"دابەشبوونی هێزی کاری نێودەوڵەتی"

سیستمی جیهانیی لە دیدگای دیپێندینسی تیۆرییەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح 2019.10.28 02:30 PM
1856 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح

نوسه‌ر و توێژه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان

دیپێندێنسی سیۆری وەک چەمکێکی سەرەکی و بزوتنەوەیەکی فیکری کە چەندین پرسی هەستیاریان وروژاندوە سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتێکان لە ساڵانی ۱۹٦۰ بۆ ۱۹۷۰ لە هەر دوو ئەمریکای ناوەڕاست و ئەمریکای باشووری سەری هەڵداوە، یەکێک لەو پرسیارە گرنگانەی کە باسیان لێوە دەکرد ئەوە بوو "بۆچی بەشێکی زۆری دەوڵەتانی هەسارەی زەوی گەشەنەکردون؟" بۆیە لێرەدا سەرجەم شیکاریستەکان وەڵامیاندەدایەوە بەوەی کە ئەم دەوڵەتان بەباشی دوای بنەماکانی ئابووری نەکەوتوون و دیکتاتۆرن و حوکمەتەکانیان تووشی گەندەڵی و کێشە بیۆکراسی و کارگێڕی و دارایەکان هاتوون!.

بەڵام لە ڕاستیدا تیۆری "دیپێندێنسی" وەڵامی باشتری پێشکەشی خەڵکی کرد بەوەی کە دەڵێت " سەرجەم دەوڵەتەکان خوازیاری پێشکەوتنن بەڵام ئەوە سیستەمی جیهانیە ڕێگە-نادات زۆرینەی دەوڵەتەکان پێشبکەون، و سیستەمی جیهانی خاوەنی خەسڵەتێکە پێدەگوترێت "خەسڵەتی ئیستیغلالکەرانە یان چەوسێنەرانە" واتا هەژموون و زاڵبوونی چەند دەوڵەتێکی کەمی داوا بەسەر چەندین دەوڵەتی زۆردا لە جیهاندا.

چەندین ڕێگای جیاواز هەیە بۆ تێگەشتن لە "دیپێندێنسی تیۆری" کە لە ڕاستیدا ئەم تیۆرە، تیۆرێکی کامڵ و تێروتەسەل نیە چونکە پێکهاتەکانی خۆی لە تیۆریەکانی نیو-مارکسیزم و ستراکچواڵ و ۆڵد هیستری دزییوە.

لە سەرەتادا، ئەم تیۆرە مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات کە چەندین جۆری دەوڵەت لە جیهاندا هەن کە ئەم قوتابخانەیە دابەشی دەکات بەسەر "چوار جۆری سەرەکی دەوڵەت یان جیهان" و هەریەک لەم دەوڵەتان ئەرک و ئەنجامدانی جیاوازیان هەیە لە ئابووری جیهانیدا.

نەخشەی جیهان



۱. یەکەم جۆری دەوڵەت پێدەوترێت "core state- دەوڵەتی ناوک یان دەوڵەتی سەنتەردار" ئەم جۆرە دەوڵەتان بەهێزترین و دەوڵەمترین و پڕ-تەکنەلۆجیترین دەوڵەتن و گەشەیەکی زۆر قوڵیان هەیە لە هەموو ڕویەکەوە، وەک ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا.

۲. دووەم جۆری دەوڵەت پێدەوترێت "periphery state- دەوڵەتی کەنارگیر لە سەنتەر" ئەم جۆرە دەوڵەتانەش دەوڵەتی بە پیشەسازیبوو و دەوڵەمەندن وەک کەنەدا و هۆڵندا و ژاپۆن، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بە بەراورد بە "دەوڵەتی ناوک" چونکە دەوڵەتی ناوک خاوەن کاریگەری زیاترن لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە.

۳. جۆری سێیەم پێدەوترێت "دەوڵەتانی تازەگەشکردوو- center periphery" ئەم جۆرە دەوڵەتانە بەشێوەیەکی ڕێژەی گەشەکردون و خاوەن دەوڵەمەندیەکی ڕێژەین وەک بەرازیل و ئەفریقا باشوور و هندستان.

٤.چوارەم جۆری دەوڵەت پێدەوترێت "periphery periphery state-دەوڵەتی بەرکەنارکراو تەواو" کە ئەمە هەژاترین جۆری دەوڵەت کە خاوەنی سامانێکی زۆر لاوازن و ژێرخانێکی تەواو شکستخواردوو و لاوازیان هەیە و هیچ کەرەستەیەکی ماتریالییان نیە مامەڵەی پێوەبکەن، وەک زامبیا و کەمبۆدیا و سیلڤادۆر.

