبی ئیسلامیی جه‌نگاوه‌ره، كه تۆمه‌تباره به بوونى په‌یوه‌ندی به ڕیكخراوى داعشه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرا له‌لایه‌ن بریكاری هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكاوه" سی ئای ئه‌ى" له بانكۆك. كاتێك به‌لحاج كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گۆریِ بۆ حیزبێكی سیاسی (وه‌ته‌ن)، هه‌روه‌ها قبوڵنه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا له ساڵی 2012.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌لحاج ده‌ره‌نجامێكی باشی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ته‌نها له 3% ی ده‌نگی گه‌لی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رئه‌مه‌ش هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانى به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌روه‌ها ده‌وحه پاڵپشتی حیزبی عه‌داله و بونیادی لیبی كرد ( حزب العداله والبناء)، ئه‌مه‌ش ڕێكخراوێكی ئیسلامی په‌یوه‌ندیداره به ئیخوان موسلیمینه‌وه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفی ئیخوان موسلیمین ده‌كه‌ن كه توندڕه‌و و به‌رهه‌ڵستكاری دیموكراتین، بۆ نموونه: حكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێگریی كرد له بازرگانێكی چه‌ك له ئه‌ریزۆنا له فرۆشتنی چه‌ك به قه‌ته‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ى پاڵپشتی توندڕه‌وه لیبییه‌كانی پێ ده‌كات.
كه‌ناڵی جه‌زیر، پڕوپاگه‌نده بۆ به‌ره‌ى نوسره ده‌كات
له سوریا، كه‌ناڵی جه‌زیره‌ى قه‌ته‌ری ڕوماڵێكی به‌رده‌وامی به‌ره‌ى نوسره‌ى سه‌ربه ڕێكخراوى قاعیده‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك به‌رپرسی قه‌ته‌ری هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنای "نوسره" به هێزێكی میانڕه‌و بكه‌ن، تایبه‌تكردنی ڕوماڵێكی فراوان و ساویلكانه بۆ لێدوانه‌كانی نوسره، كه له ڕێكخراوى قاعیده جیا بوویه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵه‌كانی قه‌ته‌ر شكستیهێنا بۆ گۆڕینی تێڕوانینی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به "نوسره"، شكستێكی گه‌وره و فراوان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونى قه‌ته‌ر له نێوه‌ندگیریی نێوان ڕۆژئاوا و هێزه توندڕه‌وه‌كان، له حوزه‌یران(یۆنیۆ)ی 2013، ده‌وحه پێشوازیی كرد له تاڵیبان، كه تا ئێستا به‌شداریی ده‌كات له وتووێژ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی ئیسلامییه‌كان بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونى خۆی، قه‌ته‌ر ئیسلامییه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ بچوكردنهوهو سنورداركردنی ڕكابه‌ره‌كانی، به پێی ڕۆژنامه‌ی "نیۆرك تایمز"، یه‌كێك له پیاوانی كار كه نزیكه له میری قه‌ته‌ره، جێنشینی كاید موهه‌نه‌دی، هه‌ستاوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵیۆزى سۆماڵی له سۆماڵ، له هێرشكردن به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه چه‌ند توندڕه‌وێك له بۆساسۆ ئه‌نجامیانداوه بۆ پڕوپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ته‌ر، له میانه‌ى دورخستنه‌وه‌ى ڕكابه‌ره‌كه‌ی، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو.
