سوپا و حه‌شد به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستان

شه‌وى ڕابردوو له‌ به‌غدا چی ڕوویدا ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.06.26 02:03 PM
885 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

عه‌لى عومه‌ر ـ به‌غدا

چیرۆکی زۆر باسکراوە لەوەی شەوی ڕابردوو ڕویدا لە بەغدا، بەڵام بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی چەند شایتحاڵێکی ناو ڕووداوەکان بەشێکی به‌مشێوه‌یه‌:
ماوەی چــوار ڕۆژە پلانێکی تۆکمە هەیە، کە کازمی خۆی سەرپەرشتی دەکـات بۆ ڕاگرتنی ئەو هێڕشانەی دەکرێت سەر ناوچەی سەوز لــە بەغدا و باڵوێزخانەی ئەمریکا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو چەند گولە کاتۆێشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخـانەی بەغدا کرا هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت هەواڵگریی عێراق کە تاوەکو ئەم ساتە جگە لە کازمی وەلایان بۆ کەسی تر نییە، توانیان سەرەداوی گرنگیان دەست بکەوێت لەوەی، کەتیبەکـانی هاوەنهاوێژ لە حزبوڵای عێراقی بەرپرسن لەم کــارە.

هەواڵگیری عێراق پێشتر ئاگاداری ئەم هێڕشە بوون بۆیە لەو ساتە ئۆپراسێۆنەکانیان کرد.


دوای چوار ڕۆژ پلان، شەوی ڕابردوو بە بەشداریی لیوا ڕوکن حسێن رازی عەزاوی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەبدولوەهاب ساعدی و موستەفا کازمی ئۆپراسێۆنی هێزی تایبەتی لیوای سەرۆک وەزیران و هێزی دژە تیرۆر و ب ەپشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگریی، توانیان لە کاتژمێر ۱۲:٤٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەست بە پلانەکەیان بکەن لە ماوەی کاتژمێر و نیوێک توانیان ۳۰ بۆ ۳٥ چەکدار و فەرماندەی حزبوڵا دەستگیر بکەن، لە ناوچەیەکی دوورەدەستی دۆرە لە بەغدا کە سەرجەمیان سەرقاڵی دانانی سەکۆی کاتۆێشا بوون.
هەواڵگیری عێراق پێشتر ئاگاداری ئەم هێڕشە بوون بۆیە لەو ساتە ئۆپراسێۆنەکانیان کرد.
دواتر کێشەکان قوڵتربوون، ئەم هەواڵە بە زوویی کە خەڵک لە خەویشدا بوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی پڕ کرد لە پاڵپشتی بۆ هێزە عێراقییەکان، لە کاردانەوە ئەو کارە هێزێکی حزبوڵا و نوجەبا و چەند لایەنگرێکی عەسابیش کە لەگەڵیان بوون، بڕیاریاندا بچنە ناوچەی سەوز و بارەگای دەزگای هەواڵگریی یان شوێنی مانەوەی کــازمی بکەنە ئامانج، بەڵام لەگەڵ ڕۆشتنیان بـــــۆ ناوچەی سەوز سەرجەم سەرکردەکان بە خەبەر هاتــن گفتوگۆ و کۆبوونەوە دەستیپێکرد، توانرا ئەو چەکدارانە بەوە ڕازیى بکەن کە بە دانوستان لەگەڵ کازمی گیراوەکان ڕزگار دەکەن.

كازمی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا به‌ نانه‌وه‌ی پشێوی و هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز تۆمه‌تبار ده‌كات


ئەمڕۆ حزبوڵا چاوڕوان بوون، چەکدارەکانی ئازاد بکرێت، بەڵام هەر لە بارەگای هەوڵگریی دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە، دەستی بە تەحقیق کرد و لەگەڵیشدا فەرماندەی ئۆپۆاسیۆنه‌ هاوبەشەکان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک ئازاد ناکرێت بەبێ بڕیاری دادوەری لێکۆڵەر.
لەگەڵ ئەم هەواڵــە هەڕەشەی سەرکردە و گروپەکانی تری حەشدی شەعبی دەستی پێکردەوە بـــۆ سەر حکومــەت، یەک لەوانەش تویتەکەی نورى مالیکییە کە دەڵێت ئەوەی دژایەتی حەشد بکـات چارەنووسی وەک داعش دەبێت.
شەقامی عێراقی بەم هەوڵە دڵخۆشن و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان دەکـەن لە ڕاگرتنی جمجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