مامەڵەکردنی بازرگانان لە بۆرسەدا



لە شیکاری ئەم جۆرە دەوڵەتەنەدا "تیۆری دیپێندەنسی" چەند نمونەیەک دەهێنتەوە وەک. یەکەم، "دابەشبوونی هێزی کاری نێودەوڵەتی" کە بڵاوەی کردوە لەنێوان ئەم دەوڵەتانەدا، "دەوڵەتی ناوک" لەڕووی تەکنەلۆجی و ئابووریەوە و سەرمایەی خەسێنراوە زاڵبووە بەسەر تەواوی جۆرەکانی دیکە دەوڵەتدا، و جۆرەکانی دیکە دەوڵەت خاوەن پیشەسازی گەشەکەردون و خاوەنی سەرچاوەی وزەن بۆ دەرهێنان و خاوەنی دەستی کاری هەرزانن. بەڵام چوارچێوە و ستراکچەی سیستەمی ئابووری جیهانی وایە کە دەوڵەتی "periphery state" خزمەتی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی دەوڵەتی "core state" دەکات، و دەوڵەتی "center periphery" کە سێیەمین جۆری دەوڵەتە خزمەتی بەرژەوەندیە ئابوورەیکانی هەریەک لە جۆری دەوڵەتی "core state &perphery state" دەکات، و جۆری چوارەمی دەوڵەت کە "perphery of perphery state" بەشێوەیەکی سروشتی خزمەتی بەرژەوەندیەکانی هەر سێ جۆرە دەوڵەتکەی دیکە دەکات. کەواتە "هەموو ڕێگاکان دەگەڕێنەوە سەر ڕۆما" بۆیە ئەو دەوڵەتانەی لە کەناری سیستەمی ئابووری جیهانیدان بەشێوەیەکی زنجیرەی خزمەتدەکەن تا دەگاتەوە بە دەوڵەتی ناوک. "واتا لە کەنارە بۆ سەنتەر یان ناوک".

دووەم، "چینایەتی دیار یان جیاوازی چینایەتی-class distinction" لەژێر ڕۆشنای ئەم تایتڵەدا دەکرێت لە تەواوی ئەم چوار جۆرە دەوڵەتەدا خەتێکی جیاکەرەوەی بکیشین لەنێوان "کەمینەی-دەوڵەمەند و زۆرینەی-هەژار"، و ئەم کەمینە دەوڵەماندانە پیان دەوترێت نوغبەی ئابووری و سیاسی و پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان ئەم کەمینە دەوڵەمەندەی هەر چوار جۆرە دەوڵەتەکە واتا کەمینەی دەسەڵاتداری ئەم دەوڵەتانە لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەکتر و دەیانەوێت گرنتی ئەوە بکەن لە دەسەڵاتدا بمێنەوە لەڕێگای گوژمی دارای و خەسڵەتی ڕێوی سیاسی و لە کۆتایدا درێژە بەم جۆرە سیستەمە بدەن.

سێیەم، "کەپیتالیزمی جیهانی-global capitalism" بە بڕوای ئەم تیۆرییە سیستەمێکی کێشراوی دەستکرد بوونی هەیە کە چواردەوری ئە دەوڵەتانەی داوە و لە قاڵبیان دەدات، و تیۆری ئابووری لێبراڵی سەرمایەداری جێگای باسە لە بازرگانی ئازادی کاڵا و شمەک و بازرگانی دارای و بازرگانی کەرەستەی جەنگی، کە بەشێوەیەکی جەدەلی و زنجیرەی ئەم سیستەمە بازرگانیە خزمەتی بەرژەوەندییە ئابووریەکانی "دەوڵەتی ناوک" دەکات و لە پاشان بە زنجیرەی دەوڵەتەکانی دیکە. بۆیە تەواوی سیستەمی بانکی و کۆمپانیای فرە-ڕەگەز و ڕێخراوە دارایەی جیهانیەکانی دیکە هەموو لەو دەوڵەتە پێشکەوتوانەدا ڕەگیان داکوتیوە و خزمەتدەکەن، و تەواوی سیستەمی پەروەردەی جیهانی و توڵە میدیایەکان خزمەتی "دەوڵەتی ناوک" دەکات بەشێوەیەکی گشتی و بەشێوەیەکی تایبەتی خزمەتی ئەو کەمینە دەوڵەمەندە دەکات کە دەژین لە "دەوڵەتی ناوک" و لە پاشان کەمینەکانی جۆرەکانی دەوڵەتانی دیکە.

بۆیە بەکورتی، سیستەمەکە بەجۆرێک داتاشراوە، هێزی کاری نێودەوڵەتی و چینایەتی دیار و کەپیتالیزمی جیهانی هەموو خزمەتی "دەوڵەتی ناوک" دەکات. بۆیە ئەمە درۆیەکی گەورەیە گەر تۆ باس لە گەشەکردن و پێشکەوتن بکەیت و بگەیتە ئاستی "دەوڵەتی ناوک" چونکە سیستەم ئیستغلالکەرە و زاڵ و چەوسێنەرە و تەواوی بانگەشەکانی ئازادی و دەرفەتی یەکسان و پێشکەوتن وەهمێکی گەورەیە بۆت دروستکراوە و سیستەم بەشێوەیەکی شاراوە سیاسەتی "underdevelopment" پێدەکات و سیستەم ڕێگەندات بەهیچ شێوەیەک ئەم جۆرە لە سیستەم تێکبچێت بۆیە بە تەواوی هەموو چەمکەکانی دیکەدا شۆڕبوونەتەوە بۆ ئەوەی تەواوی کۆمەڵگاکان چیمەنتۆ بکەن بە خواستی خۆیان بەکاریان بهێنن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