توانرا دزه بكرێت به گفتگۆی موهه‌نه‌دی له میانه‌ى گفتوگوێیهكی ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ باڵیۆزهكهدا، له 18ی ئایار(مایۆ)ی 2019، پاش نزیكه‌ی دوو هه‌فته له ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت:" ئێمه ده‌زانین كێ به پشت هێرشهكانهوهیه"، هه‌روه‌ها ئاماژادهكات :" هاوڕێكانمان له پشت نوێترین هێرشهكانهوهن"، موهه‌نه‌دی جه‌ختیكرده‌وه: توندوتیژی : ئامانجی ترساندن و دوورخستنه‌وه‌ى ئیماراتییهكانه"، ده‌با ئیماراتیه‌كان وه‌ده‌رنێن تاوه‌كو گرێبه‌ستییان له‌گه‌ڵدا نوێ نه‌كرێته‌وه، گرێبه‌سته‌كه ده‌هێنمه ئێره ده‌وحه"، پایته‌ختی قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجان ، لقی ڕێكخراوى قاعیده له سۆماڵ، به‌رپرسیاریه‌تى هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌مه‌ش ڕاستى تۆمهتبهركردنی باڵیۆزی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌لای ڕوسیا پشتڕاستتر ده‌كاته‌وه، عومه‌ر سه‌یف غه‌باش، به‌وه‌ى قه‌ته‌ر تۆمه‌تباره به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی قاعیده له نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن.
غه‌باش وتى: " هاوپه‌یمانه قهتهرییهكانمان به قاعیده‌یان ڕاگه‌یاندووه به شوێنی ئێمه به دیاریكراوى و، به‌وه‌ى ئێمه نیازمان وایه ئه‌نجامی بده‌ین" شایه‌نى باسه لێره‌دا له ساڵی 2011، به‌لای كه‌مه‌وه، ڕیكخراوی قاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌بی و بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجان زیاتر به‌یه‌كداچوون، به‌مه‌ش پاڵپشتیكردنی هه‌ریه‌كێكیان ده‌گونجێ سودی لایه‌نه‌كه‌ی تری هه‌بێت زۆر به ئاسانی.
له‌مه‌وه ده‌گه‌ین به‌وه‌ى: به تێڕوانین له سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه‌ى كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدرا، ده‌كرێت قه‌ته‌ر حیزبی ئیسلاح به‌كاربهێنێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له یه‌مه‌ن، زیاده‌ڕه‌وى نیهه گه‌ر پێمان وتابێت كه ده‌وحه به به‌هێزێكی گه‌وره‌تره‌وه كار ده‌كات بۆ هه‌وڵدان له زیادكرنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای یه‌مه‌نیه‌كان.
په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان له نێوان قه‌ته‌ر كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كانی ڕۆژئاوا
له‌م دواییه‌دا له وتارێكدا كه ڕۆژنامه‌ی "تایمز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندرۆ نۆرفۆلك، ڕۆژنامه‌نوسێكی لێكۆڵه‌ره، چه‌ند دیدگایه‌كی نوێی خسته ڕوو ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان له نێوان قه‌ته‌رو كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كانى ڕۆژئاوا .
زۆرێك له ڕێكخراوه به‌ریتانیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئیسلامییه‌كانه‌وه و پشتیوانه‌كانیان، به پێی بۆچوونى نۆرفۆلك، پاره‌یه‌كی زۆر له قه‌ته‌ره‌وه وه‌رده‌گرن، هه‌ندێك له بریكاره‌كانی یهكیًك له بانقه‌كان حسابی بانقیان سڕكراوه یاخود داخراوه به‌هۆكاری ئاسایشی گشتى.
بانقی ڕه‌یان گه‌وره‌ترین بانقی ئیسلامی له به‌ریتانیا
له پێشتردا دامه‌زراوه‌ى " چاوى ئه‌وروپی له‌سه‌ر توندوتیژی"هه‌ستا به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه‌له سه‌ره‌وه باسكرا، كه له ئێستادا سه‌رنجی ڕۆژئاوای ڕاكێشاوه، بانقی ڕه‌یان گه‌وره‌ترین بانقی ئیسلامی له به‌ریتانیا، كه زیاتر له 85000 به‌رده‌ست و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه( خاوه‌نی كۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌كان، بانگخوازه‌كان، هاوسۆزه‌كانی ئیخوان موسلیمین.
