ئارام عه‌لی عه‌زیز
به‌بێ ده‌نگی زرمه زرم و گرمه گرمى تۆپ و رۆكێت، جه‌نگێگی نیمچه جیهانى به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م جه‌نگه‌دا رۆكێت و فرۆكه بوونیان نیه، به‌ڵكو ڤایرۆس و به‌كتریا چه‌كن. ئه‌م چه‌كه بێده‌نگه چه‌كێكی تازه نیه، به‌ڵكو له دێر زه‌مانه‌وه ڤایرۆس و به‌كتریا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشی تاعون و ئه‌نتراكس و ئایدز بۆ تێكشكاندنى به‌رامبه‌ر گیراونه‌ته به‌ر، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانى ژه‌هر وه‌كو شێوازێكى تهسفیهكردنى پادشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان. ئه‌م جۆره شێوازى جه‌نگه‌یش تا ئه‌وپه‌ڕى شێوازێكى نامرۆڤانه‌یه‌و به‌كارهێنه‌رانى دوژمنى ئینسانیه‌تن.
بڵاوبوونه‌وى ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، كه ژماره‌یه‌كى زۆرى قوربانیی لێكه‌وتۆته‌وه‌و ژیانی رۆژانه‌ى ئیفلیج كردوه، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه، كه هه‌مویان كۆده‌بنه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ى بۆچى له چین؟
ئاشكرایه كه ئه‌مڕۆ چین هێزێكى ئابورى گه‌وره‌ى جیهانه، كێبڕكێیهتى له‌سه‌ر یه‌كه‌مبوون، گه‌شه‌ى ئابوری ئێستاى چین ساڵانه 6% و هی ئه‌مریكا له 2%. چین وه‌كو هێزێكى ئابورى و ته‌كنه‌لۆجی به‌هێز به‌رهه‌م و كاڵاى ته‌واوى سنوره جیاجیاكانى ده‌وڵه‌ت وسنوره ئایدۆلۆجیهكانى بڕیوه‌و زۆربه‌ى بازاڕه‌كانى كۆنتڕۆڵكردوه.
وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌مان لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه له‌وانه‌یه به پێی پێدراوه زه‌مانیی و سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تانى كه یهكهمبوونى چین قه‌بوڵ ناكه‌ن و نایانه‌وێ خۆیان بێنه خواره‌وه له پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بێت.
پێش بڵاوبوونهوىى ڤایرۆسى كۆرۆنا گوتارى ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به چین له ( ته‌رهیب و ته‌رغیب ) دا خۆى ده‌نواند، ته‌رهیبی سه‌پاندنى سزا‌و تهرغیبى نزیكبوونه‌وه‌و هاوكارى ئابووری.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنایش پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به ئاشكرا باس له قهبوڵنهكردنى زاڵبوونى هه‌ژمونى ئابورى چینى له ئه‌مریكا ده‌كات و، وه‌زیرى دارایی ئه‌مریكایش خۆشحاڵى خۆى به بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له چین ده‌رده‌بڕێت. هۆكارى ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده باس له تێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ى بازرگانى له گه‌ڵ چین ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ خێرایی و ئاستى پێشكه‌وتنى چین بكات، ئه‌و كاته‌یش شه‌راكه‌ت له گه‌ڵ چین ده‌بێته سه‌ره‌تاى كۆتایی هاتنى. ئه‌مانه چه‌ندین ئاماژه‌ن واده‌كه‌ن كه پێشبینى ئه‌گه‌رى بوونى ده‌ستى ئه‌مریكا له بڵاوبوونه‌وى ڤایرۆسى كۆرۆنا له چین بكرێت.
چین وڵاتێكه ژماره‌ى دانیشتوانى ملیارێك و چوارسه‌د ملیۆنه، له روى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازیی و پیشه‌سازیدا زۆر به‌هێزه، به جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى تێك ناشكێنرێت، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌تاو كۆرۆنا، زۆرى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له خاڵێكى هێزه‌وه ده‌بێت به خاڵێكى لاوازی بۆى، ئه‌مه جگه له كێشه‌و گرفت و قه‌یران و ئاڵۆزى دیكه‌ى ئه‌م په‌تایه له ناوخۆدا ده‌یهێنێته ئاراوه.
هه‌رچه‌نده چین باس له‌وه ده‌كات له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ى تاقیگه‌یی بووبێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ى، كه خه‌ریكه ببێته پهتایهكى جیهانى، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ى چین راست بێت، به‌ڵكو له‌وانه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنى كۆرۆنا بێت له ناو دوونانى گه‌رم بۆ ئه‌مریكا.