سیناریۆكانی هێرشكردنه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

ئەمەریکا له‌ عێراق بە تەمای چییە ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.31 12:33 AM
1826 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

پێشه‌وا عومه‌ر

هێزەکانى ئەمەریکا لە بنکەى سەربازی K1 ی کەرکوک کشانەوە و رادەستی هێزە عێراقیەکانیان کرد و هەفتەی پێشوش لە بنکەى سەربازی گیارە لە موسڵ کشانەوە و ئەوەی ئاشکرا کراوە هێزەکانی ئەمەریکا هەموو بنکە سەربازیەکانیان چۆڵ ئەکەن جگە لە بنکەی سەبازی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە هەولێر کە دژە موشەکی پاتریۆتی تێدا جێگیر کراون و وەزارەتی دەرەوەش فەرمانی کردوە کە کەمترین کارمەند (تەنها ئەوانەى زۆر پێویستن ) لە سەفارەتی بەغداد و قونسڵگەرى هەولێر بمێننەوە .
رۆژنامەى نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا دیوى نهێنی کۆبونەوەکانی کۆشکی سپی لەسەر باروودۆخى عێراق ئاشکرا کرد، بەپێی رۆژنامەکە هەریەکە لە وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و راوێژکارى ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا و هەندێک بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی داوای ئەنجامدانی کردەیەکی سەربازی گەورەیان کردوە دژ بە میلیشیا شیعەکانی عێراق و زیاتر لەوەش لێدانی چەند بنکەیەکی سەربازی سوپای ئێران.
هەر یەکە لە وەزیرى بەرگری و سەرکردەى هێزە سەبازیەکانی ئەمەریکا دوو دڵ بوون لە هێرشی گەورە و لەو شێوازە.

بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان (K1) ـ كه‌ركوك

سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەوەى رای یەکلاکەرەوەى نەیاوە لە دانیشتنەکەدا بەڵام داوای کردوە کە پلانی هەموو شتێک دابنرێت.
دوای ئەو دانیشتنە پنتاگۆن داوای لە سەرکردایەتی هێزەکانى لە عێراق کردوە پلانی هێرشێکى گەورە دابڕێژن بۆ ئەوەى سەرۆک ترامپ زیاد لە ئۆپشنێکى لەبەردەمدا بێت.
سەرکردایەتی هێزەکان ئەمریکا لە عێراق لە بروسکەیەکی سەربازیدا رایان وابوە کە هێرشێکى بەو شێوە گەورە و وێرانکەر، ئاڵۆزی زۆر لە ناوچەکە و ناو عێراقدا دروست دەکات.
بەپێی پێشبینی خۆم ئەمەریکا ئەم دۆخەی کە جیهان پێدا تێدەپەرى بەهەل دەزانی بۆ ئەوەى کردەیەکی سەربازی گەورە دژی میلیشیا شیعەکان ئەنجام بدات، لە لایەک کۆرۆنا ئێرانی توشی کێشە کردوە و سەرکردەکانی مەشغوڵن بەو بابەتەوە، لە لایەکی تریش بەهۆى کۆرۆناوە لە جیهاندا بەکارهێنانی نەوت زۆر کەمى کردوە و هەر جۆرە ئاڵۆزیەک نابێتە هۆى کێشەى گەورەى ئابورى وەک جاران پێشبینی ئەکرا.

سەرکردایەتی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق پێیانوابووه‌ هێرشێکى گەورە بۆ سه‌ر حه‌شد  ئاڵۆزیی زۆر دروست دەکات

 لە عێراقیشدا کێشەى پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە و ئەوەى ئاشکرایە عەدنان زورفی لە لایەن ئەمەریکاوە پشتگیرى ئەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و ئێرانیش بە تەواوی دژیەتی و وا دەر ئەکەوێت رۆژی یەکلاکردنەوەى کێشەکانی عێراقیش نزیک بێت، ئەمەریکا رایگەیاندوە کە گەر بێت ئێران بەردەوام بێت لە رێگرى دروست بوونی حکومەت لە عێراق و بیەوێت حکومەتێکى پاشکۆى خۆى دروست بکات ئەوا ئەمەریکا سزای ئابورى بەسەر عێراقدا ئەسەپێنێ و پارەکانی دەرەوەی بلۆک ئەکات و سەرکردە عێراقیەکانی نزیک لە ئێران دەخاتە لیستی رەشەوە.
ئەوەى روونە باروودۆخی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام نابێت و رووداوێکى گەورە لە عێراق روو ئەدات.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