به پێی بۆچونى نۆرڤۆلك، چوار كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه ڕه‌یان هه‌یه كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت له لایه‌ن لیژنه‌ى خێرییهوه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى كه "تایمز" ئه‌نجامیدا به یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت بۆ تێگه‌شتن له توانای ڕه‌یان له هێزی ڕاكێشان و زاڵبوون به شێوه‌یه‌كی باشترشایهنى باسه 10 ڕێكخراوى جێگه مشتومڕی له خۆده‌گرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌مویان حسابی تایبه‌تیان هه‌یه له بانقی ڕه‌یان.
چالاكیه‌كانی مزگه‌وتى ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن
مزگه‌وتى ڕۆژئاوای له‌نده‌ن داده‌نرێت به یه‌كێك له هه‌ره گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ئیسلامی له ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چالاكیه‌كانى جێگه‌ی بایه‌خ و مشت و مڕه، ده‌بینین داوای ڕێكخستنى بانگخوازه‌كان ده‌كات له نموونه‌ى هه‌یسه‌م حه‌داد و ئه‌نوه‌ر عولهقی یه‌كێك له دیارترین گهنگهشهكارانی بانگهوازخوازیی"قاعیده" ئه‌وانه‌ى كه ئایدۆلۆجیهتیان ڕهگهزپهرستیانهو ئاشكرایه و، دژی ئافره‌تانن..، هه‌روه‌ك سارا خان ئه‌مه‌ى خسته‌ڕوو،كه كۆمسیاری به‌ریتانیه ئێستا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
له ڕابردووداكارهكانی مزگه‌وتى " فێنسبری بارك مۆسكی"، زۆرترین كێشه بووه، كه جێگه‌ی په‌روه‌رده‌بوونى ئه‌بو حه‌مزه بووه، كه سه‌ری ڕقلێبوونه‌وه‌یه، كه ئێستا سزایه‌ك به‌سه‌ر ده‌بات له زیندان تاوه‌كو كۆتایی ژیانی له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان، دوباره كرایه‌وه له قۆناغێكی تردا ، له ساڵی 2005.
په‌یوه‌ندی به‌هێزی ئایدۆلۆژيی له‌گه‌ڵ ئیخوان و حه‌ماس
تیمی نوێی سه‌ركردایه‌تى په‌یوه‌ندی ئایدۆۆژیای به‌هێزی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلیمین، موحومه‌د سهوالحه، كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته به‌شێك بوو له مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس.
واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به‌رپرسیاره له هێرشه‌كانی 21ی ته‌موز(یۆلیۆ) ى 2005 له له‌نده‌ن، مزگه‌وتى فینسبری بارك هانیدابێت، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، چاودێری دامهزراوهكرا له نزیكه‌وه، له‌ڕوی ئایدۆلۆژی وخستنهگهڕییهوه، دامه‌زراوه‌ی اێكرڵینهوهى ئیسلامی نێوده‌وڵه‌تى، به سه‌رۆكایه‌تى بانگخواز زاكر نایك، كه له ویلايهته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركرا، ساڵی 2010، كه پاڵپشتیكه‌ری دارایی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی" TV Peace "ه.
به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه "تایمز" ئه‌نجامیداوه ئه‌و په‌یامی" ئاشتی مرۆڤایه‌تى" كه زاكیر نایك ئاڕاسته‌ى ده‌كات ڕێگر نه‌بووه له به‌رزڕاگرتنى سه‌رۆكی قاعیده ئوسامه بن لادن.
