به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامی گرنگی هه‌بووه و گرژییه‌كان خاوبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوولایان تاڕاده‌یه‌كی زۆر به ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه بوون، مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیش بڕیاریدا لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بمێننه‌وه، میدیای فه‌رمی یه‌كێتیش زاراوه‌ی هاوسه‌رۆكانی به‌كارهێنا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گله‌یی زۆری كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هێز به‌كارهێنراوه، وتویه‌تی ئێوه هێزێكتان دژی من به‌كارهێنا كه هێزی سه‌ر به پارتی و پاراستنه به‌رپرس و فه‌رمانده‌كانی ( مه‌به‌ست هێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ره)، پاشان ئه‌وه‌شی وتووه كه من چه‌ندین ڕۆژه دانم به‌خۆمدا گرتووه تاوه‌كو په‌یوه‌ندی خوێن و ئامۆزایه‌تی نێوانمان بپارێزین و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئێمه‌وه شه‌ڕ نه‌كه‌وێته ناو یه‌كێتی و خوێنی یه‌كێتییه‌كان نه‌رژێت.
.
له به‌رامبه‌ریشدا بافڵ تاڵه‌بانی تێگه‌یشتنی باشی بۆ قسه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌بیری بكه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه.
هه‌ردوولاش له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی میدیایى نێوانیان هاوڕابوون و باسیان له‌وه كردووه پێویسته كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ر یه‌كێتی به‌خۆشی ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ن.
سه‌باره به پرسی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، لاهور شێخ جه‌نگی وتویه‌تی كاك بافڵ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیته سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌وا له كۆنگره‌دا هه‌وڵی بۆ بده و ئه‌گه‌ر تۆ بوویته سه‌رۆك من یه‌كه‌م كه‌س پیرۆزباییت لێده‌كه‌م و ده‌تپارێزم، كۆنگره هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر چاره‌نووسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێتی بدات پێوه‌ی بابه‌ند ده‌بێت.
پێده‌چێت سبه‌ینێ برێت ماكگۆرگ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و سه‌ره‌تاش بچێته شاری هه‌ولێر
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كانیش له‌سه‌ر خه‌ت بوون و داوایان له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كردووه كه ده‌بێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی ئه‌وانیش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی نێوانیان.
هه‌روه‌ها پێده‌چێت سبه‌ینێ برێت ماكگۆرگ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و سه‌ره‌تاش بچێته شاری هه‌ولێر.