ستراتیجیه‌تێكی ئیسلامی ڕۆتینی
له ڕاستیدا، په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئیسلامیه ڕۆژئاواییه‌كان داده‌نرێت به ستراتیجیهتێك كه شانبه‌شان هه‌نگاو ده‌نێت له‌گه‌ڵ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى دیبلۆماسیه‌تى ڕۆشنبیری دانسقه، كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى كه‌نداو جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
پۆل ستۆت ڕاهێنه‌ری دیبلۆماسی و لێكۆڵیتهوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ( (soasله زانكۆی له‌نده‌ن و، لێكۆڵه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ى " هێنری جاكسۆن" داوامان لێده‌كات وردبینه‌وه له تێڕوانین و ستراتیجیه‌تى قه‌ته‌ر كه ڕه‌نگه به گرنگیه‌وه له تێكه‌ڵكردن و گشتگیركردنی ڕاڤه‌كردنی شێوازێكی دیاریكراو بۆ ئیسلام له ڕۆژئاوا بڕوانێت به شێوه‌یه‌كی گشتى، به تایبه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
دیفید ڕۆبهرتۆس به‌م دواییه ڕوونى كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی زۆر زهبهندهو سه‌رچاوه‌ى مرۆیی دیاریكراو بوونى هه‌یه، كه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه نزیكن له سیاسه‌تى قه‌ته‌ره‌وه پشتى پێده‌به‌ستن له په‌یوه‌ندیه تایبهتیهكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، وه‌ك شێوازێكی كارپێكردنی سه‌رۆك بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه، ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، هه‌ندێك جار قه‌ته‌ر پاڵپشتی ئه‌و كۆمه‌ڵانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به ئیخوان موسلیمیتهوه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام تاكه ڕێكخراوی ئیسلامیه كه به شێوه‌یه‌كی نایابانه گه‌شه‌ی به كارامه‌یی خۆگونجاندنی تێبینی كرا‌و داوه له گۆشه‌ی ستراتیجیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كاندا له یه‌ك كاتدا.
كتێبێك توانای هاوكاریكردنی دارایی قه‌ته‌ر ئاشكرا ده‌كات
قه‌ته‌ر پاڵپشتی پڕۆژه‌ی مزگه‌وت و ناوه‌ندی ئیسلامی كردووه له سویسرا به ملیۆنه‌ها یۆرۆ، به پێی كتێبی : (أوراق قطریه Qatar Paeper) كه ڕۆژنامه‌ی :تاشیا: به‌م دواییه بڵاویكرده‌وه.
له نوسینی "أوراق قطریه"، دوو ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسیه‌كه، كریستیان تشینسۆ و جۆرج مالبرۆنۆ، پشتیان به‌ستووه به به‌ڵگه‌ی ناوخۆیی دزه‌پێكراوی سه‌ربه ڕێكخراوێكی ناحوكمی كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به كه‌سانێكی نزیك له سیاسه‌تى قه‌ته‌ر، به پێی ئه‌وه‌ى كه"Geneva TribuneExternal" باسی ده‌كه‌ن. دوو نووسه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه پێیان وایه یاساییه كه مسوڵمانه‌كان هۆڵی نوێژكردنی باشیان هه‌بێت له ئه‌وروپاو شوێنه‌كانی تر، به‌ڵام هۆشداری ده‌ده‌ن له كۆمه‌ڵه‌و ده‌سته ئاینییه‌كان و، ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوشێوه كه بانگه‌وازی ئیسلامی تێدا ئه‌نجام بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ى خێری قه‌ته‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه له بیرووباوه‌ڕی له: كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین.
شایه‌نى باسه ڕێكخراوه‌كه كارده‌كات له‌گه‌ڵ باتگخوازه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كه له ئه‌وروپا، تاریق ره‌مه‌زان، ئامانجی قه‌ته‌ریش بریتیه له ڕازیكردنی بنكه جه‌ماوه‌ریه پارێزگاره‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ش به‌رفراوانبوونى ئیسلام له هه‌موو جیهاندا به ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانی داده‌نێت و، به‌ده‌ستهێنانی جۆرێك له دڵنیایی، له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه دارایی و ڕۆشنبیرییه‌كانه‌وه، یاخود له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی تۆپی پێوه، له ڕۆژئاوا، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕكابه‌ره‌كه‌ی سعودیه.
پاداشته‌كانی تاریق ره‌مه‌زان
به پشتبه‌ستن به یاده‌وه‌رییه‌كی ڕێكخراوى چاودێری دارایی فه‌ڕه‌نسی "تراكفین"، هه‌روه‌ها كتێبی كریستیان تشیسنۆ و جۆرج مالبرۆنۆ :"أوراق قطریه" دوپاتی ده‌كاته‌وه كه تاریق ره‌مه‌زانی نزیك له ئیخوان موسلیمین، 3500 یۆرۆ مانگانه وه‌رده‌گرێت له دامه‌زراوه‌ى قه‌ته‌ری.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوى چاودێری دارایی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ى كه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی 19000 یۆرۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت له رابیته‌ی مسوڵمانان له سویسرا، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2018، كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ره‌مه‌زان به تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كه ئاڕاسته‌ى كرا‌و دانى پێدا نه‌نا.
ناوه‌ڕۆكی چالاكیه‌كانی قه‌ته‌ری خێرخوازيی
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى كه تشینسۆ و مالبرۆنۆ ئه‌نجامیدا، كه پاڵپشته به كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن و به‌ڵگه‌ی نهێنی چۆنیه‌تی ئاڕاسته‌كردنی ده‌وحه‌ى ئاشكراكرد بۆ ئامڕازه‌كانی به ڕێگه‌یه‌كی پیشهوهرانهو ڕێك‌وپێك وزۆر شاراوه، له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ى " البیت" سه‌ربه ڕێكخراوه ناحوكمیهكهیهوه، قه‌ته‌ری خێرخوازی، هاوكاری دارایی 138 خوێندنگا‌و مزگه‌وت ده‌كات له له ئه‌وروپا، له باكووری نه‌رویجی گه‌وره‌وه بۆ ئیتالیا، له ڕێگه‌ی ئه‌ڵمانیا و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و سویسرا و به‌لجیكاو ناوچه‌ی به‌لقان و فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه: چه‌ند شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئامانجه‌كانی پاره‌ی قه‌ته‌ری بۆ كه‌رتی غه‌زه ئاشكرا ده‌كه‌ن
كتێبه‌كه ناوه‌ڕۆكی چالاكیه‌كانی قه‌ته‌ری خێرخوازی له هه‌ندێ شار ده‌خاته ڕوو، مولهاوس، نانت، مارسیلیا، لیل، بواتییه، هافر، ئیل دوفرانس، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه هه‌ڵبژێراوه‌كان ئه‌وانه كه ههڵخوڵهتێنراون له لایه‌ن ئیسلامی "میانڕه‌وی"، یاخود به‌ڵێندان به "مزگوت له‌به‌رامبه‌ر دوو به‌ڵێندا"، هه‌روه‌ها كۆی گشتى بودجه 30 ملیۆن یۆرۆیه ، واته دووهێنده‌ی توانا فه‌رمییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ردوو نوسه‌ره‌كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه خه‌رجی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتى و هاوكارینه‌كردنی دارایی تیرۆر.
140 مزگه‌وت له‌به‌رامبه‌ر 71 ملیۆن یۆرۆ
ئه‌م به‌ڵگانه ڕێگهخۆشدهكهن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا‌و قه‌باره‌ی هاوكاری دارایی له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه، بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان له ئه‌وروپا.
كتێبه‌كه دوپاتی ده‌كاته‌وه دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ری خێرخوازی هه‌ستاوه به هاوكاریكردنی دارایی 140 مزگه‌وت و ناوه‌ندی ئیسلامى له ئه‌وروپا، به‌رامبه‌ر 71 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه: ته‌وه‌ری توركیا قه‌ته‌ر: ئا هه‌ژموونى له ده‌ست ده‌دات له سودان و لیبیا؟
"قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ یاریكه‌رێكی پێشه‌نگه له هاوكهریكردنی دارایی ئیسلام له ئه‌وروپا، به‌مشێوه‌یه له‌م دواییه‌دا لێدوانی‌دا له‌سه‌ر تیڤی و ڕادێوی سویسری فه‌ره‌نسی(RTS)، جۆرج مالبرۆنۆ، نوسه‌ری به‌شدار له كتێبی "أوراق قگریه"، هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "لۆفیغارۆ، شایه‌نى باسه ئیتالیا یه‌كه‌م وڵاتى سودمه‌نده به زیاتر له 50 پڕۆژه‌ى پشتیوانكراوى دارایی.
5 پڕۆژه‌ى پشتگیركراو له سویسرا
له سویسرا ڕێكخراوه ناحوكمیهكه له نێوان ساڵانی 2011و 2014، زیاتر له 3.6 ملیۆن یۆرۆ(4 ملیۆن فرانك)ی به‌خشی به 5 پڕۆژه‌ی بۆ ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان له بریلی(فاود) بیین(برن)و، لاشودوبرۆڤانس، فوندز(نوشتایل)و، لوغانۆ(تیسینۆ).
هه‌ریه‌ك له محمد و نادیه كرموس، كه له سه‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ى شارستانیه‌تى ئیسلامیین له لاشودوفون:ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینن، به‌پێی كتێبی "أوراق قگریه"، هه‌ردووكیان كه له پێگه‌یه‌كی باڵای ئیخوان موسلیمینه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆ مۆزه‌خانه‌كه، كه له 7 گواستنه‌وه‌ى داراییكهمتر نه‌بێت كه بڕی گشتى كه ده‌كاته 1.4 ملیۆن فرانك.
بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ك له لایه‌ن ده‌سته‌ى نوسه‌رانی"TAMEDIA"،محمد كرموس نه‌ویستوه لێدوان بدات له‌سه‌ر كتێبه‌كه به بێ خوێندنه‌وه‌ى، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه" ڕێزگرتنی یاسا‌و ده‌ستووره سویسرییه‌كان".
كۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیری ئیسلامی ده‌كه‌وێته لۆزان له بریلی(1.6 ملیۆن فرانكی سویسری) هه‌روه‌ها مزگه‌وتى سه‌لاحه‌دین له شاری بیین، به چوارچێوه‌ی ئه‌و پهیكهرهیهى كه پاره‌ى له ده‌وحه‌وه وه‌رگرتووه.
هه‌ركه‌س پاره‌بدات هه‌ژموونى زیاد ده‌بێت
قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ تۆڕه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بزوتنه‌وه‌ى ئیخوان موسلمین، به‌م شێوه‌یه‌ش، له میانه‌ى ئه‌م تۆڕانه‌وه كه پێشتر بوونیان هه‌بووه، ده‌ربازنه‌بوونى ئاسانتر هه‌یه له جێبه‌جێكردنی خۆتێههڵقوڵتێنهرانه، به پێی بۆچوونى جۆرج مالبرۆنۆ.
ڕۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها وتى: "وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره‌و مه‌زن هه‌یه له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه بۆ كاریگهریخستنهسهر ئیسلامی ئه‌وروپی"، به ئاماژه‌دان بهوهىكه قه‌ته‌ر چه‌ند مه‌رجێكی سه‌پاندووه له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی مۆزه‌خانه‌ى لاشودی فۆن"La Chaux-de-Fonds))" سه‌پاندنی بهرزبكهنهوهى ئاڵاكه‌یان، و ئاماده‌بوونى سه‌ركرده قه‌ته‌ریه‌كان له كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان، هه‌ركه‌س پاره بدات هه‌ژموونى ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، جۆرج مالبرۆنۆ، باسی نوێنه‌ری یه‌كێتی ڕێكخراوه ئیسلامییكان ده‌كات له سویسرا، باسكال جیمبری، به شێوه‌یه‌ك كه هاوكاریه داراییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان له وڵاته‌كه‌دا به ڕێژه‌ی 98%ی له بنه‌ڕه‌تی سویسرین، هه‌روه‌ها وتى: "ئێمه به‌دوورین له گه‌رده‌لوولی پاره بیانییه‌كان".
هه‌روه‌ها باسكال جیمبرلی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى كه دامه‌زراوه‌ى قه‌ته‌ری خێرخوازی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى بیل گیتس، هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی خواردهمهنى سه‌ربه نهتهوهیهكرتووهكان و، ڕێكخراوی "یونیسێف"و ڕێكخراوى ته‌ندروستی جیهانی .." ئه‌مه‌ش ڕێكخراوێكی بێزراو نییه.
سه‌رچاوه:
www.hafryat.com